هه‌ڵبژاردن له‌ عیراقدا

هه‌ڵبژاردن له‌ عیراقدا
2009-11-23T14:41:01+00:00

، به‌ڵكو هی‌ بڕیار و سیاسه‌تی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكایه‌ كاتێ‌ بڕیاریدا ڕژێمی‌ تاك حزبی‌ و دیكتاتۆری‌ حزبی‌ به‌عس بڕووخێنی‌ و سیسته‌مێكی‌ دیموكراسی‌ لێدابمه‌زرێنێ‌. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی‌ عیراقیش خه‌ڵكێكی‌ ئه‌وه‌نده‌ هۆشیار و خوێنده‌وار و شاره‌زانینه‌ له‌ به‌شداریكردن له‌ پڕۆسه‌ی دیموكراسی‌، كه‌چی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ تازه‌ی‌ عیراق هه‌رجاره‌ی‌ شێوه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ ده‌نگده‌ران له‌ هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌ك ڕێكده‌خه‌ن. له‌وه‌ته‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ تازه‌ی‌ عیراق له‌دوای‌ ڕووخانی‌ ڕژێمی‌ به‌عس دامه‌زراوه‌ و هه‌ڵبژاردنی‌ ڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتمانی‌ عیراق ده‌كرێت. به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ داهاتوو ئه‌وه‌ سێیه‌م هه‌ڵبژاردنی‌ گشتیه‌. كه‌چی‌ هه‌رجاره‌ی‌ یاسایه‌كی‌ بۆ ده‌رچووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ جیاواز له‌وی‌ تر ئه‌نجامدراوه‌، جاری‌ یه‌كه‌م هه‌موو عیراق یه‌ك بازنه‌ و لیستی‌ داخراو بوو. دواتر بووه‌ هه‌ژده‌ بازنه‌ و لیستی‌ داخراو. ئه‌مجاره‌ بووه‌ به‌ هه‌ژده‌ بازنه‌ و لیستی‌ كراوه‌. ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكه‌ نوێنه‌ران له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌ مشتومڕی‌ زۆردابوون تاكو ئه‌م یاسایه‌یان ده‌ركرد. هه‌ر لایه‌نه‌ به‌شێوه‌یه‌ك دوای‌ ده‌خست. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ تاكو ئێستا پرسی‌ سیاسی‌ له‌ عیراق به‌ئاڕاسته‌یه‌كی‌ زۆر خراپ و دژ به‌یه‌ك ده‌ڕوات. هه‌موو پێك هاته‌كانی‌ عیراق له‌ یه‌ك به‌گومانن و متمانه‌ی‌ ته‌واو له‌نێوانیاندا نییه‌. ئه‌گه‌ر نا ئه‌م هه‌موو ئاڵۆزییه‌ بۆچیه‌ بۆ پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن دوای‌ ئه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ عیراق تازه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ڕێگای‌ موماره‌سه‌كردنی‌ ئه‌زموونی‌ دیموكراسیه‌ته‌. چ پێویستده‌كات ئه‌م هه‌موو ئاڵۆزییه‌ی‌ بۆ بێننه‌ كایه‌وه‌ و سه‌ری‌ لێبشێوێنن. گه‌ر هێزه‌ سیاسیه‌كانی‌ عیراق ئه‌وه‌نده‌ به‌ته‌نگ سیسته‌می‌ دیموكراسی‌ و مافی‌ هاوڵاتیانن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری‌ ئه‌زموونی‌ دیموكراسی‌ بكات. با جارێ‌ تاكو چه‌ند ده‌وره‌یه‌كی‌ تر ئاسانترین شێوه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ هاوڵاتیان فه‌راهه‌م بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی‌ لێكدانه‌وه‌ بۆ جوڵه‌ و سیاسه‌تی‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانی‌ عیراق ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت هێزه‌ گه‌وره‌كان، ئه‌و هه‌موو به‌ند و بالۆره‌یان بۆ مانه‌وه‌ و پاراستنی‌ خۆیانه‌ له‌سه‌ر كورسی‌ ده‌سه‌ڵات و قوتدانی‌ پێكهاته‌كانی‌ تر. ئه‌گه‌ر نا ئه‌و یاسایه‌ی‌ تازه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌ له‌ عیراقدا ده‌رچوو شرۆڤه‌ی‌ بكه‌ین. سه‌رله‌به‌ری‌ ماده‌ و بڕگه‌كانی‌ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك به‌ ئامانج و مه‌به‌ستێك دایڕشتووه‌. واته‌ هه‌مووی‌ بۆ پاشقوولگرتن له‌یه‌ك. عه‌ره‌بی‌ سوننه‌ له‌ كورد. شیعه‌ له‌ عه‌ره‌بی‌ سوننه‌ و كورد. كوردیش ته‌نها له‌ خه‌می‌ كه‌ركوك بووه‌. كه‌چی‌ له‌ولا ته‌رازووه‌كه‌یان زیاتر خوار كردووه‌. بۆیه‌ پڕۆسه‌ی‌ دیموكراسیه‌ت له‌ عیراقدا فه‌رزبووه‌ وه‌ك ستایلێك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ئه‌گه‌ر نا هیچ هێزه‌كی‌ عیراقی‌ ئاماده‌ی‌ په‌یڕه‌وكردنی‌ سیسته‌می‌ دیموكراسی‌ نییه‌. بۆیه‌ هه‌ركاتێ‌ ئه‌مریكا پشت له‌ عیراق بكات ئاساییه‌ به‌ره‌و سیسته‌می‌ نادیموكراسی‌ هه‌نگاو بنێته‌وه‌. ئێستاش به‌مشێوه‌یه‌ش ئاینده‌ی‌ دیموكراسیه‌ت و فیدرالیه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان ئاسۆی‌ ئه‌وه‌نده‌ ڕوون نییه‌ تاكو بنیادی‌ هیواكانی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ داهاتوو خۆشی‌ لێبكرێت بۆ سه‌رجه‌م عیراقیه‌كان.

Shafaq Live
Shafaq Live