نه‌ریتی قوربانیكردن لای كورد
. ئه‌و نه‌ریته‌ی كۆنترین مێژووی بۆ خۆی تۆماركردووه. واته له ڕۆژگارێكی زۆر كۆنه‌وه، كه مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه نیشته‌جێی بووه و باوه‌ڕی به پێویستییه‌كی ژیانی ڕووحی خۆی زانیووه، (قوربانیكردن) سه‌ریهه‌ڵداوه. واته قوربانیكردن بۆ په‌رستراوه‌كان ئه‌نجامدراوه. ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی لێخۆشبوو‌ن له كۆچكردووه‌كان بووبێت، یان بۆ به‌دیهێنانی نزا و پارانه‌وه‌ی زیندووهكان. لێره‌وه‌ش به‌وپێیه‌ی مێژووی ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر خاكی كوردستان بۆ سه‌رده‌مانێكی زۆر كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه مێژووی قوربانیكردنیش دوا به‌دوای ده‌ركه‌وتنی مرۆڤ و ئاشنابوون به باوه‌ڕ و باوه‌ڕی ئایینی ده‌ركه‌وتووه، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ زیاتر له (سه‌د هه‌زار) ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه نزیك به (چوار هه‌زار) ساڵه جه‌ژنێك بۆ قوربانیكردن دانراوه. مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵوێستی (ئیبراهیمی كوری ئازه‌ر(2166- 2016ز) ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌وه‌ی ته‌نیا له‌به‌ر خه‌وێك بڕیاریدا (ئیسماعیل)ی كوڕی بكاته قوربانی بۆ خودا، به‌ڵام په‌روه‌ردگار سۆزی بۆی جووڵا و له‌بری ئیسماعیل (به‌ران)ێكی كرده دیاری (ئیبراهیم)ی باوك تا له‌بری كوڕه‌كه‌ی (ئیسماعیل) سه‌ری ببڕێت! لێره‌وه‌ش ئه‌و ڕووداوه بووه بۆنه‌یه‌كی ساڵانه و ناوی (جه‌ژنی قوربان)ی لێ‌نرا، كه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن دانیشتوانی نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا. به‌دوایدا وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی و كه‌لتوورێك بووه نه‌ریتێكی ئایینی جه‌ژنی قوربان. دوای (بیست و شه‌ش سه‌ده)ش له‌و ڕووداوه ئه‌و نه‌ریته پێش (سیانزه) سه‌ده له چوارچێوه‌یه‌كی ئیسلامی‌دا گه‌یشته كوردستان و به كورد ئاشنابوو، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت نه عه‌ره‌به‌كان له مانایی قوربانیكردن تێگه‌یشتوون، نه كورد و نه‌ته‌وه موسڵمانه‌كانی تر. ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاكانی قوربانیكردن بۆ (خودا) و له بیره‌وه‌ری به‌خشینی (ئیسماعیلی كوڕی ئیبراهیم) بووبێت به باوكی له‌لایه‌ن خوداوه، ئه‌وا بۆ زیاتر له بیست سه‌ده‌یه قوربانیكردن وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی جه‌ژنی قوربان كاری پێده‌كرێت، چونكه قوربانیكردنهكان زیاتر بۆ ئه‌و كۆچكردوانه كراوه، كه ژیانی دونیاییان به‌جێهێشتووه. له‌وكاته‌وه‌ش تائێستا ئه‌و نه‌ریته بۆته كلتوورێكی ئایینی و ساڵانه له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی جه‌ژنی قورباندا یاد ده‌كرێته‌وه.
وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌شمان پێدا، نه‌ریتی قوربانیكردن ته‌نیا په‌یوه‌ست نه‌بووه و نییه به ئایینی ئیسلام، به‌ڵكو نه‌ریتێكی زۆر له ئیسلام كۆنتره. ته‌نانه‌ت كۆنتر له مێژووه‌كه‌ی (ئیبراهیمی كوڕی ئازه‌ر/د.خ)، چونكه زۆر به‌ر له‌و مێژووه سۆمه‌ری و ئاشووری و ئه‌كه‌دی و چینی و هیندی و ئێرانییه‌كان به كوردیشه‌وه قوربانیكردنیان كرده نه‌ریت و ئه‌ركێكی ئایینی بۆ ئه‌و بت و پهرهستراوانهی كردبوویانه خودای خۆیان. ئه‌وه‌شی لێره‌دا ده‌مانه‌وێت سه‌رنجی بخه‌ینه پاڵ ئه‌وه‌یه، كه نه‌ریتی قوربانیكردن لای كورد، وابه‌سته بووه به كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و بنه‌مای ئایینی و دواتر كۆمه‌ڵایه‌تی. واته پێویستبووه هه‌ر تاك و خێزانێكی كورد به‌ر له هاتنی جه‌ژنی قوربان بڕیاری قوربانیكردنی دابێت. بڕیاره‌كه‌ش پێویست بووه نییه‌تی دڵی له‌گه‌ڵ بووبێت. نییه‌ته‌كه‌ش بۆ یه‌كێك له كۆچكردووه‌كان یان لای هه‌ندێك بۆ یه‌كێك له زیندووه‌كانیان درابێت. بۆ كۆچكردووه‌كان به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی، كه (خودا) له تاوانه‌كانی ڕابردوودی خۆش بێت! بۆ زیندووه‌كانیش، تا په‌روه‌ردگار به سۆز و گه‌وره‌ییه‌كه‌ی نه‌خۆشه‌كان چاكبكاته‌وه و ڕۆڵه نوێیه‌كانیش به ته‌مه‌نی درێژ و له‌شی ساغ گه‌وره بكات. واپێویستیش بووه قوربانییه‌كان له‌سه‌ر ڕێ و ڕه‌سمی ئایینی و وابه‌سته به ڕێبازی یه‌كێك له ئاینزاكانی ئیسلام و ڕێبازه فیقهییه‌كان ئه‌نجام بدرێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویست بووه قوربانییه‌كه له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان واته له (10ی زللحیجه)ی مانگی كۆچی‌دا ئه‌نجام بدرێت. قوربانییه‌كه‌ش ئاژه‌ڵێك بێت له جۆری (گا) ئه‌گه‌ر نه‌بووه (مانگا یان مه‌ڕ و بزن و حوشتر)، كه به‌هۆی كه‌سێكی ڕوو له خودا و ده‌ست به ده‌ستنوێژ و ڕوو له قیبله، واته ڕوو له (كه‌عبه‌ی پیرۆز) له شاری مه‌ككه ئه‌نجام بدرێت. ئه‌مه و پێویستبووه ئاژه‌ڵه‌كه (نه‌خۆش و ئاوس و لاواز و پیر) نه‌بێت، تا به‌ركه‌وتووه‌كانی گۆشته خێره‌كه سوودی لێ ببینن. دواتر به‌هۆی نزا و پاڕانه‌وه‌كانیان بۆ خاوه‌ن قوربانییه‌كه، (په‌روه‌ردگار) به گه‌وره‌یی خۆی قوربانییه‌كه قبوڵ بكات و له كه‌سی قوربانی بۆ كراوه‌كه‌ش خۆش ببێت. ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ش نه‌خۆش بێت چاكی بكاته‌وه. له به‌رامبه‌ر ئه‌و باوه‌ڕ و ڕێ و ڕه‌سمه ئایینییه‌دا، سه‌رده‌مانێكه قوربانی وه‌ك نه‌ریت له‌پاڵ باوه‌ڕدا بۆ ناو و ناوبانگ و هه‌ڵمه‌تی ناسین و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سی خاوه‌ن قوربانییه‌كه مه‌به‌ستی نه‌بووه گۆشته خێره‌كه بگه‌یه‌نێته خێزانه هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستی بووه خزم و دۆست و ناسیاو و هاوپهیڕهو و هاو ڕێكخراوه‌كانی ڕازی بكات! وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆشته خێره‌كه بگه‌یه‌نێته ئه‌و ماڵانه‌ی مه‌به‌ستی بووه، ئه‌گه‌ر به قه‌د پاره‌ی قوربانییه‌كه خه‌رجی له گه‌یاندنیدا بكات. ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی لای گه‌وره و به‌رپرس و خه‌ڵكانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ناسیاو، باسی خێر و پیاوه‌تییه‌كه‌ی بكرێت؟ له‌كاتێكدا ئه‌م نه‌ریته زۆر له باوه‌ڕی ئایینییه‌وه دووربووه.
كه‌واته ده‌كرێت بپرسین: كورد بۆ وا بیری كردۆته‌وه و بیر ده‌كاته‌وه؟ یان تۆ بڵێیت په‌روه‌ردگار له تاوانی ئه‌وانه خۆش ببێت، كه دوای كۆچی دواییكردنیان، زیندووهكان بۆیان ده‌كه‌ن؟ یان به سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵێكی وه‌ك (گا یان مانگا و مه‌ڕ و بزن و به‌رخ) له تاوانی هه‌موو ئه‌وانه خۆش ببێت، كه پێشتر ئه‌نجامیانداوه؟ یان به دیوێكی تردا تۆ بڵێیت: پهرورهدگار به‌و گه‌وره‌ییه به سه‌ربڕینی ته‌نیا ئاژه‌ڵێك له‌و تاوان و هه‌ڵانه خۆش ببێت، كه هه‌ر خۆی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ی كردوون؟
دیاره له‌كاتێكدا په‌روه‌ردگار هیچ پێویستییه‌كی به‌و قوربانییانه نه‌بووه، كه به‌نده‌كانی به‌درێژایی مێژوو كردوویانه‌ته قوربانی! به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وه بووه، كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌و كاره‌یان كه‌مێك له مه‌ینه‌تی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌نده‌كانی بێ هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌ك كردوویانه‌ته نه‌ریتێكی ساڵانه، بۆیه هه‌ڵه نییه گه‌ر بڵێین "ئێمه‌ی كورد سه‌رده‌مانێكه ئه‌و ئه‌ركه جوانه ئایینییهمان كردۆته نه‌ریتێكی هه‌ڵه‌ی ساڵانه‌ی ژیانمان"!