هه‌قایه‌تی كورد وتورك
هه‌ر له‌قاڵبدان و پاڵپێوهنانێكی نه‌یاره‌كانی. ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشانكردنی واقیعێكی به‌رجه‌سته‌یه پێش ئه‌وه‌ی ستایشی كاره‌كته‌ره‌كانی كوردایه‌تی له‌و به‌شه، یان ئهشههدومابیلا بێت بۆ زیندوێتی پرۆسه‌ی دیموكراسی له وڵاتی توركیادا.
ئۆجه‌لان دێته‌وه گۆڕه‌پانه‌كه
واقعی به‌رجه‌سته ئه‌وه‌یه گه‌لێك جار ،به هێزو به هێوری كار، بۆ گه‌مارۆدانی مه‌سه‌له‌ی كورد كرا، ئه‌مما چونكه ره‌وایه و له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ره‌وتی مێژوو ته‌بایه، هاكه بینیت ملی قووتكردهوه.
له وه‌ختێكدا رووناكی بلاجكتۆری بایه‌خدان هه‌مووی رووی له سه‌رۆك وه‌زیر ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان بوو، به‌جۆرێك به‌شی كاره‌كته‌ره‌كانی ئۆپۆزسیۆنیشی نه‌ده‌دا، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به چه‌ند جوڵانێكی داشی دامه‌ی ململانێ گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستانی خسته ژێر ده‌ستپێشخه‌ری باڵی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه‌ی لهدیاربهكرو خۆشی خه‌ریكه ده‌بێته شه‌ریكه‌به‌ش له‌و رووناكییه‌ی یه‌ك بینه رووخساری ئۆردوگان روناكدهكاتهوه له ده‌می لێخوڕینی گالیسكه‌ی چاكسازییه سیاسیه‌كان تا وێستگه‌ی ده‌ستكاری ده‌ستوری وڵات. شتێك كه تا پێش هاتنه سه‌رته‌ختی داد‌و گه‌شه‌پێدان زه‌حمه‌ت ده‌هاته‌پێش چاو. به‌م دواییه قه‌شه‌یه‌ك داوای كرد ئۆردوگان كێشه‌ی كورد چاره‌بكات تا ببێته ماندێلای توركیا، ئۆجه‌لان به ته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نیشانی‌دا كه ئه‌و وه‌ك ماندێلا زیندانیی كراوه و ئه‌گه‌ر قه‌راره توركیا سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بێت ئه‌وا ئه‌وی زیندانیی له پێشتره. باشه ئۆردوگانی ئاشتیخواز ببێتهچی؟ خوا بكا ئیراده‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ر بێته كایه‌وه، ئه‌وا نموونه‌ی تر هه‌س وه‌ك گاندی له پرسی ئاشتیخوازی نێوان موسڵمانه‌كان وهیندۆسهكاندا.
دیمه‌نه‌كه له به‌ره‌ی كورده‌وه
نها توخمه‌كانی بزێوی مه‌سه‌له‌ی كورد، هیچ نه‌بێ له‌م بڕگه زه‌مه‌نییه‌دا، به‌مجۆره‌ن:
-داد‌و گه‌شه‌پێدان سه‌ری مهنجهڵهكهی هه‌ڵدایه‌وه‌و بیروسترۆیكایهكهی ئۆردوگان، له‌بابه‌تی مه‌سه‌له‌ی كورددا، وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆرباچۆف له‌بابه‌تی مه‌سه‌له‌ی سۆشیالیزم‌دا، قوڵپدانی ناو مهنجهڵهكهی نیشاندا بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بێت تا ئه‌و راده‌یه زمان سووتێن بێت.
--به‌ره‌ی كوردی تا دواچۆڕ كار بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م كرانه‌وه‌ی دادوگه‌شه‌پێدان ده‌ستی داوه‌تێ، ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی نه ده‌ستی بگرێت و نه پشتیوانی بكات، نموونه‌ی ئه‌مه ئاراسته‌كردنی شه‌مه‌ندۆفه‌ری چاكسازی ده‌ستووری بوو بۆ شوێنێك كه ئۆردوگان ناچار بێت چاوبڕكێ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان بكات تا كورده‌كانی ( پارتی ئاشتی ودیموكراتی ) هانبدات ده‌نگ به ڕاپرسییه‌كه‌ی 12ی ئه‌یلول بده‌ن. جا ئێستا توركیا حاشای له‌و چاوشاركێیه كرد‌و دوایی وته‌ی خۆی قووتدایه‌وه، پارتی (ئاشتی ودیموكراتی) هاوته‌ریبی ده‌ستكاری و راپرسی ده‌ستوور تێزی ئۆتۆنۆمی هێنایه گۆڕێ. له‌م كه‌ینوبه‌ینه‌دا به‌ره‌ی كورد كه ئیتر جارێكی تر بۆوه به‌ره‌ی ئۆجه‌لان، پاش داپچڕینی كه‌ڵكی خۆی له كه‌شوهه‌وای هه‌ڵمه‌تی هه‌موواركردنی ده‌ستوور، بڕیاریدا ده‌نگ به ههموواركردنهكه نه‌دات.
ئاشتی ودیموكراتی و ڕاپرسی ده‌ستوور
ڕه‌نگه هه‌بێ بڵێن بۆ ئه‌م پێداگرییه كوردییه له‌گه‌ڵ داد‌و گه‌شه‌پێدانێك خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌یه له‌پرسی كورد‌و دیموكراسیدا؟
له‌وانه‌یه له‌كن ئه‌وانه‌ی كه به‌رووكه‌ش سه‌یری مه‌سه‌له‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مجۆره هه‌ڵوێسته‌ی به‌ره‌ی كورد لهدادو گه‌شه‌پێدان و ته‌داروكاتی راپرسیی ده‌ستووره‌كه‌ی، به‌بێ وه‌فایی یان مامه‌ڵه‌ی ناجۆر له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، به‌ڵام بێگومان به‌ره‌ی كورد له‌ناوخۆی توركیادا پاساوی خۆی هه‌یه، ده‌ستكاریی ده‌ستوور پێشكه‌وتنه، وایه، دیموكراسی گه‌شه پێده‌دا وایه‌و سه‌ره‌نجام كوردیش كه‌ڵك له‌م كرانه‌وه‌و دیموكراسییه‌ی ئێستا‌و ئه‌وی دوای ده‌ستكاری ده‌ستووره‌كه‌ش ده‌بینێت، به‌ڵام ئه‌مانه به تێكڕایان به‌س نین بۆ پشتگیرییه‌كی ره‌های به‌ره‌ی كورد له چاكسازییه‌كان. بۆ ئێمه‌ی چاودێری كوردستانی له به‌شێكی تری كوردستاندا كه له‌تایتڵی گشتیدا حه‌ز ده‌كه‌ین كوردی دیاربه‌كر بڕێك ماف وه‌ربگرێ تا ئه‌وان بێ كێشه‌و توركیای مامهڵهكاریش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بێ كێشه بێ و كێشه‌شمان بۆ نه‌نێته‌وه، زه‌حمه‌ته له تهوهلابوونی حزبی (ئاشتی ودیموكراتی) و به‌ره‌ی كورد تێبگه‌ین، به‌ڵام وه‌ك هه‌ڵسووڕاوێكی دیاری ئه‌وێنده‌ر به‌مدواییه به‌میدیای لۆكاڵی هه‌رێمی گوتووه، ئه‌وان خۆیان ده‌زانن ده‌ردی وان چییه؟ راستده‌كات ئێمه له‌رووانگه‌ی خۆمانه‌وه سه‌یری گرفتی ئه‌وان ده‌كه‌ین و نازانین پرسی كورد له‌وێ چاك چۆته پێشه‌وه به‌جۆرێك پێویست ناكات بۆ مافی بچووك بچووك داینهوێنن، هه‌ڵبه‌ته به‌دیوێكی تریشدا راسته، یانی به‌ره‌ی كوردیش له باكوور، به باڵی سه‌ربازی و باڵی سیاسییه‌وه، گه‌لێكجار ته‌نها له رووانگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه ناوخۆییه‌كانی ناو هه‌ناوی باكووره‌وه له دۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت و تووشی هه‌ڵه‌و په‌ڵه ده‌بێت. به‌شێكی ناكۆكی و ڕه‌د وبهدهلی ده‌یه‌ی رابردووی نێوان باكوور وباشوور له‌م ڕاستییه دهستنیشانكراوهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر دیمه‌نی ململانێكه‌ی كورد له‌گه‌ڵ دیموكراسی توركیادا، ئێستا به‌ره‌ی كورد توانیی پێش له‌وه‌بگرێت كه داد‌و گه‌شه‌پێدان خۆی وه‌ك نوێنه‌ری كوردیش ده‌ربخاو دۆسێی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌ك مهنهلۆجێكی ناوخۆیی حزبی داد سه‌یر بكات مادامه‌كی له‌نێو داد‌و گه‌شه‌پێدانیشدا كورد هه‌ن، ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ره‌یه خۆی بكاته موخاتیبی سه‌ره‌كی كه نه‌شێت حاشای لێبكرێت، ئه‌مه‌ش بۆ حزبه‌كه‌ی ئۆ‌ردۆگان پێشهاتێكی ناخۆش بوو و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه‌ی حزبه چه‌په‌كانی عیراق بوو له‌هه‌مبه‌ر پرسی كورددا كه خۆیان به‌نوێنه‌ری هه‌موو زه‌حمه‌تكێشانی عیراق ده‌زانی بهكوردو عه‌ره‌به‌وه. داد‌و گه‌شه‌پێدانیش خۆی به‌نوێنه‌ری هه‌موو موسڵمانه‌كانی توركیا ده‌زانێ ، به‌كورد و توركه‌وه، له‌كاتێكدا ته‌جره‌به ده‌ڵێ: كورد هه‌ر ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی خۆی هه‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌داو ئه‌وانی تر كه حه‌ز ده‌كه‌ن مامه‌ڵه‌ی ئیجابی له‌گه‌ڵ پرسی كورددا بكه‌ن، وه‌ك داد‌و گه‌شه‌پێدان، وه‌ك چه‌په‌كانی جارانی عیراق و ئینجا وه‌ك دیموكراتخوازه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی عیراق، ئه‌وا ده‌بێت له‌ڕێی كه‌ناڵی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه كوردییه‌وه له‌ده‌رگای كورد بده‌ن، چونكه نه‌ریتی كوردان وایه "سه‌ردان بۆ ماڵان نه‌شیاوه، ئه‌گه‌ر پیاومان ، یان سه‌رگه‌وره‌ی ماڵ له‌ماڵ نه‌بێ)
كه‌ڵكی دیموكراسیی بۆ كورد
ئۆجه‌لان و هاوه‌ڵه‌كانی له به‌ره‌ی كورد داشی دامه‌ی گه‌مه‌كه‌یان جووڵاند، سه‌ركه‌وتن له:
- كه‌ڵك وه‌رگرتن له پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی كورد بێ ئهشههدومابیللا بۆ كردن،
- كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌كه‌شی رهدوبهدهلی پێش سازكردنی راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوور، بێ پشتیوانی لهدهستكارییه ده‌ستوورییه‌كان،
جا ئێستا ئه‌و دهستكارییانه بێ گرفت ده‌ڕوات به‌ده‌نگی توركه‌كان و به‌ده‌نگی ئه‌و كوردانه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی جیایان له به‌ره‌ی ناسنامه‌ی كوردی هه‌یه، یانی ئه‌وانه‌ی نزیكی داد‌و گه‌شه‌پێدانن و دوورن له‌سیاسه‌تی ناسیۆنالیستی (ئاشتی ودیموكراتی).
ئه‌مه‌ش ره‌نگه به‌دیوێكی سه‌لبیدا گێرڤی منه‌تی كوردی له گه‌شه‌ی دیموكراسی توركیا كه‌مبكاته‌وه‌و هانی ئۆ‌ردۆگان بدات كه به به‌ره‌ی كورد بڵێ ده‌نگتان بۆ نه‌دام كه وابێ هیچتان لام نییه، به‌ڵام له‌و لاشه‌وه كوردیش قسه‌ی هه‌یه‌و ده‌ستكه‌وتی هه‌یه:
قسه‌ی ئه‌وه‌یه تورك و لازو عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌نی به‌جێماوی ئه‌مڕۆش كه‌ڵك له‌و ده‌ستكارییه ده‌ستوورییانه وه‌رده‌گرن بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك كورد خه‌باتێكی بێوچانی دوور و درێژیان كردبێ و بێ ئه‌وه‌ی به ئه‌ندازه‌ی كوردیش نرخه‌كه‌ی بده‌ن، چ لهرهنجی رابردوو و چ لهتهئیدی بێ مسۆگه‌ر، ئه‌گه‌ر كورد ته‌ئیدی بكات.
ده‌ستكه‌وتیش ئه‌وه‌یه: ئیتر ده‌وروبه‌ری كورد تێده‌گه‌ن، ته‌ئیدی كورد زه‌حمه‌ته، بێ نرخ نییه‌و ده‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بێت، ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی قسه‌ی كورده له عیراق له به‌رامبه‌ر (دیموكراتخوازه‌كان)ی عیراقی نوێ‌دا.
دیمه‌نه‌كه لێره راده‌گرین: گه‌شه‌ی زیاتری دیموكراسی له توركیا راسته بۆ كورد باشه، به‌ڵام بۆ توركیا باشتره‌و ئه‌وان زیاتر له كورد پێویستیان پێیه‌تی، دیموكراسی زیاتر له‌وێ كۆتایی پرسی كورد نییه، به‌ڵكه بۆنه‌یه‌كی گونجاوه بۆ داخوازیی نه‌ته‌وه‌یی سه‌نگین، ره‌نگه ئه‌مه بیركردنه‌وه‌ی عوسمان بایده‌میر بێت وه‌ختێك له بۆنه‌ی دیموكراسی هه‌ڵمه‌تی راپرسیی ده‌ستووردا داوای ئۆتۆنۆمی فڕێدایه نێوه‌ندی سیاسیی توركیاوه.