مێژووی درووستبوون و جۆره‌كانی كاتژمێر
تا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له هاوڕێ نزیكه‌كانی مرۆڤ و رۆژانه چه‌ندجارێك ده‌بێت چاوی لێبكات، تا كاره‌كانی له‌سه‌ر چركه چركه‌كانی ئه‌و رێك بخات.
جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه ئه‌گه‌ر بڵێن له سه‌ره‌تادا مرۆڤ زانینی كات و دروستكردنی كاتژمێری له تێبینیكردنی ئه‌و سوڕانانه‌وه داهێنا كه له سروشته‌وه ده‌یبینی، وه‌ك سوڕانه‌وه‌ی خۆر و مانگ و به‌دوای یه‌كداهاتنی وه‌رزه‌كان. بۆیه ئاساییه كه یه‌كه‌مین كاتژمێر به كاریگه‌ری ئه‌وان دروست بكرێت.
كاتژمێری خۆری:
به سانایی كۆنترین كاتژمێر ئه‌وه بوو كه له سوڕانه‌وه‌ی خۆره‌وه به‌رهه‌م هات، كه پێكهاتبوو له كۆمه‌ڵێك بازنه‌ی گه‌وره كه له به‌رد یان هه‌ر ماده‌یه‌كی تر دروست ده‌كران، كه له رێگه‌یه‌وه چاودێری كات و گۆڕانی وه‌رزه‌كان و ئه‌ستێره‌كانیان پێده‌كرد. زاناكان پێیانوایه (به‌رده بینراوه‌كان) كه پێكهاتوون له كۆمه‌ڵێك به‌ردی گه‌وره و كۆن وه‌ك ئه‌وانه‌ی له باشووری به‌ریتانیا دۆزراونه‌ته‌وه، له سه‌رده‌مێكدا وه‌ك كاتژمێر به‌كارهێنراون، چونكه له هه‌ندێك كاتی دیاریكراوی ساڵدا خۆر و مانگ ده‌كه‌ونه سه‌ر هێڵێك له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له (به‌رده‌كان)، و هه‌ر كاتێك ئه‌مه رووی بدایه واته سه‌ره‌تای وه‌رزێكی نوێ ده‌ست پێده‌كات.
له سه‌ره‌تای دروستبوونی مرۆڤه‌وه كه چه‌ند ملیۆن ساڵێكه، هه‌رگیز به خه‌یاڵی مرۆڤدا نه‌هاتووه رۆژه‌كان دابه‌ش بكات بۆ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی یه‌كسان، تا نزیكه‌ی 4000 ساڵ پێش ئێستا كه فكره‌ی دابه‌شكردنی رۆژ بۆ بیستوچوار كاتژمێر له لایه‌ن بابلییه‌كانمه‌وه هاته‌كایه‌وه. بابلییه‌كان كاتژمێرێكی خۆریان دروستكرد بۆ زانینی كات، كه پێكهاتبوو له بازنه‌یه‌ك له ناوه‌ڕستیدا دارێك داده‌نرا تا سێبه‌ری داره‌كه له‌سه‌ر بازنه‌كه ده‌ربكه‌وێت و كاته‌كه دیاری بكات. ئه‌م جۆره كاتژمێره ته‌نها بۆ دیاریكردنی كاته‌كان له رۆژدا به‌كارده‌هات.
كاتژمێری ئاوی:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتژمێری خۆری ته‌نها به رۆژ سوودی لێده‌بینرا و به‌كارهێنانی هه‌مشه‌یی نه‌بوو به تایبه‌تی له كاتی شه‌و یان هه‌ور و باران، هه‌روه‌ها ده‌بوو ئه‌و كاتژمێره ببرێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و نه‌ده‌بوو خۆت له نزیكییه‌وه بیت تا سێبه‌ری خۆت نه‌چێته سه‌ری. بۆیه نزیكه‌ی 3400 ساڵ پێش ئێستا میسرییه كۆنه‌كان له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئاوه‌وه كاتژمێری ئاویان دروستكرد، میسرییه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر به تێكراییه‌كی وه‌ستاو له كونێكه‌وه ئاو بكرێته ده‌فرێكی پڕ له ئاوه‌وه ئه‌وا ده‌ركرێت سووڕانه‌وه‌یه‌كی بازنه‌یی یه‌كسان دروست بكرێت. له‌م رێگه‌یه‌وه فكره‌ی داهێنانی كاتژمێری ئاوی دروستكرا. له كاتژمێری ئاویدا، له كونێكه‌وه و به رێژه‌یه‌كی دریاریكراو و یه‌كسان ئاو ده‌كرایه ده‌فرێكی به‌ردینه‌وه كه لاكانی ناوه‌وه‌ی به‌رده‌كه هه‌ڵكه‌نرابوون، به‌و هۆیه‌وه و به ته‌ماشاكردنی بڕی ئه‌و ئاوه‌ی كه له ده‌فره‌كه‌دا ده‌مایه‌وه كاته‌كانیان دیاری ده‌كرد.
كاتژمێری لمی:
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی چواره‌ده‌وه، جۆرێكی تر له كاتژمێر هاته‌كایه‌وه، كه نزیك بوو له هه‌مان فكره‌ی كاتژمێری ئاوییه‌وه. ساده‌ترین كاتژمێری لمی پێكهاتبوو له دوو بۆشایی دروستكراو له شووشه و له نێوانیاندا كونێكی بچووك هه‌بوو، له‌و كونه بچووكه‌وه لمه‌كه له به‌شه‌كه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ڕژایه به‌شه‌كه‌ی خواره‌وه. به هاتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌موو لمه‌كه بۆ به‌شی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وت كه ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌سه‌رچوو.
كاتژمێری میكانیكی:
یه‌كه‌مینجار كاتژمێری میكانێكی له ئه‌وروپا دروستكرا، له‌م جۆره كاتژمێره‌دا دوو بارستایی یاریده‌ده‌ر بوون بۆ دیاریكردنی ئه‌و كاته‌ی به‌سه‌رچووه، به گه‌یشتنی به‌و خاڵه ده‌نگێگی ده‌رده‌كرد و پیاوانی ئایینی و كاهینه‌كان ده‌یانزانی كه كاتی عیباده‌ت كردن هاتووه. وه‌ك كاتژمێری لمی و ئاوی، كاتژمێری میكانیكیش ئه‌و كاته تێپه‌ڕبووه‌كه‌ی دیاری ده‌كرد، بۆیه ده‌بینین كۆنترین كاتژمێری میكانیكی هیچ جۆره (موئه‌شیر) ێكی وه‌ك چركه‌ژمێر وخووله‌ك ژمێری له‌سه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكو ده‌نگێگی ده‌ركردووه كاتێك یه‌ك كاتژمێر به‌سه‌رچووه. ئه‌م جۆره له كاتژمێر هه‌ڵه‌ی زۆری هه‌بووه، به‌جۆرێك له شه‌و و رۆژێكدا نزیكه‌ی بیست‌و پێنج خووله‌ك جیاوازی هه‌بووه.
داهێنه‌رانی كاتژمێر هه‌ندێ جۆری كاتژمێری سه‌یریان دروستكرد له‌وانه، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆیه‌می زایینی ئه‌لفرێدی گه‌وره مه‌لیكی ئینگلته‌را كاتتژمێرێكی هه‌بوو پێكهاتبوو له شه‌ش مۆم و به‌رزی هه‌ریه‌كه‌یان 30 سم بوو، هه‌ر سانتمه‌ترێك له‌و مۆمانه به هه‌شت خووله‌ك ته‌واو ده‌بوو، به سووتانی هه‌موو مۆمه‌كان بیستوچوار كاتژمێر دیاری ده‌كرا. هه‌روه‌ها له كۆتایی سه‌ده‌ی یانزه داهێنه‌ری چینی سوسونج كاتژمێرێكی دروست كرد، به‌رزی نۆ مه‌تر و كێشی چه‌ند ته‌نێك بوو، ئه‌م كاتژمێره جووڵه‌ی خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌كانیشی دیاری ده‌كرد. له ساڵی 1126 ز داگیركه‌رانی ئه‌وكاته، ئه‌م كاتژمێره‌یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه و بردیان و تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. له ساڵی 1354 له ستراسبۆرگ كاتژمێرێك دروستكرا و تا ئێستاش له فه‌ره‌نسا پارێزراوه، ئه‌م كاتژمێره له‌سه‌ر هه‌موو سه‌عاتێكدا جگه‌ی له‌وه‌ی زه‌نگی لێده‌دا، په‌یكه‌ری چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی به‌ده‌ووری كاتژمێره‌كه‌دا ده‌سووڕانه‌وه، جگه له‌وه په‌یكه‌ری كه‌ڵه‌شێریكش هه‌دوو باڵه‌كانی ده‌جوڵاند و له‌سه‌ری هه‌موو سه‌عاتێكدا ده‌كه‌وته قوقه قوق.
سه‌یرترین رێگه‌ی زانینی كات ئه‌و رێگه‌یه بوو كه چینییه‌كان له رێگه‌ی بۆنكردنه‌وه دیاری‌یان ده‌كرد، له سه‌ده‌ی چوارده‌دا خه‌ڵك كاتژمێری بخوردییان به‌كارده‌هێنا، له‌م كاتژمێره‌دا چه‌ندین جۆر بخورد به‌كارده‌هات و ته‌واوبوونی هه‌ر بخوردێك به بۆنێكی جیاواز نیشانه‌ی به‌سه‌رچوونی یه‌ك سه‌عاتی ته‌واو بوو.
زانینی كات به‌م شێوه‌یه‌ی كه ئێستا ئێمه ده‌یزانین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1656 ز، كاتێك داهێنه‌ری هۆله‌ندی كرستیان هایگنز كاتژمێرێكی دروست كرد كه به جووڵی یه‌كسانی (بندۆڵ) كاری ده‌كرد. ئه‌م جۆره له كاتژمێر له هه‌موو جۆره‌كانی پێشتر راستتر بوو، چونكه له شه‌و و رۆژێكدا ته‌نها (15) جیاوازی تێده‌كه‌وت.
كاتژمێری گه‌ردیله‌یی:
گۆڕانكاری كرد له دروستكردنی كاتژمێردا به‌رده‌وام بوو، تا بگه‌نه راستترین كاتژمێر، بۆیه چه‌ندین جۆری كاتژمێر دروستكرا، هه‌بوون به هێزی كاره‌با كاریان ده‌كرد، هه‌بوو به جووله‌ی یه‌كسانی بلوره‌كانی كوارتز ده‌كه‌وته‌كار. تا له كۆتاییدا هه‌ردوو زانای ئینگلیزی لویس ئاسن و ئاجێ له ساڵی 1955 ز له ناوچه‌ی باری كاتژمێرێكیان دروستكرد به زه‌بزه‌باتی گه‌ردیله كاری ده‌كرد. دۆزرایه‌وه گه‌ردیله كه بچووكترین پێكهاته‌ی ماده‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر رێكخراو زه‌بزه‌به ده‌كات، له‌و رێگه‌یه‌وه توانیان ئه‌و زه‌بزه‌باتانه بگۆڕنه بۆ زانیاری (كات) . به‌م شێوه‌یه كاتژمێرێك داهێنرا له ماوه‌ی سه‌د ساڵدا یه‌ك چركه‌ش پاش و پێش ناكات.