هێمن ووتبوی ده‌بێته يه‌كێك لهشاعيره ناوداره‌كانی دونيای شيعر
* چی پاڵی پێوه‌نایت ببی به شاعیر؟
شیعر نه‌ك وه‌كو هه‌موو كه‌سێك ده‌ستم پێكردبیت ، ته‌جرووبه‌ى هه‌موو ئه‌زموونێكى شیعریم كردووه ، شیعرى بێ نوقته ، چوارینه ، كلاسیكم نووسیوه ، له‌هه‌ریه‌كێك له‌م شێوازانه دیوانێكى شیعریم نووسیوه‌و دوايى سووتاندوومه . له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنیشم به‌شیعر هێمنى شاعیر چاوخشاندنه‌وه‌ى ده‌كرد بهشیعرهكانما ، ته‌نانه‌ت جارێكیان ووتبوى ده‌بێته یه‌كێك له‌شاعیره ناسراوو دیاره‌كانى ناو دونياى شيعرو ئه‌ده‌بى كوردى كه‌ئه‌مه‌ش زیاتر هانى ئه‌دام بۆ زیاتر پیشه‌وه چوون و سه‌ركه‌ووتن.
* شیعر لاى تۆ چى ده‌گه‌یه‌نێت؟
شیعر ناتوانین به دوو ووشه پێناسه‌ى بكه‌ین ، ئه‌ڵێم شیعر بیركردنه‌وه‌یه ، بیركردنه‌وه‌ش پێكهاته‌ى زانسته‌كانه، شیعر مه‌عریفه‌یه ، پێكهاته‌ى ڕوانین و دونیا بینین و ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌موو رووداوه‌كانى ئێستا‌و ئاینده‌یه ، شیعر لاى من نهفخى صوره.
* به‌تێڕوانینی تۆ شیعر صنعهته یان ئیلهامه؟
نهصنعهته به‌ته‌نها ، نهئیلهامه به‌ته‌نها ، شیعر پێكهاته‌ى هه‌موویانه ئه‌گه‌ر ئیلهامێكى باشت نه‌بێت نا‌توانیت شیعر بنووسیت ، چه‌ندیش ئیلهامت هه‌بێت كهصنعهت نه‌زانیت و نه‌زانیت هونه‌رى شیعر نووسین چۆنه و چۆن ئه‌نووسرێت و قۆناغه‌كان و هه‌موو شێوازه‌كانى چین و رۆشنبیرییه‌كى گه‌وره‌ت نه‌بێت نا‌توانیت ئه‌و رسته شیعریانه دابرێژیت كه شاعیره گه‌وره‌كان دایئهرێژن ، ئیلهام به‌شێكى بچووكه له‌شیعر به‌شه گه‌وره‌كه‌ى رۆشنبیرییه ، ئه‌گه‌ر رۆشنبیریت هه‌بوو خۆت ئیلهامت بۆ درووست ده‌بێت ئه‌ویش یه‌كێكه له‌و دهزوانه ، بۆیه ده‌ڵێم واتاى نییه به‌ته‌نها بڵێین شیعر صنعهته یان ئیلهامه.
* په‌یامى شیعر چییه ؟ ئایا ئه‌توانین ئه‌ركێكى بخه‌ینه ئه‌ستۆ؟
په‌یامى شیعر گۆرانكارییه، هه‌ژاندنى ره‌وره‌وه‌ى مێژووه ، شیعر شتێكه خۆى ئه‌گونجێنێت له‌گه‌ڵ تاكه‌كانى هه‌موو كۆمه‌ڵدا ، قۆناغى ئه‌مرۆى شیعر زۆر قورسه ، توانیوویه‌تى هه‌موو حاڵه‌ته‌كان له‌خۆ بگرێ ، و ببێته خیتابێكى گه‌وره ، بۆیه‌ش هه‌موو مرۆڤێك تهئهمولى پێوه ئه‌كات چونكه له‌گه‌ڵ تهئهمولى بهشهریهتا له‌دایك بووه‌و له‌گه‌ڵیشیدا ده‌روات له‌به‌ر ئه‌وه شیعر وه‌زیفه‌یه‌كى گه‌وره‌ترى له‌وانه هه‌یه دیسان بڵێين په‌یامى چییه؟
* پیرۆزى شیعر له‌چیدایه لهمرۆڤهكاندا یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه؟
پیرۆزییهكهى لهههردووكیاندایه ، چوونكه ئه‌و مرۆڤانه‌ى خه‌موو حه‌زیان شیعره و له‌گه‌ڵ دونیاى شیعرا ئه‌ژین و ئه‌یخوێننه‌وه ئه‌مانه خۆیان پیرۆزیێكیان له‌لا هه‌یه.
* شاعیرى سه‌ركه‌ووتوو كێیه؟
شاعیرى سه‌ركه‌ووتو ئه‌و كه‌سه‌یه به‌خۆى نه‌ڵێت من شاعیرم ، من قه‌تره قه‌تره ته‌ریق ئه‌بمه‌وه كه به‌خۆم ئه‌ڵێم شاعیرم .
* چ یادگارییه‌كى تاڵ و شیرن شیعر‌و شاعیر پێكه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه؟
پێموابێت ژیانى شاعیر شیرینى كه‌مه ،شیرینییه‌كه‌ى له‌وكاته‌دایه كه داهێنانێك ده‌كات ، كه ره‌خنه گرێك له‌سه‌رى ئه‌نووسێت ، كهشیعریكى ئه‌خوێنریته‌وه به‌نیسبه‌ت خۆشمه‌وه ژیانم هه‌مووى تاڵییه.
* هه‌وێنى شیعره‌كانى تۆ چین؟
هه‌وێنى شیعره‌كانم هه‌ڵگرى هه‌موو ژانه‌كانى مرۆڤایه‌تییه، نه‌ك یه‌ك چه‌مك ، هه‌ڵگرى هه‌موو ژانه‌كانى به‌شه‌ریه‌ته به‌شیوه‌یه‌كى بنه‌ره‌تى .
* ئایا شیعر ده‌مرێت؟
نه‌خیر شیعر نامرێت بهلاَم كه‌م ده‌بێته‌وه .
* كاریگه‌رى كام شاعیرت له‌سه‌ره؟
مه‌حوى زۆر گه‌وره‌یه لام ، ده‌ریایه‌ك بوو له‌ناو شیعرى كوردیدا درووست بوو ، یه‌كێكیشه له‌و شاعیرانه‌ى كه‌وا توانى فه‌یله‌سوفى شاعیر بێت و شاعیرى فه‌یله‌سوف بێت ، شیعره‌كانى شۆرشێكیان له‌دونیاى شیعرى كوردیدا به‌رپا كرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ره‌خنه ى كوردى نه‌بوو نه‌یتوانى ئه‌و شۆرشه بسه‌پێنێت.
* جگه له‌شیعر له‌چ بوارێكى تر‌ى ئه‌ده‌بدا ئه‌نووسیت؟
من پێش ئه‌وه‌ى شاعیر بم رۆمان نووسم ، چه‌نده‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ى شانۆیم هه‌یه وهماندوو بوونێكى زۆریشم هه‌یه له‌بوارى ره‌خنه‌و لیكۆڵینهوهشدا.