10 بڕیار بۆ ساڵی 2010
یه‌كه‌م/
ئه‌ندامێتی خۆم له‌و لیژنه‌یه ههڵدهپهسارد كه خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مساڵی به‌خشی، چونكه ئه‌و خه‌ڵاته مه‌عنه‌ویه گه‌وره‌یه‌ی به‌خشی به‌سه‌رۆكێكی ئه‌مریكی كه هه‌رگیز هه‌نگاوێكی بوێرانه‌ی له‌پێناو ئاشتی جیهانیدا نه‌ناوه، ئه‌گه‌ر كه‌مێك بابه‌تیانه بیربكه‌ینه‌وه، ده‌بێت دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێین كه ئه‌دای سه‌رۆك جۆرج بوش له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئۆباما باشتربووه‌و كاری زیاتری له‌بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و له‌پێناو ئاشتی جیهانیدا كردووه، وێڕای ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بوش ده‌كرێت له‌پای شێواندنی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی تایبه‌ت به‌دۆسیه‌ی چه‌كی كۆكوژی عێراق كه بیانووی ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام بوو، بهلاَم نابێت ئه‌و ڕاستیه له‌بیربكه‌ین كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی بوشه‌وه گه‌لانی عێراق‌و ناوچه‌كه‌و جیهانیش له‌ده‌ست دڕندهترینو دكتاتۆرترین كه‌س له‌دوای ئه‌دۆڵف هیتله‌ر ڕزگاری بوو، له‌پاڵ ڕه‌گ داكوتانی بنه‌ماكانی دیموكراسی‌و ئازادی له‌عێراقی ئێستادا، كه به‌هۆیه‌وه ملیۆنان عێراق سه‌ربه‌ستانه پیاده‌ی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی ده‌كه‌ن.
دووه‌م/
له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر دیك چینی جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاندید بكات، ده‌نگی پێناده‌م، دڵنیام دیك چینی خێزانهكهیو سهگهكهیو سه‌رجه‌م خانه‌واده‌كه‌ی خۆشده‌وێت، به‌ڵام هه‌ڵوێسته توند‌و ده‌مارگیرییه‌كانی له‌بابه‌تی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیان‌و ڕێوشوێنی ئه‌منی ده‌مارگیری هیچ بوارێكی بۆئه‌وه نه‌هێشتووه‌ته‌وه كه زۆربه‌ی هاوڵاتییانی ئه‌مریكا پشتگیری بكه‌ن، بێگومان منیش یه‌كێكم له‌وكه‌سانه، پرسیارم ئه‌وه‌یه، كێ بڕوای وایه ڕۆژێك بێت دیك چینی له‌پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێتو دووباره بچێته‌نێو كۆشكی سپیه‌وه؟
سێیه‌م/
بڕیاری سێهه‌مم هه‌ر لهوپرسیارهی سه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، دژی پێشنیاری ئه‌و ویلایهتانهم كه به‌بیانوی پاراستنی لایه‌نی ته‌ندروستی پزیشكی كه‌سانی خوگر به‌ماده سڕكه‌ره‌كان پاساو بۆبهكارهێنانی ماده‌ی (ماریگوانا)ده‌دۆزنه‌وه، به‌و پێیه‌ی بۆماوه‌ی چهندسالێك سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچون بووم سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ی ته‌رویج بۆ ماده بێهۆشكه‌ره‌كان، هه‌رگیز وته‌ی ئه‌فسه‌رێكی پایه‌به‌رزی بواری نه‌هێشتنی ماده بێهۆشكهرهكانم بیرناچێته‌وه كه ده‌یوت (ناتوانم به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها پێتان ڕابگه‌یه‌نم هه‌ركه‌سێك ماریگوانا به‌كاربهێنێت له‌كۆتاییدا ده‌بێته كه‌سێكی خوگر (مودمین) ، به‌ڵام لێتان ناشارمه‌وه له‌میانه‌ی ساڵانی خزمه‌تم له‌وبواره‌دا ته‌نها یه‌ك كه‌سیشم نه‌دیوه دۆسیه‌ی به‌كارهێنانی ماده‌ی سڕكه‌ری ههبوبێتو بهماریگوانا ده‌ستی پێنه‌كردبێت).
چواره‌م/
هه‌رگیز ڕاوبۆچوونهكانم یه‌كناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ (لۆ دوبس)ی پێشكه‌شكاری هه‌واڵ، چونكه ناوبراو له‌پێشكه‌شكردنی هه‌واڵ‌و ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی بێلایه‌ن نیه‌و هه‌رده‌م هێرش ده‌كاته‌سه‌ر نهیارانیو له‌ناخه‌وه برینداریان ده‌كات.
پێنجه‌م/
ڕه‌نگه جاروبار حه‌زبكه‌م گوێبیستی به‌رنامه‌ی بێژه‌ری ڕاستڕه‌وی موحافیزكار (گلین بیك) له‌كه‌ناڵی فۆكس نیوزو (كیپ ئۆڵبهرمان)ی چه‌پڕه‌وی لیبڕاڵبم له‌كه‌ناڵی (MSNBC)، به‌ڵام ئه‌م گوێگرتنهم بۆمه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری نیه، چونكه سهرڕاسترینو ڕاست بێژترین كه‌ناڵ بۆگواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاری هه‌ردوو كه‌ناڵی (NPR و CNN)ن، هه‌ر له‌وپێناوه‌دا زۆرجار ویژدانم ئازارم ده‌دا چونكه ئه‌وكاته‌ی له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كاربه‌ده‌ستێكی باڵابووم ، له‌میانه‌ی گه‌شته‌كانی جه‌نابی وه‌زیردا كۆسپ‌و له‌مپه‌رم بۆ هه‌واڵنێرانی (CNN) دروست ده‌كرد، بۆئه‌وه‌ی نه‌توانن وه‌ك پێویست هه‌واڵه‌كان بگوازنه‌وه، هه‌رده‌م له‌پێگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌م كهمدهكردهوهو زیاتر بایه‌خم ده‌دا به‌په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كانی (CBC، NBCو EBS)، چونكه له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌و ئاسته باشه‌ی ههبێتو ئه‌و بلیمه‌تیه پیشان بدات.
شه‌شه‌م/
هه‌رگیز میچێلو تارق سهلاَحی بۆنانی ئێواره بانگێشت ناكه‌م، چونكه له‌وه ده‌ترسم بهحهپهی سه‌گه‌كه‌م ئه‌م دووناوبراوه بێزاربن كه یه‌كێكیان له (خزمه‌تی نهێنی)و ئه‌ویتریان له (وزاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) باڵاده‌ستن، ئه‌و دووكه‌سه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میان له‌قه‌ده‌غه‌كردنی دزه‌كردنی كه‌سانی نه‌فس نزم بۆ‌نێو بۆنه فه‌رمیه‌كانی كۆشكی سپی، سه‌رانی ئهمریكاو كۆمه‌ڵگه‌شیان هه‌راسانكردووه.
حه‌وته‌م/
كتێبه تازه‌كه‌ی (ساره پالین) ناخوێنمه‌وه، چونكه كتێبی به‌هێزو به‌پێزتر لهچاوهڕانی خوێندنه‌وه‌دان، دڵنیام خاتوو پالین ناتوانێت پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ڕه‌نگه بتوانێت له‌هاوكێشه‌ی سیاسی پارتی كۆماری‌دا ببَیته سه‌نگێكی قورس‌و به‌رچاو. بۆیه به‌گوێچكه‌ی (مت ڕۆمینی)دا ده‌چرپێنم"چاوكراوه‌و ئاگاداربه".
هه‌شته‌م/
هه‌رگیز له (15) خولهك زیاتر گوێ بۆ وته‌كانی جۆزێف بایدنی جێگری سه‌رۆك ناگرم، ڕاسته ناوبراو وتاربێژێكی به‌توانایه، به‌ڵام ته‌نها له‌وكاته دیاریكراوه‌دا ڕاستی ده‌دركێنێت.
نۆیه‌م/
هه‌رگیز خانه‌واده‌كه‌م بۆگه‌شت نابه‌م بۆ كۆریای باكوور‌و ئێران، چونكه ڕۆناڵد ڕیگانی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا هه‌رده‌م له‌باره‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه ده‌یوت "متمانه‌ت به‌سۆڤیه‌ت هه‌بێت، به‌ڵام هه‌رده‌م له‌و متمانه‌یه‌ت ته‌ئكید بكه‌ره‌وه"، منیش كاتێك له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی تاران‌و پیونگ یانگ ده‌ڕوانم، به‌خۆم ده‌ڵێم "واباشه كه‌مێك متمانه‌مان به‌و دوو وڵاته هه‌بێت، به‌ڵام پێویسته له‌و كه‌مه متمانه‌یه‌ش به‌گومان بین‌و هه‌موو ڕۆژ چه‌ندجارێك ته‌ئكیدی لێبكه‌ینه‌وه".
ده‌یه‌م/
كاتێك وێنه‌و ناوی ئه‌و گه‌نجه ئه‌مریكیانه له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌بینم كه له‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئهمریكاو له‌پێناو ئازادی‌و دیموكراسی‌و وڵاته‌كه‌یاندا خوێنیان ڕژاوه، چاوم پڕده‌بێت لهفرمێسكو دڵیشم پڕ له‌داخ.
نوسینی: (جۆن هیوجز ) یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می ڕیگاندا