مێژووی پردی ئەڵوەن

 مێژووی پردی ئەڵوەن
2022-08-24T12:59:19+00:00

نه‌جم باجەڵان/ پردی ئەڵوەن پردێکی مێژوویی زۆر پیرۆزە لە لای دانیشتوانی شاری خانەقین ، چەندین  شاعر شعریان بۆ پردی ئەڵوەن نوسیوە وەهونەرمەدان گۆرانیان بە باڵایدا وتووەو نیگارکێشان وێنەیان نەخشاندووە.

ئاوی ئەڵوەن لەزنجیرەی چیای زاگرۆزەوە بەشی داڵەهۆ هەڵدەقوڵێ لە نزیك ڕێژاو سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان .

ئەڵوەی ئەشێتەی چاو بەئەسرەوە

لــەڕێژاو مەێو چە ژور قــەسرەوە.

لەسەر ناوی ئەڵوەن چەند بۆچونێك هەیە:

١-هاڵوان کەلەناوی کۆنی ولایەتی  حەوانە .

٢-ئەڵوەن  ناوی ئەو جێگایە سەرچاوەکەی لێیەتی پێی دەڵێن ئەڵوەن.

٣-ناوی ئەڵوەن ناوێکی مادییە یان گۆرانییە سەرچاوەی ئاوی ئەڵوەن گوڵی ئاڵی زۆر زۆرە وە دەنگی ئاوکەی دێ کۆن پێیان وتووە ونە

کەواتە ناوی ئەڵوەن لەئاڵەوەنەوە هاتووە.

 

پردی کۆنی ئەڵوەن

پردی کۆنی ئەڵوەن  ٢٤ پایەی هەبووە، لەنێوان ساڵەکانی ٢٢٦ زاینی و ٦٥١زاینی بەدەستی ساسانیەکان دروستکراوە. ئەم پردە تا دەورانی یاقوت حەمەوی بونی هەبووە واتە تاساڵی ١١٢٠ زاینئ، ئەم پردە  ٢٤ تاقی هەبووە وەهەر تاقێکئ ٢٠ باڵ دێژ بووە و درێژی ١٥٠ مەتر بووەو بەرزێکەی ٦ مەتر بووە.

پردی ئەڵوەنی ئێستا:

لەساڵی ١٨٥٥ زاینی  خاتون بان بەنیازی سەردانی کردنی کەربەلاو نەجەفی پیرۆز  گەیشتە شاری خانەقین ، بەگەیشتنیان بەشاری خانەقین  ئاوی ئەڵوەن لافاوێکی یەکجار زۆری هاتبو وە ئاستەنگیکی زۆر  بویان دروست بوو.

شایانی وتنە بان خاتون خوشکی محمد علی میرزا دوڵت شا حاکمی پێشووی کرماشان بو، بۆیە بان خاتون بڕیاری دا پردێك دروست بکات.

بەفەرمانی بان خانم ئەندازیار شارەزاو پیشەوەرانی لە ئەسفهانەوە هێنا بۆ خانەقین .

هەروەها تاتەواو کردنی پردەکە ٥٠٠٠ کرێکار تێایدا ئیشی کردووە،وە دەیگڕنەوە کە ٢٠٠٠ کریکار لەکاتی کارکردندا مردون و لە گۆڕستانی عەلەم دار کەدەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەڵوەنەوە بەخاك سپێردراون. لەساڵی ١٨٦٠ کارکردن لە پردەکە کۆتایی  و هاتوو پردەکە تەواوبوو.

شایانی باسە هەمان کات لەتەك پردەکەی ئەڵوەندا بان خاتون گومەزی باوە محمودی لە باوەپڵاوی  دروست کردووە.

Shafaq Live
Shafaq Live