ئه‌ی شۆخ و شه‌نگ

ئه‌ی شۆخ و شه‌نگ
2009-12-12T13:41:35+00:00

ده‌تكه‌م به‌ گوڵی خۆم...

بۆ گوڵدانی غوربه‌تی خۆم

ده‌تكه‌م به‌ مۆم...

بۆ شه‌وانی تاریكی خۆم

ده‌تكه‌م به‌ ئاو..

بۆ ڕۆژانی تێنوه‌تی خۆم

كه‌ تێنووم بوو ده‌تخۆمه‌وه‌

نه‌وه‌ك ڕۆژێك نه‌تبینمه‌وه‌

ده‌تكه‌م‌ به‌ نان..

بۆ‌ ڕۆژانی برسیه‌تی خۆم

كه‌ برسیم بوو ده‌تخۆم

تا مه‌رگ ڕۆژێ نه‌گری یه‌خه‌م

وه‌کو خودای عه‌شق

ده‌تكه‌م به‌ قیبله‌ی هه‌میشه‌ییم

به‌ شه‌و و ڕۆژ ده‌تپه‌رستم

تا له‌ دیده‌نت تێربم

ده‌ترسم نه‌وه‌ك ڕۆژێ له‌ ناكاو له‌ به‌رچاوم ون بی

منیش له‌ تاوان شێت بم... .

 

Shafaq Live
Shafaq Live