نه‌ریتی پیاهه‌ڵدان لای كورد
به‌تایبه‌تی به‌كۆمه‌ڵی كوردهواریشهوه. ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ك بۆ ڕازیكردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، لایهكیترهوه بۆ گه‌یشتن به ده‌سكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی زیاتر. كاتێكیش ده‌مانه‌وێت ئاماژه به مێژووییه‌كی كورتی ئه‌م نه‌ریته ده‌كه‌ین یان له (پیاهه‌ڵدان) وه‌ك نه‌ریت بكۆڵینه‌وه، پێویسته ڕاستییه‌ك له‌به‌رچاو بگرین، كه (پیاهه‌ڵدان) واته (هه‌ڵدان) و به گه‌وره زانین و نرخاندنی ئه‌و كه‌سه و لایه‌نانه‌ی مه‌به‌ست بووه. (هه‌ڵدان)یش خۆی له خۆیدا به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌س و لایه‌نه‌كه بووه، ئه‌گه‌ر پیرۆزكردنی نه‌بووبێت، بۆیه خودی زاراوه‌كه ئه‌و مانایه‌ی گه‌یاندووه، كه نه‌ریته‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. هه‌ر لێره‌وه‌ش بووه‌ته كاری به‌شێكی زۆری تاك و خێزان و ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی جیهان.
سه‌ره‌تا ئه‌م نه‌ریته له كۆمه‌ڵگای كوردیدا به پیاهه‌ڵدان بۆ په‌رستراوه‌كان و دیارده پیرۆزه‌كانی سروشت و ده‌ورووبه‌ر ده‌ستی پێكردووه. دواتر بۆ پیاوانی ئایینی و ڕه‌به‌ن و خزمه‌تكاره‌كانی په‌ره‌ستگا گوازراوه‌ته‌وه، تا ئه‌وه‌ی بووه‌ته پیاهه‌ڵدانی په‌یامبه‌ر و هاوه‌ڵانی و پێشه‌وا ئایینییه‌كان. ئه‌مه‌و له‌پاڵ پیاهه‌ڵدان به سه‌رۆك هۆز و تیره و خێڵ و میر و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی كورد. شێوازه‌كانی پیاهه‌ڵدانیش له‌نێوان كه‌سایه‌تییه ئایینی و سیاسییه‌كاندا جیاواز بووه. بۆ نموونه كورده جووه‌كان، پهیامبهرهكهیان به گه‌وره‌ترین و باشترین پیامبه‌ری خودا زانیووه، تا ئه‌وه‌ی خۆشیان به گه‌وره‌ترین و باشترین په‌یڕه‌وانی خودا و ئاینده به‌هه‌شتی داناوه، بۆیه كاتێك ویستوویانه گه‌وره‌ی پهیامبهرهكهیان بده‌ن به‌سه‌ر په‌یامبه‌ره‌كانی تره‌وه، وتوویانه پێشه‌وایانی ئێمه سه‌ر به یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی ئایینی و خاوه‌نی چه‌ندین موعجیزه‌ی خودای بوون، كه هیچ یه‌ك له په‌یامبه‌رانی تر ئه‌و موعجیزانه‌یان نه‌بووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی (ئیبراهیم) خرایه ناو ئاگری نه‌مروودی پادشای ئاشوورییه‌وه و نه‌سووتا. (مو‌سا)ش (فیرعه‌ونی میسر) و سوپاكه‌ی خسته نێو ده‌ریای سووره‌وه و خنكان. (سوله‌یمان) په‌یامبه‌ریش زمانی هه‌موو ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و زینده‌وه‌ره ئاوییه‌كانی زانیووه، به‌ڵام په‌یامبه‌رانی تر ئه‌و موعجیزانه‌یان نه‌بووه!
له‌لایه‌كی تره‌وه كورده مه‌سیحییه‌كانیش كاتێك ویستوویانه به پهیامبهرهكهیان (عیسای كوڕی مریه‌م)دا هه‌ڵبده‌ن، وتوویانه و به‌رده‌وام ده‌ڵێن، كه ئه‌و به موعجیزه‌یه‌كی خودای و له (مه‌ریه‌م)ی كچ له‌دایكبووه. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی پهیامبهریدا نه‌خۆشی چاك كردووه‌ته‌وه و مردووی زیندوو كردووه‌ته‌وه! په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلامیش، كه ویستوویانه گه‌وره‌ی په‌یامبه‌ر (موحه‌ممه‌د كوڕی عه‌بدولڵا) بده‌ن به‌سه‌ر هاوپهیڕهوهكانیدا وتوویانه پهیامبهرهكهمان دوایه‌مینی په‌یامبه‌ران و شانازی هه‌موویان بووه، ته‌نانه‌ت خودا و فریشته‌كانیش سڵاواتیان له دیداری داوه! ئه‌مه و جگه له‌وه‌ی ئێزدییه‌كانیش (شێخ عوده‌ی كوڕی موسافیر) و كاكه‌ییه‌كانیش (سوڵتان ئیسحاق)یان به چاكترین پێشه‌واكانی مێژووی مرۆڤایه‌تی زانیووه! له‌كاتێكدا نابێت ئه‌وه له‌یاد كرابێت، كه هه‌موو په‌یامبه‌ران له‌لای خودا یه‌ك پایه و یه‌ك ڕێز و هێزیان بووه، به‌ڵام ئاسایی بووه هه‌ریه‌ك له‌وان به دیارده‌یه‌ك، كه ناوی (موعیزه) بووه له‌لایه‌ن خوداوه به‌هره‌مه‌ند كرابن.
كاتێكیش دێنه سه‌ر پیاهه‌ڵدانی تاكه‌كانی كورد بۆ سه‌رۆك هۆز و تیره و خێڵ و میره‌كانیان، ئه‌وا وتوویانه سه‌رۆكه‌كه‌مان نموونه‌ی قاره‌مانییه‌تی و جوامێری و ده‌ست و داوێن پاكی و لێبورده‌یی بووه. هه‌روه‌ها نموونه‌ی له‌سه‌رخۆیی و به‌خشنده‌یی و خۆشه‌ویستی بووه! له‌كاتێكدا هیچ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوو نه‌بووه له‌یه‌ك كاتدا ئه‌و هه‌موو خه‌سڵه‌ته باشانه‌ی بووبێت، به‌ڵكو هه‌میشه له‌پاڵ یه‌كێك له‌و خه‌سڵه‌ت و پیاهه‌ڵدانانه، چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی ناشیرین و خراپی وه‌ك (ترسنۆكی و داوێن پیسی و هه‌ڵه‌شه‌یی و پیسكه‌یی و دڵڕه‌قی... تاد) هه‌بووه.
به‌ده‌ریش له‌وانه ئه‌گه‌ر باوك ویستبێتی به كوڕه‌كه‌یدا هه‌ڵبدات وتوویه‌تی "كه‌س كوڕی منی نه‌بووه و نییه! كوڕه‌كه‌م نموونه‌ی قۆزی و ڕێكوپێكی و ڕێكپۆشی و زیره‌كی و وریای له‌سه‌رخۆیی و پاكی و ئازایه‌تییه!" له‌كاتێكدا كه‌م كوڕ هه‌بوون ئه‌و هه‌موو خه‌سڵه‌ته باشانه‌ی تێدا بێت. دایكیش كاتێك ویستبێتی به كچه‌كه‌یدا هه‌ڵبدات وتوویه‌تی "كچكه‌م به ته‌نیا ماڵێك ده‌كات به ئاوێنه و خواردنی سه‌د كه‌س به كاتێكی كه‌م ئاماده ده‌كات. ئه‌مه و جگه‌له‌وه‌ی به قه‌ت باڵای خۆی زێڕ ده‌هێنێت!" خۆ ئه‌گه‌ر ویستبێتی پێناسه‌ی كچێك بۆ كوڕه‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بیهیێنێت وتوویه‌تی "كوڕه‌كه‌م جوانی وا هه‌ر نه‌بووه! باوه‌ڕ بكه ڕووی ته‌ختی ده‌م و چاوی دوو بست پانه! ده‌مێكی پێوه‌یه نوقڵی، قه‌د باریك و شووشه‌ی! به ته‌نیا ماڵێك به‌ڕێوه ده‌بات! به كه‌ڵكی تۆ و من و باوكیشت دێت!" دیاره ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی ئه‌و كچه له‌لایه‌ن وێنهكێشێكهوه بكێشرێت، ئه‌وا لام وایه به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، كه جنۆكه‌یه‌ك ده‌ربچێت، چونكه كه‌سێكی ڕووته‌ختی كه‌لله سه‌ر نیومه‌تری و ده‌مێكی (10) سانتیمه‌تری و قه‌دێكی (25) سانتیمه‌تری ده‌بێت چی لێده‌ربچێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویستبێتی به خزمه بهرپرسهكهیدا هه‌ڵبدات، وتوویه‌تی "كاك كه‌ریم له شه‌ڕی (كۆتهڕهش)دا (سێ) هێلكۆپتهری خسته خواره‌وه و دوو ده‌بابه‌ی قووتدا و سه‌د عه‌سكه‌ری كوشت و هه‌زاریشی به دیلگرت!"
كه‌واته نه‌ریتی پیاهه‌ڵدان لای تاك و خێزانه‌كانی كورد ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی لایه‌نی ئه‌و به‌رامبه‌ره بووبێت، كه مه‌به‌ست بووبێت پێداههڵبدرێت، ئه‌وا له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ ڕازیكردنی بووه، تا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێداههڵدانهیدا شتێك ببه‌خشێت. ئه‌وه‌ش یان به بڕێك پاره یان به جێبه‌جێكردنی ئه‌و داوایه‌ی خراوه‌ته به‌رده‌می بۆ پیاههڵدانهكهی سه‌رێكی له‌قاندووه. له‌هه‌موو كاتهكانیشدا له لایه‌ك لاوازی ئه‌و تاك و خێزانه ده‌ركه‌وتوو، كه به كه‌سێكدا هه‌ڵیانداوه. له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌سه پێداههڵدراوهكه كراوه‌ته شتێكی پیرۆزی له‌خۆبایی و گه‌وره كرا‌و، كه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كاته‌كاندا شیاوی ئه‌و پۆست و پێداهه‌ڵدانه نه‌بووه، بۆیه هه‌ڵه نییه، گه‌ر بڵێین كۆمه‌ڵگاكانی جیهان به‌گشتی و كۆمه‌ڵگای كوردی به‌تایبه‌تی هه‌ر خۆیان كه‌سانی دیكتاتۆر و تاكڕهویان بۆ خۆیان دروستكردووه، نه‌وه‌ك به‌وه‌ی له ده‌ره‌وه بۆیان هاورده بكرێت. لێره‌شدا جێگای خۆیه‌تی پێداهه‌ڵدانی شاعیری گه‌وره‌ی كورد (نالی) بۆ (حه‌بیبه)ی خۆشه‌ویستی وه‌ك نموونه‌یه‌كی ئه‌م نه‌ریته بهێنینه‌وه، كه چۆن سه‌یری ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی كردووه، له‌كاتێكدا چاوێكی (خێل) بووه، به‌ڵام له‌لای (نالی) ئه‌و خێلییه نازێك چاو بازیییهك بووه پێی به‌خشراوه، نه‌وه‌ك عه‌یبه و هۆكاری ناشیرینی ئه‌و بووبێت! له‌م باره‌وه (نالی) له پیاهه‌ڵدانی (حه‌بیبه)دا وتوویه‌تی:
پێم ده‌ڵێن حه‌بیبه خێل و قیچه مه‌یلی شه‌ڕ ده‌كا
خێل و قیچه یان ته‌رازوی نازی نه‌ختی سه‌ر ده‌كا