خه‌ون

خه‌ون
2009-11-16T16:18:41+00:00

- كورِى ژیرم

- من په‌پووله‌ى با ڵسووتاوى باخى میرم !؟

- من هه‌ڵه‌ بجه‌م....

ئه‌وه‌ى وه‌ك من.....

په‌پــــووله‌ى رۆحــى نه‌سووتىَ !؟

چۆن ده‌توانىَ ؟

به‌شه‌و ئێشكى مه‌زار بگرىَ و....

به‌رِۆژبه‌ دیــار....

تاجه‌ گوڵینه‌ى خوێنه‌وه‌ هه‌ڵبتووتىَ!؟

* * *

ئه‌وه‌ى وه‌ك من.....

رۆژىَ نه‌مـــــرىَ و نــــه‌ژێته‌وه‌!؟

چۆن ده‌توانىَ ؟

سروودى مه‌رگ و حه‌شرى من بڵێته‌وه‌!؟

* * *

هه‌ر چه‌نه‌ كه‌...هه‌موو گێتى ،...

تراژیدییاى كاره‌سات و ....

مـــــــه‌رگى گه‌وره‌ى منى دیوه‌ !؟

لىَ مه‌خابن ...هه‌تا ئێستا...

- هیچ خامه‌یه‌ك!

- هیچ رووپه‌رِى رِۆژنامه‌یه‌ك!

یاده‌وه‌رى كاره‌سات و...

مێژووى زامى له‌مێژینه‌ى جه‌سته‌ى منى،..

له‌ تـــه‌وێڵى كێله‌كه‌شما نه‌نووسیوه‌!؟

Shafaq Live
Shafaq Live