په‌یوه‌ندی نه‌ژادی کورد‌و جوله‌که
جوله‌که‌کانی هه‌موو دونیا زۆر له گه‌لی کورده‌وه نزیکترن تاوه‌کو له عه‌ره‌به سامی زمانه‌کان و هه‌ر ڕه‌گه‌زێکی دیکه که تاقی کرابوونه‌وه.زانا لێکۆله‌ره‌کان 526 که‌سیان به نموونه وه‌رگرت له 6 ره‌گه‌زی جیاوازه‌وه( کوردی جوله‌که،کوردی مسوڵمان،عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی،جوله‌که‌ی سفاردی ؛ جوله‌که‌ی ئه‌شکه‌نازی و به‌دوی باشووری ئیسرائیل ) هه‌روه‌ها داتای 1321 که‌سی دیکه‌شیان خستهسهرله 12 ره‌گه‌زی دیکه‌وه که له نێوانیاندا( رووسی،بیلارووسی، پۆله‌ندی،به‌ربه‌ر،پورتوگالی ئیسپانی،عه‌ره‌ب،ئه‌رمه‌نی وتورکی ئه‌نادۆلی) هه‌بوون. زۆربه‌ی ئه‌و 95 کورده مسوڵمانه‌ی که له تێستهکهدابهشدار ببوون خه‌ڵکی باکووری عێراق بوون.
باپیرانی جوله‌که ئه‌شکه‌نازییه‌کان له ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌ژیان به‌ڵام باپیرانی جوله‌که سفاردیهکان له خوارووی رۆژئاوای ئه‌وروپاو باکووری ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژیان. له‌م تێسته‌دا ده‌رکه‌وت که جوله‌که کورده‌کان و جوله‌که‌ی سفاردی زۆر له‌یه‌که‌وه نزیکن به‌ڵام ئه‌م دوو گرووپه تا رادده‌یه‌ک له جوله‌که‌ی ئه‌شکه‌نازی جیاوازن که ئه‌مانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌وروپی تێکه‌ڵاویان هه‌بووه له‌کاتی ئاواره‌ییاندا.
لێکۆلهرکا ن ده ریانخست که‌نزیکه‌ی 12.7 له سه‌دای جوله‌که ئه‌شکه‌نازیه‌کان خاوه‌نی کرۆمۆسۆمه‌کانی EU 19 بوون(که ئه‌مه‌ش له‌نێوان 54ـــ60 له‌سه‌دای مه‌سیحییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا بینراوه) توخمی باوکانه‌یان له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا که‌وتۆته‌وه هه‌روه‌ک سلاڤه‌کان و خه‌زه‌ریه‌کان.به‌لام زۆربه‌ی جوله‌که ئه‌شکه‌نازیه‌کان که خاوه‌نی EU9 یان کرۆمۆسۆمه‌کانی دیکه بوون توخمی باوکانه‌یان له نیشتمانی جوله‌که‌کانه‌وه هاتووه که پێش دوو هه‌زار ساڵ له ئیسرائیل ده‌ژیان. له نووسینێکدا له گۆڤارێThe American Journal of Human Genetics له نۆڤه‌مبه‌ری 2001 دا، ئاریێللا ئۆپنهایم مامۆستا له زانکۆی عیبری له ئیسرائیل نووسیویه‌تی که ئه‌م دیراسه‌یه سه‌لماندوویه‌تی که جوله‌که‌کان په‌یوه‌ندی بۆماوه‌یی(نه‌ژادی) زۆر نزیکتریان هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی باکووری ده‌ریای ناوه‌ڕاست (کورد،تورکی ئه‌نادۆڵ و ئه‌رمه‌نیه‌کان) تاوهکولهگهڵ خه‌ڵکانی باشووری ده‌ریای ناوه‌ڕاست وه‌ك (عه‌ره‌ب و به‌دوه‌کان).
ئاریێللا ئۆپنهایم و هاوه‌ڵه‌کانی له دیراسه‌یه‌کی پێشترداکهله Human Genetics دا بڵاو کرابوه‌وه له دیسه‌مبه‌ری 2000 پێشانیان دابوو که توخمی باوکانه‌ی 70 له سه‌دای باپیرانی جوله‌که‌کان و 82 له سه‌دای عه‌ره‌به فه‌له‌ستینییه‌کان هه‌مان حه‌وزی کرۆمۆسۆمیان هه‌بووه.بۆماوهناسهکان ئاماژه‌یان به وهدا که له‌وانه‌یه ئه‌مه ئه‌و بانگه‌شه‌یه بچه‌سپێنێت که به‌شێک له عه‌ره‌به فه‌له‌ستینییه‌کان نه‌وه‌ی ئه‌و ئسرائیلیانه بن که کاتی خۆی مسوڵمان ببوون. عه‌ره‌به فه‌له‌ستینییه‌کان به هۆی نزیکیان له جوله‌که‌کان جیاوازن له گرووپه عه‌ره‌بیه‌کانی دیکه وه‌ك سووریایی،لوبنانی،سعوودی و عێراقیه‌کان که ئه‌مانه‌ش
رایه‌ڵه‌ی که‌متریان هه‌یه به جوله‌که‌کانه‌وه.
دیراسه‌یه‌ك له‌لایه‌ن میکائیل هاممهرهوه کرابوو که له PNASبڵاوکرابوهوهله حوزه‌یرانی 2000 دا پێسانی دا که په‌یوه‌ندییه‌کی بۆماوه‌یی(نه‌ژادی) هه‌یه له نێوان عه‌ره‌به(سوریایی و به‌تایبه‌ت فه‌له‌ستینی) له‌گه‌ڵ جوله‌که‌کاندا. به‌ڵام ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورده‌کان نه‌کردبوو بۆیه کاره‌که‌ی ته‌واو نه‌بوو.
زۆربه‌ی کورد هاپلۆتایپی مۆدێلی کۆهێنی(جوله‌که)یان هه‌یه
له‌ساڵی1990 دا تیمێك له زانایان(که‌له نێوانیاندا بۆماوهناس میکائیل هاممه‌ر و زانای نیفرۆلۆجی کارل سکۆرێکی و هاوڕێیانیانی تێدابوو) هه‌بوونی هاپلۆتایپێکیان سه‌لماند که ناویان نا (هاپلۆتایپی مۆدێلی کۆهێن) که کورتکراوه‌که‌ی (CMH) ه. کۆهین ووشه‌یه‌کی عیبریه بۆ( قه‌شه) و نیشانه‌ی توخمی ئه‌و کاهینانهن که پێش دوو هه‌زار ساڵ له نیشتمانی جوله‌که‌کان دا ژیاون. توێژینه‌وه به‌راییه‌کان نیشانیان دا که به گشتی 3 له سه‌دای جوله‌که‌کان ئه‌و هاپلۆتایپهیان هه‌یه له‌کاتێکدا 45 له سه‌دای کاهینه ئه‌شکه‌نازیه‌کان و 56 له سه‌دای کاهینه سفاردیهکان ئه‌مه‌یان هه‌یه.ده‌یڤید گۆڵدشتاین که زانایه‌کی بواری بۆماوه‌زانی گۆڕانکاریه له زانکۆی ئۆکسفۆرد ده‌ڵێت: (وا پێده‌چێت ئه‌م جۆره کرۆمۆسۆمه بنچینه‌ی دانیشتوانی عیبری پێشینان بێت. هه‌ندێک پیاوی ئایینی جوله‌که دیراسه‌ی کۆهین به‌کار ده‌هێنن تا بیسه‌لمێنن که هه‌موو ئه‌و کاهینانه‌ی که هه‌ڵگری (CMH) ن ره‌چه‌ڵه‌کیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئارۆن که پیاوێکی به‌رزی ئایینی بوو،نزیکه‌ی 3500 له‌مه‌وبه‌ر ژیاوه هه‌روه‌ک له ته‌وراتدا هاتووه.پاش ماوه‌یه‌کی کورت سه‌لمێندرا که 53 له سه‌دای خێڵی بوبا سهربهگهلی لێمبای باشووری ئه‌فریقیا هه‌ڵگری(CMH) ن به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ته‌نیا 9 له سه‌دای غه‌یری بوبای گه‌لی لێمبا. لێمباکان ره‌سه‌نی خۆیان ده‌به‌نه‌وه سه‌ر ئیسرائیلیه کۆنه‌کان و هه‌ندێک دابونه‌ریتی جوله‌کانه پیاده ده‌که‌ن وه‌ك خه‌ته‌نه‌و خۆلادان له خوادنی گۆشتی به‌راز و به‌لای زۆر له نهژادناسان و مێژوونووسان به‌ڵگه بۆماوه‌ییه‌کان دروستی بانگه‌شه‌که‌ی ئه‌وان ده‌چه‌سپێنن.به‌هه‌رحاڵ زووسهلمێندراکه(CMH) تایبه‌ت نییه به‌جوله‌که‌کان ونه‌وه‌کانیان.له‌ساڵی 1998 له نووسینێکداله( Science News) دکتۆر سکۆرێکی (له دیمانه‌یه‌کدا)ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو که هه‌ندێک غه‌یری جوله‌که‌ش هه‌ڵگری نیشانه‌ی کۆهێنن،بۆیه ئه‌م نیشانانه (بێهاوتا و تایبه‌ت نین).(CMH) زۆرباوه له نێوکوردهکانی عێراقدا به‌پێی دیراسه‌یه‌کی C. Brinkmann et alله ساڵی1999 دا.ئاریێلا ئۆپنهایم له نووسینێکدا له ساڵ 2001 نوسیویه‌تی : هالۆتایپی زاڵ له نێو کوردانی مسوڵان (هاپلۆتایپی 114) یه که به ئاسته‌م جیاوازه له CMH.لای هه‌ندێک له ئه‌رمه‌نه‌کانیش CMH دۆزراوه‌ته‌وه. به‌پێی دیراسه‌یه‌کی بۆماوه‌یی که له‌لایه‌ن دکتۆر لیڤۆن یهپیسکۆپۆسیان (Head of the Institute of Man in Yerevan, Armenia) که پێش چه‌ندین ساڵ کراوه. دکتۆر ئامشاڵۆم زۆیسمان ـ دیسکین نووسیویه‌تی:( ئه‌و گریمانه که هاپلۆتایپی مۆدێلی کۆهین به جیاکه‌ره‌وه‌یه‌ک داده‌نێت بۆ دانیشتوانی عیبری پێشینان له‌لایه‌ن ئه‌و داتایانهشهوه پاڵپشتی ناکرێت که له خه‌ڵکانی تره‌وه وه‌رگیراون.( Zoossmann-Diskin 2000, page 156).به‌کورتی (CMH) جیاکه‌ره‌وه‌یه‌کی بۆماوه‌ییه بۆ خه‌ڵکانی سه‌رووی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ته‌نیا تایبه‌ت نییه به جوله‌که‌کان ، به‌ڵکو له زۆربه‌ی کورده‌کان و ئه‌رمه‌نییه‌کاندا هه‌یه و هه‌روه‌ها لای هه‌ندێک له ئیتالیه‌کان و ههنگاریهکانیش که ئه‌مه‌ش پاڵپشتی لهوبۆچوونه ده‌کات که کورد‌و ئه‌رمه‌نی خزمی نزیکی جوله‌که‌کانن وزۆربه‌ی جوله‌که‌کانی ئه‌مرۆش توخمی باوکانه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باکووری رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
شانشینی ئادیابێنهی جوله‌که‌نشین له کوردستانی دێریندا
له چاخهدێرینهکاندا کۆشکی شاهانه‌ی ئادیابێنه و هه‌ندێک له دانیشتووانی ئاسایی ئادیابێنه چوونه سه‌ر ئایینی جوله‌که. پایته‌ختی ئادیابێنه شاری ئاربێلا بوو( ئه‌مرؤ عه‌ره‌به‌کان پێی ده‌ڵێن اربیل و کورده‌کانیش پێی ده‌ڵێن هه‌ولێر). شا ئێزاتێس زۆر شه‌یدای باوه‌ڕه نوێیه‌که‌ی ببوو، بۆیه کوڕه‌که‌ی خۆی نارده ئورشه‌لیم تا زمانی عیبری و دابونه‌ریتی جوله‌که‌کان فێربێت.جێگره‌وه‌ی پاشا ناوی مۆنۆبازۆسی دووه‌م بوو که برای پاشابوو، ئه‌ویش چووبووه سه‌ر ئایینی جوله‌که.
له ساڵی 2001 دا ئاریێللا ئۆپنهایم له دیراسهیهکدا ئاماژه ده‌کات به شانشینی ئادیابێنه به‌ڵام پێی وایه که وه‌رگرتنی ئایینی جوله‌که له‌لایه‌ن ئادیابێنه وه ( بووه‌هۆی توانه‌وه‌ی غه‌یری جوله‌که‌کان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا.ئه‌م ئایینگۆڕییه پێناچێت که کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووبێت له‌سه‌ر حه‌وزی کرۆمۆسۆمی کورده جوله‌که‌کان)(2001, page 1103 Oppenheim) له‌وانه‌یه که هه‌ندێک له جوله‌که‌کانی ئادیابێنه هاتبنه سه‌ر ئایینی مه‌سیحی.
ده‌ره‌نجام
ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ست پێکراون سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دێرینه‌کانی نێوان کورد‌و جوله‌که.زۆر سه‌رنجڕاکێش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ببینین که گرووپه جیاوازه‌کانی جوله‌که په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی پته‌ویان هه‌بێت له‌گه‌ڵ کورده‌کان له رێی ره‌چه‌ڵه‌کی دایکانهشهوه هه‌روه‌ك له‌رێی ره‌چه‌له‌کی باوکانه‌وه هه‌یانه.
دیراسه به‌راییه‌کان ئاماژه ده‌که‌ن که دانیشتووانی جوله‌که له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات ویه‌مه‌ن ره‌چه‌ڵه‌کی دایکانه‌یان زۆر زیاتر توخمی غه‌یری ئیسرائیلی تێکه‌وتووه تاوه‌کو ره‌چه‌ڵه‌کی باوکانه‌یان. سه‌ره‌ڕای ئه‌م تێکه‌ڵاویه له‌گه‌ڵ گرووپه‌کانی تردا جوله‌که‌کانی نیشتمانی جوله‌که به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ره‌تا له ناوچه‌یه‌کی کوردستان یان ناوچه‌یه‌کی نزیکی کوردستان په‌یدابوون پێش کۆچکردنیان بۆ باشووری رۆژئاوا بۆ ئیسرائیل.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه هه‌ستبزوێنه پیشانده‌دات که کورده‌کان وجوله‌که‌کان له‌وانه‌یه چه‌ند هه‌زارساڵێك باپیرانیان هاوبه‌ش بووبێت هانیشیان ده‌دات که یهکتربدۆزنهوهو ئه‌و هاوڕێیهتیهش بپارێزن که له‌م ماوانه‌ی دواییدا له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌له باکووری عێراقدا( هه‌روه‌ك له نووسینێکی تازه‌ی میکائیل رۆبین هاتووه { The other Iraq} ).رۆبین ئاماژه ده‌کات که رێبه‌ری کورد مه‌لا مسته‌فا بارزانی جارێک سه‌ردانی ئیسرائیلی کردووه و دیداری هه‌بووه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌ت . رۆبین کورده‌کانی عێراق وه‌ك ( مه‌یلی تایبه‌تی ئیسرائیل) پیشانده‌دات و ده‌نووسێت که(له به‌نده‌ری ئارامی کوردستانی عێراقدا، جوله‌که‌و ئیسرائیل به نه‌رمونیانی یادیان ده‌کرێته‌وه ئه‌گه‌ر لێڵی روو له‌زیادی بێت). با هیوابخوازین که ئه‌م په‌یوه‌ندییه نوێ بکرێته‌وه‌و به‌هێزتر بکرێت.