مههتما گاندی سه‌ركرده‌یه‌كی جیاواز، شۆڕشێكی جیاواز
تێپه‌ڕی، كه‌له‌ساڵی 1948دا دوای ته‌نها ساڵێك له‌ڕزگاربوونی هندستان به‌ده‌ستی براهمانیهكی توندڕه‌و تیرۆركرا، ئه‌و كه‌سایه‌تیه (موهانداس كرامشاند) بوو، له‌ساڵی 1869 له‌شاری (پوربندر) له‌دایكبوو بوو، به‌لام خه‌باتی سیاسی و شێوازی كاركردن و بیركردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی هندستانی تێپه‌ڕاند بوو، هه‌رگیز شێوه‌و شێوازێكی قه‌تیسی نێو چوارچێوه‌ی ولاته‌كه‌ی خۆی به‌كاره‌كانی نه‌ده‌به‌خشی، به‌ڵكو وه‌ك مرۆڤێك شێوازێك خه‌باتی هه‌ڵبژاردبوو كهلهخهمهكانیدا سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی له‌خۆده‌گرت، كاتێك رابه‌ڕایه‌تی هندییه‌كانی ده‌كرد بۆ سه‌ربه‌خۆبوون له‌ژێر ده‌سه‌لاتی به‌ریتانییه‌كان، مه‌به‌ستی بوو ئه‌و شێوازه خه‌باته بۆ گه‌لانی دیكه‌ش بكرێته سه‌ر مه‌شق، ئه‌و شێوازێكی سه‌یری خه‌باتی هه‌ڵبژاردبوو كه‌به (به‌رگری نێگه‌تیڤانه) ناسرابوو، دوور له‌شه‌ڕو چه‌ك، یان په‌نا بۆ توندوتیژی بردن، هندیهكانی فێرده‌كرد بهبایكۆتكردنی به‌ریتانیاو كالاو كه‌لوپه‌ل و مامه‌ڵه‌نه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا شكستیان پێبهێنن، كاتێك فشاری زۆری ده‌كرایه‌سه‌ر له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه په‌نای بۆ مانگرتن ده‌برد له‌نان خواردن یان په‌ناگیری هه‌ڵده‌بژارد، ئه‌م دووشێوازهش له‌خودی كه‌سایه‌تی (غاندی)یه‌وه ههڵقولابوو، چونكه هندیه‌كان به(مههماتما) ناویان ده‌برد كه‌خۆی له‌خۆیدا ئه‌م نازناوه واتای خاوه‌ن نه‌فسیه‌تی به‌رز ده‌گه‌یه‌نێت، غاندیش نه‌فسیه‌تی له‌زۆر لایه‌نه‌وه به‌رزبوو، له‌ژیانیدا له‌مێژبوو شێوازی ده‌ستگیرۆیی و ته‌قه‌شوفی هه‌ڵبژارد، ته‌نانه‌ت ئه‌و پارچه قوماشه‌ش كهبهجهستهیهوه بوو ده‌ستچنی خۆی بوو، كه‌سێكی رووه‌كی بوو زیاتر به‌شیری بزنه‌كه‌ی خۆی ده‌ژیا، ده‌یویست هندیه‌كان په‌یڕه‌وی هه‌مان نه‌ریت و سروشتی ئه‌و بكه‌ن، به‌م هه‌نگاوو كارانه‌ش وایكرد هه‌موو هندیهك به‌ڕابه‌ری خۆی بزانێت و دوای بكه‌وێت.
شۆڕش و كاریزمای ئێمه‌ی كورد!سه‌یر له‌وه‌دایه ئێمه‌ی كورد هه‌رچه‌نده زۆر له‌پێش هندیهكانهوه له‌خه‌باتدا بووین و ده‌یان سه‌ركرده‌و ده‌یان شۆڕش و چه‌ندین شێوازی به‌رگریمان تاقیكردۆته‌وه، به‌لام نهسهركردهی هاوشێوه‌ی (گاندی)مان هه‌بووه، نه‌ئه‌و شێوازی خه‌باته‌ی ئه‌ویشمان تاقیكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر باس له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و رۆژگاری ده‌سه‌لاتی میرو میرنشینهكانمان بكه‌ین ئه‌وا میره‌كانی ئێمه پێش هه‌مووشتێك كه‌سانی خاوه‌ن ده‌ست و ده‌سه‌لات و زه‌وی وزارو... هتد بوون، به‌شێكیشیان شێخ و پیاوی ئاینی گه‌وره‌ی خاوه‌ن ته‌كیه‌و خانه‌قاو سه‌دان موریدو ده‌ست و پێوه‌ند بوون، زۆرجار چهكدارو هێزی چه‌كداریان چه‌ندین هه‌زار كه‌س بوون، كه‌ئه‌ركی به‌خێوكردنیان كه‌وتبووه ئه‌ستۆی گوندنشین و دانیشتوانی ئێمه قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌لاتی ئه‌و سه‌ركردانه‌وه، ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌خسته سه‌رشانی خه‌ڵكه‌كه، ئه‌م حاڵه‌ته‌شی رێك پێچه‌وانه‌ی رێبازی و شێوازه‌كه‌ی (گاندی)بوو، دواجار سه‌رجه‌م شۆڕش و راپه‌ڕین و میرو میرنشینهكانمان وه‌ك به‌فری به‌هار ده‌توانه‌وه، زۆرجار یه‌كه‌م هه‌نگاوی شكستی ئه‌و شۆڕشانهمان له‌ئاكامی پشت تێكردن و بێزاری جه‌ماوه‌ره‌كه بوو، كه‌چیدی توانایان نه‌ده‌ما بچنه ژێرباری ئه‌و هه‌موو قورساییه، كه‌له‌یه‌ك كاتدا خودی میرو سه‌ركرده‌ی خۆمان و داگیركه‌رانیش ده‌یانخسته سه‌رشانیان.شۆڕش و بزافی سیاسی سه‌ده‌ی بیستهمیشمان به‌تایبه‌تی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌رگیز نهشێوازی خه‌باتی گاندی به‌نموونه وه‌رگرتووه، نهلهبنهڕهتهوه نوخبه‌ی خوێنده‌وارو چالاكدانی سیاسیشمان (گاندی) یان ناسیوه، خه‌باتی سه‌رده‌می هاوچه‌رخی ئێمه مۆدیلی بیری ماركسی و ئه‌زموونی سۆسیالیستی گه‌لانی چین، كوبا، ڤێتنام.. هتدیان كردبووه سه‌رمه‌شق، كه هیچ كامیان نموونه‌ی ئه‌زموونی هندستان و غاندی نه‌بوون، به‌تایبه‌تی چین و كوبا لای نوخبه‌ی سیاسی كورد، باشترین سه‌ر مه‌شق و نموونه بوون بۆ چاولێكردن، ئیدی تا چه‌ند راستا بووین لهلاساییكردنهوهیان ئه‌وا ئه‌وه‌یان هه‌ڵده‌گرین بۆ داهاتوو، به‌تایبه‌تی له‌ئه‌زموونی ده‌سه‌لاتداریدا، چونكه لهكاریزماو سه‌ركرده‌دا ئێمه نه‌بووین خاوه‌نی (ما‌و) و (كاسترۆ) كه‌پێم وایه له‌مه‌دا به‌خت یاوه‌رمان بوو، به‌لام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ده‌كرێت گاندی ئاسا، ئێمه‌ش هه‌نگاوی یه‌كه‌ممان له‌گه‌ڵ داگیركهرانماندا بایكۆت كردنی زۆر شتیان بێت كه‌خه‌ریكه ئێمه ده‌قاوده‌ق لاساییان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆمان ناكرێت بایكۆتی كالاو شمه‌كه‌كانیان بكه‌ین، یان له‌خۆمان رانابینیین بایكۆتی هونه‌رو كولتورهكهیان بكه‌ین كه شه‌وانه شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و میدیاكانمانی داگیر كردووه.
ئه‌نشتاین ده‌ڵێت:(ئه‌نشتاین)ی گه‌وره زانای ئه‌تۆم ساڵی 1945 له‌باره‌ی (گاندی) ده‌ڵێت: گاندی سه‌ركردایه‌تی هندیه‌كان ده‌كات، به‌لام بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌لاتێكی ده‌ره‌كی هاوكاری ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی بێت، ئه‌و پیاوه سیاسه‌تمه‌دارێكی سه‌ركه‌وتووه، به‌لام سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی پشت به‌هیچ فێڵ و ته‌ڵه‌یه‌كی سیاسی نابه‌ستێت، به‌ڵكو ته‌نها پشت به‌توانای قه‌ناعه‌ت پێهێنانی كه‌سێتی خودی خۆی ده‌به‌ستێت، نه‌فره‌ت له‌توندو تیژی ده‌كات، دانایه‌كی بێ فیزه ته‌نها چه‌كی ئیراده‌و ره‌وشتی خۆیه‌تی له‌پێناو راستكردنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌یدا، دڵنیام نه‌وه‌كانی دوای ئێمه گومانیان ده‌بێت كه كه‌سێكی وه‌ك ئه‌م پیاوه بوونی هه‌بووبێت!.