یاسای هه‌ڵبژاردن و بهنجكردنی كێشه‌ی كه‌ركوكی داگیركراو ده‌رهاویشته‌ی نیفاقێكی كولتووری
هه‌روه‌ها له‌پاش یانزه‌جار شكستی په‌رله‌مانی عیراق له ده‌نگدان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاسای هه‌ڵبژاردن، ئیدی ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده به‌ڵگه و نیشانه‌ی كرده‌ییمان بهردهستكهوتبێ كه به‌بێ خۆبه‌ستنه‌وه و دوودڵی هه‌ندێ ڕاوبۆچوونی پشتئه‌ستوور به‌واقیعی حاڵ بخه‌ینه به‌رچاو... سه‌ره‌داوی ئێمه بۆ چوونه نێو ئه‌م باسه ئاوا پرسیارێكه كه ده‌ڵێ: لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق به‌و گه‌ردوو خوله‌یان به‌ده‌وری كێشه جه‌وهه‌رییه‌كاندا ده‌یانه‌وێ چیبكه‌ن و بگه‌نه كوێ؟ ئه‌و خۆدزینه‌وه ئاشكرایه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كان نیشانه‌ی چییه و چۆن لێی تێبگه‌ین؟... هتد.
ئاشكرایه له وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری عیراق به‌و ناو و مانا و فۆرمه‌وه كه هه‌نووكه هه‌یه‌تی دامه‌زراوه، هیچ وه‌خت نه‌یتوانیوه به‌وپه‌ڕی ڕاشكاوی و ڕاستگۆیانه ڕووبه‌ڕووی ناوهڕۆك و جه‌وهه‌ری كێشه‌كان ببێته‌وه، به‌ڵكو ساڵ له‌دوای ساڵ و سات له‌دوای سات له باشترین حاڵ‌دا كێشه‌كانی كپ و به‌نج كردووه، ئیدی دهستهوهسانبووه له‌وه‌ی له ڕه‌گه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات.
هه‌ر چارهسهركردنێ بگری سه‌ره‌تا له ده‌ستنیشانكردنی وردی نه‌خۆشین و كێشه‌كه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له‌پاش دیاریكردنی ورد پاشان بڕیار له چاره‌سه‌ری پێویست ده‌درێ. به‌ڵام عیراقیه عه‌ره‌به‌كان واناكه‌ن و نایانه‌وێ كێشه‌كان بناسن. نا‌وێرن ڕووبه‌ڕووی ڕاسته‌قینه‌كان ببنه‌وه. هه‌ربۆیه به‌درێژایی پتر له هه‌شتاساڵ نه‌توانراوه كێشه‌ی كه‌ركوكی داگیركراو چاره‌سه‌ر بكرێ.. نه‌بوونی توانا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌كان لای تاكی عیراقی، كێشه‌یه‌كی كلتووری و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیه و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ی تاكی عه‌ره‌بی عیراقیه‌وه هه‌یه، به‌رله‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی سیاسی بێت یان قه‌یرانێ بێت له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا، چونكه له په‌نای ئه‌و فه‌لسه‌فه په‌روه‌رده‌ییه‌ی عه‌ره‌بدا، له بنه‌ڕه‌ته‌وه ناتوانرێ قه‌واره‌یه‌ك به‌ناوی سیسته‌م دروست بكرێ..
بێگومان دیموكراسیه‌تیش به‌بێ سیسته‌م نه‌بوونی ده‌بێت و نه‌ده‌توانرێ خه‌سڵه‌ت و ئه‌دگار و سنووری ڕۆڵ و قه‌واره‌ی دیاری بكرێ... به‌هه‌مانشێوه، كێشه‌كانی تایبه‌ت به ده‌وڵه‌تداری و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان گه‌لانیش به سیسته‌م نه‌بێ ئه‌سته‌مه چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه له په‌نای نه‌بوونی سیسته‌مدا گه‌ر ئه‌مڕۆش چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێ، سبه‌ینێ گروپێكی به‌ده‌وری داگیركه‌ری دیكه دێن و به میزاجی خۆیان كایه‌كه تێكدهدهنهوه، گه‌لی كورد له‌وڕووه‌وه هێنده‌ی ئه‌زموون هه‌یه كه بۆ سه‌لماندنی ڕاستی ئه‌و بهرهنجامگیریه ببنه پشتیوان.
له گهردووخولی عه‌ره‌به‌كان به‌ده‌وری كێشه‌ی كه‌ركوكی داگیركراودا و توخن نه‌كه‌وتنی ناوه‌ڕۆكی ڕاسته‌قینه‌ی كێشه‌كه‌دا، وێنه‌ی نه‌خۆشێك ده‌بینم كه شێرپه‌نجه له‌ناخه‌وه دایڕزاندووه، كه‌چی ئاماده‌نییه و ناوێرێ دان به‌وه‌دا بنێت كه شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه، به‌ڵكو گه‌ره‌كیه‌تی به (پاراسیتامۆل) ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه تێپه‌ڕێنێ...تاكی عیراقی ده‌یان كێشه‌ی په‌روه‌رده‌یی و كلتووری هه‌یه، به‌ڵام زاتی ئاشكراكردنیان ناكات، له‌لایه‌كه‌وه له په‌ندێكی بهناوبانگیاندا ده‌ڵێن: (أزربنی میه و أحسبنی من الحرامیه) یانی (سه‌ردارم لێبده، به‌ڵام به‌دز حسابم بكه) كه‌چی له‌ولاوه نایه‌وێ دان به‌و په‌روه‌رده‌یه‌دا بنێت و دێت به یاساسزا بۆ دزیكردن داده‌نێت! له‌كاتێكدا سروشتی یاساكان وایه چاره‌سه‌ری سه‌رخانی كێشه‌كان ده‌كه‌ن نه‌ك بنه‌ڕه‌ت و هۆكار و ناوهڕۆك. ئه‌وان له‌ناخه‌وه دزن، به‌ڵام به‌ئاشكرا سزا بۆ ئه‌و ڕه‌فتاره داده‌نێن و نا‌وێرن ڕووبه‌ڕووی ڕاستیه‌كه ببنه‌وه. ئه‌مه‌یه ئه‌و دووڕوویه كلتوورییه‌ی كه ئه‌سته‌مه له په‌نایدا بگه‌ینه هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان و هیچ قاڵب و سیغه و داڕشتهیهكیش بۆ پێكه‌وه‌ژیان.
له مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكی داگیركراودا زۆر به‌ڕوونی ئه‌و نیفاقه كلتووری و په‌روه‌رده‌ییه‌ی عه‌ره‌ب به‌دیده‌كرێ، ئه‌وان نایانه‌وێ كێشه‌ی كه‌ركوكی داگیركراو وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه بناسن كه خاكێكی داگیركراوه، به‌ڵكو دێن به‌چه‌ندین شێواز خۆیان له‌و ڕاستیه ده‌دزنه‌وه. ماوه‌ی شه‌ش ساڵه جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) دواده‌خه‌ن و هه‌رجاره و به‌بڕیارێك ئازاره‌كانی ئه‌و كێشه‌یه به‌نج ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئایا دواخستنی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی خاكێكی داگیركراو، هیچ له بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كه ده‌گۆڕێ؟ ئایا لایه‌نی خاوه‌ن ماف (كه لێره‌دا كورده) به كۆنبوونی كێشه‌كه‌ی ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری مافه خۆڕسكه‌كانی بێت؟
له‌به‌رئه‌وه من پێموایه كاتێ ئێمه ده‌كه‌وینه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوكی داگیركراو كه دوو ئاڵوگۆڕ له قه‌ناعه‌تی عه‌ره‌به دهشتهكیهكاندا ڕووبدات كه بریتین له:
1) ده‌بێ واز له نیفاقی كلتووری بێنن و ئه‌و ڕاستیه بسه‌لمێنن كه ئه‌وان كه‌ركوكیان داگیركردووه و بوونی ئه‌وان له‌ژێر هه‌ر په‌رده و ناوێك‌دا بێت، بوونێكی داگیركهرانهیه. مه‌به‌ستی ئێمه له دیاریكردن (ته‌شخیس)ی كێشه‌كه هه‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌وان دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێن كه كه‌ركوك خاكێكی داگیركراوه نه‌ك خاكێكی ناكۆكی له‌سه‌ر!!.
2) ده‌بێ دڵنیابن له‌وه‌ی جه‌سته بهنجكراوهكان و ئازاره كپكراوه‌كان ساتێ هه‌ر ده‌بێ به‌هۆشدا بێنه‌وه و بئاڵۆزێن و ئه‌و ده‌مه ئه‌وانیش ناچارن ڕووبه‌ڕووی ڕاستیه‌كانی سه‌رزه‌وی ببنه‌وه.
دواجار: هه‌وڵدانی بێپسانهوهی لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان بۆ خۆدزینه‌وه له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوكی داگیركراو، سات له‌دوای سات گرفته‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، دروست وه‌ك چۆن وازهێنان له شێرپه‌نجه و چاره‌سه‌رنه‌كردنی تابێ جه‌سته لاوازتر ده‌كات و دایده‌ڕزێنێ... به‌م مانایه‌ش ئه‌وان ئه‌گه‌ر دڵسۆزی ڕاسته‌قینه‌ی عیراقهكهی خۆیان بن، ده‌بێ ئازاره‌كانی جه‌سته‌ی ئه‌و عیراقه له‌ناخ و ڕه‌گه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن نه‌ك لێبگه‌ڕێن كه‌ركوك جه‌سته‌ی عیراق له‌ناوبه‌رێ... كه‌واته ئه‌وان به‌دواخستنی چاره‌سه‌رێ بۆ كه‌ركوك، به‌ر له هه‌موان سه‌ری عیراقهكهی خۆیان ده‌خۆن. لهوبارهشدا ئه‌وان دوژمنایه‌تی عیراق ده‌كه‌ن نه‌ك دۆستایه‌تی، كه‌چی ده‌یانه‌وێ ئه‌و دژایهتیكردنهیان به نرخی دڵسۆزی عه‌یار (24) لێوه‌ربگیرێت... باشه نیفاقێكی كلتووری له‌مه ڕوونتر و ئاشكراترتان له كوێی ئه‌م زه‌مینه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێ بڵێن (قیر)...!!.