هه‌ڵوێستی كورد بۆ مالیكی
به‌شدارنه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و حزبی فه‌زیله كه (ناكۆكی ماڵی شیعه‌كان دۆسێیه‌كی تره)، ئێستا بۆ پارسه‌نگی هاوكێشه‌ی سیاسی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕوانی كورد ده‌كه‌ن بۆ بڕیاردان له به‌شداربوون له‌م حكومه‌ته‌دا.
كارنامه‌ی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، تا ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڕه‌سمیی، وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده به زاره‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا و خودی مالیكی ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر زۆرینه‌ی خاڵه‌كان پیشانداوه.
ئه‌وه‌ی بۆ كورد گرنگه سوود له ئه‌زموونی ڕابردوو وه‌رگرێت و داوا یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی بچه‌سپێنێت و جێبه‌جێبكرێت، چونكه هه‌رچه‌نده دوای كشانه‌وه‌ی به‌ره‌ی ته‌وافوق له‌ماوه‌ی كابینه‌ی ڕابردووی مالیكی، كورد بووه كۆڵه‌كه‌ی مانه‌وه‌ی حكومه‌تی مالیكی، به‌ڵام ئایا ئه‌و كارته بۆ كورد به سوودبوو؟ بێگومان له‌چاو ئه‌و هه‌نگاوه ستراتیژییه‌ی كوردا، نه‌خێر، چونكه سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی 140 پێنچ دۆسێی هه‌ڵپه‌سێردراو له‌نێوان (هه‌ولێر - به‌غدا) ماوه‌ته‌وه و بێ متمانه‌یی و هه‌ڵكشان و داكشانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی سیمای دیاری ئه‌و پهیوهندییانهبوون.
ئه‌و سیاسه‌ته پراگماتییهی كورد له دانوستان و گفتوگۆكاندا په‌یڕه‌وی كردووه، ده‌بێت به‌رده‌وام بێت، له وه‌رگرتنی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان به نووسراو و لیژنه‌یه‌كی باڵای به‌دواداچوون و جێبه‌جێكردن هه‌بێت له‌نێوان هه‌ردوولا و ڕاشكاوانه خاڵ بخرێته سه‌ر پیته‌كان و زمانی دیالۆگ و شه‌فافیه‌ت جێگای موجامه‌له‌كردن بگرێته‌وه.
به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ڕابردووی كورد له‌گه‌ڵ مالیكی، كارتێكی فشار وه‌ك پێویست به‌كار نه‌ده‌هات ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له حكومه‌ت و به‌كارهێنانی له كات و ساتی پێویستدایه، ئه‌م ته‌كتیك و ستراتیژه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ورد و سیاسه‌تێكی ژیرانه بخرێته ئه‌جێندای ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانه‌وه، چونكه ناكرێت كورد هه‌ر گله‌یی بكات و سیاسه‌تی كاردانه‌وه‌ی نه‌بێت، ئه‌م ته‌كنیكه نویێهش ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكی به‌كاربهێنرێت، چونكه ڕه‌وتی سه‌در و به‌ره‌ی ته‌وافوق، به‌كاریانهێنا و هیچ سوودێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو، به‌ڵكو له پێگه و قورساییشیان له هاوكێشه‌ی سیاسی‌یان له عیراق كه‌مبووه‌وه.
خاڵێكی تر له‌و سیاسه‌ته نوێیه‌ی ده‌بێت له‌م هاوكێشه نوێیه‌ی كورد له‌گه‌ڵ مالیكی په‌یڕه‌وی بكات كه له 19 خاڵییه‌كه‌ی كارنامه‌ی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش باسكراوه، فه‌لسه‌فه‌ی حوكم و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته به‌تایبه‌ت دیاریكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، چونكه درێژه‌دان به‌و سیاسه‌ته‌ی چوار ساڵی ڕابردووی مالیكی، جۆرێك له مۆدیلی دیكتاتۆری سه‌رده‌می به‌رهه‌مده‌هێنا.