گۆڕانكاریى له‌ده‌ستوورى توركیادا
گۆڕانكارى له‌ده‌ستوورى توركیادا كێشه‌یه‌كه هه‌م كۆن و هه‌م تازه‌شه به‌لام گۆڕانكارى له‌ده‌ستوورى كۆمارى توركیا پڕۆژه‌یه‌كى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانه، ئه‌م پڕۆژه‌یه توركیاى عه‌لمانى كردووه بهدووبهرهوه، به‌رى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان كه‌حكومه‌ت و په‌رله‌مانی به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ره‌ى هێزه نه‌ژادپه‌رسته‌كان وه‌ك سوپا‌و ده‌سه‌لاتى دادوه‌ریى و هێزه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانى وه‌ك پارتى گه‌لى كۆمارى و پارتى نهتهوهپهرستى توركیا.
له‌توركیا عه‌لمانیه‌ت ئایدۆلۆژیاى ره‌سمى ده‌وڵه‌ته به‌لام له‌دواى هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2002 و سه‌ركه‌وتى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان له‌ئه‌نجامدا ئه‌م پارته ئیسلامییه میانڕه‌وه نزیكه‌ى 47% ده‌نگه‌كانى توركیا به‌ده‌ستهێنا به‌سه‌رۆكایه‌تى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان.
سه‌ركه‌وتنى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان بووه هۆى ئه‌وه‌ى كرانه‌وه‌یه‌ك له‌توركیا له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانى غه‌یره تورك ئه‌نجام بدرێت، به‌تایبه‌تى گه‌لى كورد. یه‌كێك له‌وكارانه‌ى ئه‌م پارته خستییه سه‌روو هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى كه له‌توركیا ئه‌نجامى بدات گۆڕانكارى بوو له‌ده‌ستوور، ولات به‌ئاراسته‌ى چاكسازیكردن لهههندىَ بڕگه‌ى ده‌ستوور كه له‌ساڵى 1982 له‌دوای كوده‌تاكه‌ى 1980 نوسرابووه‌وه. ئه‌م ده‌ستووره له‌توركیا له‌كاتێكدا نوسرابوو كه‌دووساڵ به‌سه‌ر كوده‌تایه‌كى خوێناوى تێپه‌ڕبوو بوو، ته‌واوى مرۆڤه ئازادیخواز‌و دیموكراتیه‌كان له‌توركیا له‌ژێر ره‌حمى زیندانى سوپاى(كه‌نعان ئیڤرین)بوو ئیتر له‌و رۆژه‌وه سوپا ده‌ستوورێكى به‌گه‌لى توركیا به‌خشى كه‌ته‌واوى پێوه‌ره‌كانى كه‌مالیزم و یه‌ك نه‌ته‌وه‌یى له‌توركیا رهچاوكرابوو. ئه‌م ده‌ستووره مه‌ودای جوگرافى نه‌ته‌وه‌كانى توركیای بهرتهسككردهوه، بۆیه هه‌رگۆڕانكارییه‌ك له‌توركیا ئهنجامبدرىَ ده‌بێته ده‌سپێكى گۆڕانكارییه‌كانى دواتر كهمهرجه ده‌بێت له‌توركیا ئه‌نجامبدرێت، توركیا بریتیى نییه له‌یه‌ك بیركردنهوهویهك نه‌ته‌وه، یه‌ك ره‌نگ، باشتره سیاسییه‌كانى توركیا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى كرانه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى سوپا له‌توركیا.
ئه‌و ماده ده‌ستووریانه‌ى ئێستا پارتى دادوگه‌شه‌پێدان دهیهوىَ له‌ده‌ستوورى توركیا بیانگۆڕىَ بریتین له‌و مادانه‌ى تایبه‌ته به‌ده‌سه‌لاتى دادوه‌رى لهولاتداو چۆنێتى كاركردنى دادگایى ده‌ستوورى توركیا، كاركردنى یاسایى پارته سیاسیه‌كانى توركیا، قه‌ده‌غه‌كردنى
كاروچالاكییه‌كانى ئه‌و پارتانه به‌تایبه‌تى له‌توركیا، داخستى پارته سیاسییه‌كان زۆر كارێكى ئاسانه‌و ده‌سه‌لاتى دادوه‌رى له‌توركیا دهتوانىَ پارته سیاسییه‌كان كه دژ به‌سیسته‌مى عه‌لمانیه‌تى توركیا كار بكه‌ن له‌كاریان بخات و قه‌ده‌غه‌ى چالاكییه سیاسییه‌كان بكاته سه‌ر كه‌سایه‌تى سیاسیه‌كان ئه‌ویش به‌سزای دووركه‌وتنه‌وه له‌چالاكى سیاسى لهسىَ ساڵه‌وه بۆ پێنج ساڵ.
یه‌كێكى تر له‌و مادانه‌ى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان دهیهوىَ له‌ده‌ستوورى توركیادا بیانگۆڕىَ لابردنى قه‌ده‌غه‌كردنى بالاپۆشیه له‌زانكۆو شوێنه رهسمیهكانى حكومه‌تدا به‌تایبه‌تى كه‌ئێستا خانمى یهكمى توركیا بالاپۆشه.
پارتى دادوگه‌شه‌پێدان له‌سه‌ركه‌وتنى له‌م پڕۆسه‌یه‌دا وه‌ك كوده‌تایه‌كى سپى وایه به‌رسه‌ر هێزه نه‌ژادپه‌رسته‌كان و ده‌سه‌لاتى سوپا لهولاتهدا.