نه‌وت و جه‌نگی جیابوونه‌وه
سودان، به‌تایبه‌تی دوای كانونی دووه‌می ساڵی 2011، كه ریفراندۆم سه‌باره‌ت به‌ئاینده‌ی باشووری سودان و جیابوونه‌ی ئه‌و به‌شه، یان مانه‌وه‌ی له‌سودان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌دوا كه جیابوونه‌وه‌كه‌ی باشوور گومانی تێدانه‌ماوه، كاتێك گوتی، ئه‌گه‌ر تۆ خه‌ڵكی باكووری سودان بی، له‌پڕ هێڵێكی نوێ ده‌كێشرێ و (80%)ی داهاتی نه‌وت له‌ده‌ست ده‌ده‌ی ئه‌وا به‌و پڕۆسه‌یه خۆشحاڵ نیت. ده‌بێ باشووریش دان به‌وه‌دا بنێ كههێندێك ته‌سویه هه‌یه له‌گه‌ڵ باكوور بیكات بۆئه‌وه‌ی رێگه له به‌رپابوونی جه‌نگێكی تری هه‌ردوولا بگیرێت.
لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ریفراندۆم به‌ره‌و دابه‌شبوونی سودان ده‌چێت. حكومه‌تی حزبی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری باشووری سودان به‌هه‌ماهه‌نگیی و سه‌رپه‌رشتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئامانجی خۆی له جیابوونه‌وه ناشارێته‌وه. به‌پێی راپۆرته‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌وت له(98%)ی داهاتی حكومه‌تی باشوور دابینده‌كات. دیوێكی تری ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌لایسانی جه‌نگێكی تری نێوان باشوور‌و باكووری سودانه، سه‌باره‌ت به به‌ركه‌وتی سودانه له نه‌وت كه ده‌یه‌وێ به‌نیوه‌یی بێت.
لێدوان و هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی هه‌ڵوێست و لێدوانه فه‌رمییه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی له‌سێبه‌ری ئهمریكاو یه‌كێتیی ئه‌وروپیدان نموونه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی نێوده‌وڵه‌تی نه‌خت، ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌مووان ده‌یانه‌وێ ئه‌و پڕۆسه‌ی ریفراندۆمه به‌سه‌ركه‌وتوویی تهواوببـێت، هه‌رچه‌نده هێشتا سێ مانگی ماوه، حكومه‌تی باشوور پابه‌ند بكه‌ن به‌وه‌ی كه ره‌چاوی مافی باكوور له‌نه‌وت بكات، به‌تایبه‌تی نه‌وتی ناوچه‌ی (ئایبـێ) كه‌ده‌كه‌وێته باكووری باشووره‌وه‌و خاوه‌نی یه‌ده‌كێكی نه‌وتی زۆره‌و، بۆ ماوه‌ی (20) ساڵ گۆڕه‌پانی جه‌نگی نێوان هه‌ردوولا بوو هه‌ر له‌ساڵی 1983 بۆ 2003. لێدوانه‌كه‌ی كلنتۆن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كهباشوور ته‌سویه‌ی پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ باكووردا بكات.
نهسیحهتهكانی ئۆباجیلی میزۆكۆزلی جێگری سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ باكووری ئه‌فریقا له‌م مانگه‌دا سه‌ردانی سودانی كرد ده‌چێته هه‌مان ئاڕاسته‌وه، كاتێك مه‌زنده‌یه‌ك هه‌یه كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات نزیكه‌ی (33) ملیۆن سودانی له‌باكوور له(سێ یه‌كی) یه‌ده‌كی نه‌وت بۆ (8) ملیۆن كه‌سی باشوور بێ به‌ش ده‌بێت. ئه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك به‌رجه‌سته بووه، ئهمریكاو یه‌كێتیی ئه‌وروپی راسته‌وخۆ، بانكی ئه‌وروپی بۆ وه‌به‌رهێنان و بانكی نێوده‌وڵه‌تیی و سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌خت به‌ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی ده‌وڵه‌تی نوێ ده‌كه‌ن.
سودان وه‌ك یه‌ك له گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان له‌ڕووی دانیشتووان و ده‌یه‌م ده‌وڵه‌ت له‌جیهان له‌ڕووی رووبه‌ره‌وه، دوای سێ مانگ به‌بێ ده‌نگی به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت، جگه له‌مه‌ترسی هه‌لایسانی جه‌نگێكی نه‌خوازراو كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر رۆشن نابێت. له‌و لاشه‌وه، جه‌نگی دارفۆر هه‌ر به‌رده‌وامه‌و ترسیش هه‌یه دوای باشوور ئه‌وانیش داوای جیابوونه‌وه بكه‌ن. به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی حزبی كۆنگره‌ی نیشتمانی حوكمڕانی سودان، له‌وه‌لامی لێدوانه‌كه‌ی كلنتۆندا ده‌ڵێ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی سودان وهردهداتء جیابوونه‌وه حه‌تمی نییه‌و تا دوایین سات كار بۆ یه‌كێتیی ده‌كه‌ین.
قه‌یرانی باشووری سودان هۆكاره‌كه‌ی نه‌وت نییه، به‌ڵكو برسێتیی و هه‌ژاریی چوار ملیۆنی باشوور بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستای دارفۆر، سودان گه‌وره‌ترین رووبه‌ری شیاوی كشتوكاڵی هه‌یه‌و ده‌توانێ پێداویستی هه‌موو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان له خۆراك دابین بكات، ئه‌مه جگه له‌بوونی نه‌وت ، گازی سروشتی، زێر، مس، ئاسن و كرۆم و چه‌ندینیتر، به‌لام كێشه گه‌وره‌كه‌ی سودان له چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی ئابوورییه كه ناتوانێ پێداویستییه‌كانی دانیشتووانه‌كه‌ی دابین بكات.