باڵه‌نده‌یه‌ک له گه‌ڕووی‌دا ده‌چریکنێ.. (تێڕوانیێک له شێعر و هزری جه‌لیل)
کامران ڕه‌حیمی/ جه‌لیل سه‌فه‌ربگی ساڵی 1973 ز. له شاری ئیلام بە دی هاتووە. ئه‌و سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه و نه‌قد ئه‌ده‌بی، روژنامه‌وانی، چاپی چه‌ندین به‌رهه‌م، وه‌رگێڕان، کۆڕگێڕی و هاوبه‌شی له سمینار و ئه‌نجومه‌نه ئه‌دبیه‌کان، هەروەها ئه‌ندامی کارای ئه‌نجومه‌نی کوردی"هانا" له ئیدارەی حەوزەی هونەری بە بەرپرسی محمەدعەلی قاسمی شاعیر، ڕوژنامەوان و نووسەری ئیلامی بووە.
له راستی‌دا جه‌لیل به چینی دووهه‌می شاعیرانی ناوچه‌ی ئیلام، دێته ئه‌ژماره. به‌ڵام به چاپی نزیکەی 20 به‌رهه‌م توانیوه خۆی وه‌کو یه‌کێک له چاڵاکترین شاعیران و وەرگێرانی کوردی فەیلی هاوچه‌رخ لە خوارووی کوردستان بناسێنێت. هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی شاعیر به زمانی فارسییه به‌ڵام چه‌ندین چوارخشتی و غەزەڵ پاڕاو لێ بڵاوبووه‌ته‌وه که هیوادارم به هۆی توانایی و لێهاتوویی له داهاتوو کتێبخانه‌ی کوردیش ده‌وڵه‌مه‌ند بکات.
جه‌لیل ساڵی 2008 ز، ده‌ستیکرد به وه‌رگێڕانی دوبه‌یتییه‌کانی کوردی شاعیری به ناوبانگ "فه‌رهاد شامورادیان" به نێوی " تو کنار آتشی من برف پارو می‌کنم و جیبم پر از ردپاست" هەروەها «بودای کورد» بەرهەمی شاعیری ناسراو و سورڕئالیزم حسێن شەکەربگی، «عکس یادگاری با مرگ» بەرهەمی سامان بەختیاری که له لای خه‌لکه‌وه پێشوازی باشێک لێان کرا. سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانی بریتین له:
1- بۆ باڵه‌نده نه‌بم
2- لاسایی بۆ مه‌رگ
3- کۆمه‌ڵه‌چوارخشتی"و"
4-هیچ
5- ئنجیل به ره‌وایه‌تی جه‌لیل
6- واران 7- عاشقانه‌کانی هه‌نگی کرێکار
8-گاسنووقێک له شانی مێرۆڵه
9-سه‌مفوونی به‌ڕوو
10- ئه‌ونویساری
11- وشتره‌کان له فینقیه شووشه ده‌هێنن
12- ورده ورده وشه ده‌بم
13.ئوپرای کاوڕ 14. نتەکانی تەنیائی
15. ناتەنیائی
16. شێر و خور
17. بڕواکان
18. پێاسە لە پێوار
19. موولەقی شێعر (چیروکەکانی لە خۆشەویستی بنەماڵەی پەیامبەر) و...
ماموستا جه‌لیل له سه‌ره‌تا زۆر هۆگری روباعی بوو دوای چاپی چه‌ند به‌رهه‌م له‌م بواره‌دا توانی به شێوازی نوێخوازانه و مودێڕن، گۆڕانکاری بکات له سه‌ر ئه‌م قاڵبی کلاسیکه، پاشان ئازایانه ده‌ستیکرد به هۆنینه‌وه‌ی شیعر نوێ و پێشڕه‌و، به شێوه‌یه‌ک که شیعری ئیلام تا راده‌یه‌ک روباعی له روی فورم و ناوه‌ڕۆکه‌وه به ئاستی به‌رز و ئه‌مڕۆیی گه‌یاند و لە ئێران‌دا ناساندی.
زمانی شیعری شاعیر زۆر ساکار و خۆماڵیه و پڕه له مژاره‌کانی تازه و هه‌روه‌ها له باری ناوه‌ڕۆکه‌وه به ئاویتاری بیر، هزر و ڕامان له گه‌ل سروشت، گرنگایەتی به کێشه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و وێنه‌کانی ئه‌کتیڤ و ئه‌مڕۆیی بە شێوازی خۆی گەیشتووە. لێره‌دا بۆ نمونه 12 پارچه شیعر له کتێبی عاشقانه‌کانی هه‌نگی کرێکار ته‌رجومه‌م کردووه:
"1"
کاتێک ده‌تبینم
باڵه‌نده‌یه‌ک له گه‌ڕووم ده‌چریکنێ
ئه‌سپێ له مێشکم ده‌هیلنێ
هه‌روه‌ها
باران
باران
"2"
ئه‌مه گوچانی منه
پاڵ پێوه ده‌نێم
گه‌ڵای داران، بۆ پەزه‌کان ده‌تکێنم
موعجزه‌م نه‌ماوه
مامه شوانێکی خه‌شیمم
که په‌زه‌کانیش بڕوایان به من نه‌ماوه
"3"
له "سڤه‌یل" هاتووه
له گه‌ل گیتار
هه‌ڵده‌په‌ڕه‌ێ له گه‌ل لاوانی کورد
په‌لێکی زه‌یتوون ده گیرفان
بۆ خوازبێنی شیعری کوردی...
"لورکا"
"4"
فڕین
پڕ خوه‌شه
کاتێک هه‌نگی کرێکار بی
که نکاری
ئه‌وینداری شاهه‌نگ ببی
"5"
چ ئازایانه
له سه‌ر هێڵی کاره‌با
دڵداری ده‌که‌ن:
چوڵه‌که‌کان
"6"
لوچ و پوچی مه‌که
له‌م شیعره‌دا مه‌لوچکێک
له سه‌ر هیلکه‌ی کڕ بووه
"7"
هیلکه‌یه‌ک
له
هێلانه
ده‌که‌وێ
و
ده‌شکێ
"ژیان"
جوجه‌ڵه‌ی مه‌لوچکێک واق ده‌کات
"8"
به ئه‌نگوستی
مانگم، نیشان ده‌دات و دبێژێ:
ئه‌مه ئه‌ستێره‌مه
له کراس شڕه‌که‌ی
مووی ژێر هه‌نگه‌ڵی دیاره
"9"
سه‌دان ساڵه
ده‌گه‌ڕن...
مه‌له‌وانه‌کان
شه‌قامه‌کانی ئیلام
ماسیگران
کوڵانه‌کانی
چه‌ته ده‌ریایه‌کان
کێوه‌کانی
له شوێنی په‌ری بچکوڵه‌ی ده‌ریا
که زۆربه‌ی، به‌ڕووه‌کان جوانه‌مه‌رگ کردووه
"10"
تل ده‌خوم به‌م لا، به‌و لا
خه‌ونی به‌رد و بنار ده‌بینم
کیسه‌ڵێک له مێشکم ون ده‌بێ
"11"
جریکه جریکه‌ی ڕۆژ و
فچه‌فچه‌ی ترێ
که له دیواری هه‌وش ده‌چێته سه‌ر
هه‌ناری دراوسێ، زاوزێ کردووه
"12"
ته‌ق ته‌ق
ته‌ق ته‌ق
ته‌ق ته‌ق
له ناوقه‌دی دار
نێوی دڵدار ده‌نووسێ
"دارسمنەک"