من أصول كردیه‌..

من أصول كردیه‌..
2009-09-06T09:32:50+00:00

سه‌یری‌ نه‌كات. با به‌رنامه‌ی‌ گشتی‌ بێت و هه‌ندێكی‌ بۆ عه‌ره‌ب و هه‌ندێكی‌ بۆ عه‌ره‌ب به‌كورد ناسین بێت، به‌ڵام به‌ (هه‌ڵه‌) نا و به‌نرخی‌ كورد و كه‌سانی‌ كورد كه‌مكردنه‌وه‌ نا.

زۆرجار كه‌ره‌سه‌ی‌ ئه‌م (كونجانه‌) له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ ده‌رده‌گرم. به‌تایبه‌تی‌ ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ی‌ سه‌ر به‌ كورده‌ و زۆربه‌ی‌ ناوی‌ كه‌سانی‌ كورد و شوێنه‌واری‌ جوگرافیی‌ كوردی‌ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌ڵێت. هه‌ر له‌و ته‌له‌فزیۆنه‌دا به‌رنامه‌یه‌كم دی‌، باسی‌ هونه‌رمه‌ندێكی‌ گه‌وره‌ی‌ كوردی‌ ده‌كرد. له‌ جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵێ‌: كورد بوو. هه‌ر نووسراوبوو (من أصول كردیه‌)، واته‌ (به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده‌). ئه‌مه‌ بۆ كه‌سێك ده‌ووترێ‌ كه‌ باووباپیرێكی‌ كوردی‌ هه‌بووبێ‌ و ئێستا زه‌مانه‌ كردوویه‌تی‌ به‌ عه‌ره‌ب.

به‌ڵام بۆ هونه‌رمه‌ندێكی‌ كوردی‌ وه‌ك (ئه‌حمه‌د خه‌لیل) كه‌ كورد بوو خه‌ڵكی‌ زاخۆ بوو- ڕه‌نگه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی‌ ئه‌ودیوتری‌ كوردستانیش بووبێت ناووترێ‌ (من أصول كردیه‌) و له‌ هه‌موو كاریدا بۆ كورد سروودی‌ (هه‌ر بژی‌ كورد و عه‌ره‌ب)ه‌كه‌ی‌ بۆ حساب بكرێت كه‌ خۆی‌ به‌ ده‌نگی‌ خۆی‌ تۆماری‌ كردووه‌ و شعیره‌كانیشی‌ هه‌ر (زاهه‌ر محه‌مه‌د)ی‌ كورد نووسیونی‌. وه‌ك (ئه‌حمه‌د خه‌لیل) هیچی‌ تری‌ له‌ هونه‌ردا بۆ كورد نه‌كردبێ‌ و كاری‌ ئه‌و له‌ هونه‌ردا ئاواز دانان بێت بۆ گۆرانیبێژانی‌ عه‌ره‌ب.

نه‌خێر... زۆر ئاوازی‌ كوردیشی‌ هه‌یه‌. ئه‌رشیفی‌ ڕادیۆی‌ كوردیی‌ به‌غدا له‌ سه‌دام ڕووخاندا له‌ناوچوو ئه‌گینا هه‌موو ئه‌و گۆرانییانه‌ هه‌بوون كه‌ ئه‌و ئاوازی‌ بۆ دانابوون. به‌تایبه‌تی‌ هه‌موو گۆرانییه‌كانی‌ (گوڵبه‌هار) (كه‌وا سپی‌ بخوێنه‌...)

لام سه‌یر بوو (كه‌و سپی‌ بێت)، به‌ڵام هه‌ژاری‌ خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ و كوردیزان ده‌یووت: "كه‌وم دیوه‌ به‌ چوڕی‌ شیر سپیتر".

ئه‌حمه‌د خه‌لیل له‌گه‌ڵ‌ تیپی‌ مۆسیقای‌ كوردیی‌ ڕادیۆی‌ به‌غدادا (عوودی‌ لێ‌ ده‌دا). نازانم شیعری‌ ئه‌و گۆرانییانه‌ی‌ تری‌ شیعری‌ كێن. ته‌نانه‌ت بیرمه‌ كه‌ به‌شداری‌ نواندن ده‌بوو له‌گه‌ڵ‌ تیپی‌ نواندنی‌ شه‌ماڵ‌ سائیب دا له‌ ڕادیۆی‌ به‌غدا كه‌ منیشی‌ تێدا به‌شدار ده‌بووم (ساڵانی‌ 1948-1949).

توخوا، ئه‌مجاره‌ش ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌ ئه‌م زانیاریانه‌شی‌ بخه‌نه‌ سه‌ر. زۆر ده‌ترسم ئێمه‌مانان كه‌ به‌ عه‌ره‌بیش ده‌نووسین ڕۆژێك بمانكه‌ن به‌ (من أصول كردیه‌).. خوایه‌ له‌و به‌ڵایه‌ بمانپارێزی‌.
Shafaq Live
Shafaq Live