کورد بوون نەخۆشی نیە
ھۆکارە سەرەکیەکان:
یەکەم : ژێردەستەیی چەند سەدەیەک پێش ھاتنی ئیسلام کۆمەڵێک قەیرانی وجودی و ناخی قووڵی بۆ ماوەیی بۆ دروستکردوە.
دووەم: کەفەتحی ئیسلامی دەستپێدەکات وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ مامەڵە ناکرێت و ھەمیشە بەکارھاتووە، لەبەرئەوەی دەسەڵاتی ئیسلامی لەنێوان عەرەب و فارس و تورکدا ئاڵوگۆڕ بووە ھەمیشە کورد لەنێو جوگرافیا ئابڵۆقەدراوەکەیدا بە سێ نەتەوەی دژ بەیەک بەکارھاتووە و بە رەشەکوژی و راگواستن و شەڕ پێکردنی زۆرە ملێ سەرقاڵ کراوە و ، ھەرئەوەندە فریاکەوتووە نەیسڕنەوە.
سێیەم : کورد لەباشرین حاڵەتدا فێری ( تدَيّن كراوه)بەڵام نەیانھێشتووە فێری (تَمَدُّنْ) ببێت، چونکی یان برا بچووک بووە یان بندەست و ھەرگیز لە قۆناغی ئەمارەت تێنەپەڕیوە بۆ قۆناغی حکومەت و دەوڵەت، بۆیە تا ئێستاش نازانێت حوکمڕانی و دەوڵەتداریی بکات، وەھیچ ئەرشیف و پاشخان و کلتورێکی دەوڵەتداریی نییە.
پێنجەم : زانای گەورە و خوێندەواری لێ ھەڵکەوتووە، بەڵام ئاسۆی فیکرو دونیا بینیان مەحکوم بووە بەو خاڵانەی سەرەوەو ئەگەر لەکۆن و نوێشدا تاک تاکێکی جیاواز ھەبووبن یان کوژراون یان دورخراونەتەوە یان لەناو خۆدا مڵۆزمیان بۆ دروستکردوون لەژێر ناو و پەردەی جیاوازدا.
چوارەم : لەسەدی بیست و بیست و یەکدا سێ ھەلی چارەنوس سازمان بۆ رەخسا و ئەو سێ ھەلەش لە کوردستانی رۆژھەلات کرا بەقوربانی ھاوکێشەی نەوت لەنێوان روسیا ئێراندا،کوردستانی عێراقیش ئینگلیز کردی بەقوربانی نەوتی کەرکوک و لکاندی بەعێراقەوە، کوردستانی باکوریش کرا بەقوربانی رازیکردنی ئەتاتۆرک بۆ دروستکردنی تورکیای نوێ.
لە عێراقی نوێشدا ئێمە رازی بوین بە فیدراڵیەت و ئەوانیش دەستوریان جێبەجێنەکرد و دواجار ناچار بووین بە ریفراندۆمێکی ناوەخت و ناکامڵ و فیدراڵیەتەکەشمان لەدەستداو ئێستا رازین بەوەی ھەموو شتێک تەسلیم بکەین بۆ ئەوەی مەعاشەکە مسۆگەر بکەن ، دوور نیە قەیرانی دیکەش بەڕێوە بێت چونکی عێراق تا سەر موچە بۆ ملیۆنێک و دووسەدھەزا نانێرێت..
پێنجەم : دوو ئیدارەیی و دوو ئیرادەیی و دوو زۆرشتیتریش لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنێکی پەرت و بێستراتیج و دەستی بەردەوامی دەرەکی عەرەبی تورکی فارسیش وایکرد کە سوودێکی ئەوتۆ وەرنەگرین لە ٣١ ساڵ فرسەتی خۆ بونیادنان.
پێنجەم : چارەسەر:
١- بابەتی نەتەوە و نیشتمان بکرێتە سەنتەرو ستراتیج و لەسەر ھیچ کەس و حیزبێک تاپۆ نەکرێت.
٢- مرۆڤ سەنتەریی بکرێتە بنەرەت بۆ پەروەردەو پێگەیاندن.
٣-دەستورێک دابنرێت و رێز لە دەستورو ئاین و یاساکان بگیرێت و شەڕە حیزب و ئایدۆلۆجیا کەنار بخرێت.
٤- داھات و سەرف شەفاف بکرێت و ھەلی کاری یەکسان و ھاوڵاتیبوون بکرێتە ئەساس .
٥- پسپۆڕی و لێھاتوویی بکرێتە مەرج و پێوەر بۆ حکومەت و پەرلەمان و قەزا و ھەموو پێوەرەکانی دیکە وەلانرێت.
٦- گەندەڵی و بەھەموو جۆرەکانیەوە تحریم و تجریم بکرێت بۆ ھەموو کەس و حیزبێک.
٧- پەروەردە و زانست بکرێتە ستراتیج و نەوەیەکی نوێ بۆ ئایندەیەکی نوێ ئامادەبکرێت دوور لەھەموو دەمارگیری و ئایدۆلۆژیایەک.
٨- ھەموو شەڕ و قەیران و تەنگژەیەک لەگەڵ عێراق و دراوسێکان دوابخرێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
٩- ئیشی جددی و ستراتیج بکرێت لەسەر بەدیل و ئەلتەرناتیڤی نەوت،.
ئەمە بۆ کوردستانێکی ئارام زۆر ئاسانە وەک:
پلانی قووڵ و ستراتیجی بۆ گەشت و گوزار و ساڵانە بیست ملیۆن عێراقی و بیانی بەئامانج بگیرێت.
پلانی ستراتیجی بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری و ئاژەڵداری و دەکرێت کوردستان بکرێتە سەبەتەی خۆراک بۆ بیست ملیۆن عێراقی.
پلانی ستراتیجی بۆ غاز:
بەئاسانی دەکرێت ئەو غازەی لە کوردستان ھەیە بەبۆری بگەیەنرێتە ھەموو ماڵ و شارو گوندێک و کۆتایی بھێنرێت بە قەیرانی سوتەمەنی و کارەبا.
پلانی ستراتیجی بۆ کەرتی تایبەت و بوژاندنەوەی بازاڕ و دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشەکردن و پێگەشتنی کەرتی تایبەتی نیشتمانی و سوککردنی بارگرانی لەسەریان و کۆتایی ھێنان بەھەموو جۆرە احتکارو قۆرخکاریەک.
ھەنگاوی وردو محکەم بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی پیشەسازی بچوک بۆ کەرەسە بنەرەتیەکان .