ململانێى رهوانبێژیى و پڕۆژه‌ى سیاسى له‌نێو وتاره‌كه‌ى ئه‌ردۆگاندا
ده‌ستوور روو لهسندوقهكانى ده‌نگدان بكه‌ن. له‌م میانه‌یه‌دا پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان هه‌موو تواناى خستۆته كار تاكو جه‌ماوه‌رى توركیا وا لێبكات به به‌ڵێ ده‌نگ لهڕیفراندۆمهكهدا بده‌ن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆژى 3/9 سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا سه‌ردانى شارى دیاربهكرى كرد‌و وتارێكى درێژى پێشكه‌ش كرد كه‌تیایدا هه‌موو هێزو تواناى خۆى به‌كارهێنا بۆئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر به بهڵىَ ده‌نگ بده‌ن.
چییه‌تی وتاره‌كه
به‌چاوپۆشین له‌وه‌ى ئایا وتاره‌كه ئامانجى خۆى پێكاوه یان خه‌ڵكى شاره‌كه هێشتا له‌سه‌نگه‌رى ئه‌و لایه‌نانه‌دا ماونه‌ته‌وه كه‌داواى بایكۆتكردنى ریفراندۆمه‌كه له‌جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن (وه‌كو پارتی گه‌لى كۆمارى و په‌كه‌كه). پێویسته لهگۆشهیهكى تره‌وه سه‌رنجى وتاره‌كه بده‌ین و بپرسین: ئایا وتاره‌كه هێنده ماده‌ى تێدابوو، كه‌خوێن بكاته نێو ده‌ماره سیاسییه‌كانى پڕۆژه‌ى گۆڕینى ده‌ستووره‌وه؟ ئایا ئه‌ردۆگان توانى له‌نێو وتاره‌كه‌یدا هێنده‌مان خاڵى به‌هێزو به‌رجه‌سته پێ ببه‌خشێ كه به‌هۆیه‌وه هه‌ست بكه‌ین پاساوه سیاسییه‌كانى پڕۆژه‌ى گۆڕینى ده‌ستوور واده‌كه‌ن خه‌ڵكى ئه‌و ولاته (به‌تایبه‌ت كورده‌كانى باكوور) به بهڵىَ ده‌نگ بده‌ن یاخود هیوایه‌كیان پێ ببه‌خشێ له‌سه‌رئه‌وه‌ى له‌په‌ناى گۆڕینى ده‌ستووردا دۆخه سیاسییه‌كانى ولات به‌شێوه‌یه‌كى جه‌وهه‌رى ده‌گۆڕێن؟...هتد
ئه‌گه‌ر بۆ پێكهاته‌كانى تر‌ى توركیا وهلامى ئه‌و پرسیارانه (بهڵىَ)بن، ره‌نگه بۆ كورده‌كانى باكوور به‌پێچه‌وانه‌وه بێ، چونكه لهتانوپۆى وتاره‌كه‌دا پڕۆژه‌یه‌كى سیاسى راسته‌قینه به‌بارى گۆڕ‌انى دۆخى سیاسی كورده‌كان و رایه‌ڵه‌كانى په‌یوه‌ندیى كورده‌كانى باكوور به‌ده‌وڵه‌ت و ولاتى توركیاوه به‌دى نه‌كرا.
به‌لام هه‌ر چاودێرێك پێویسته دان به‌و راستییه‌دا بنێت كهئهردۆگان به‌شێوه‌یه‌كى زۆر زیره‌كانه هه‌وڵى ده‌دا ئه‌و ناته‌واوی و كه‌لێنه‌ى نێو وتاره‌كه‌ى بشارێته‌وه بهجهختكردنهوهى له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌سه‌ر هه‌ندێ ره‌گه‌زى تر‌ى لاوه‌كى وه‌ك به‌كارهێنانی میتۆده پراگماتییهكانى ره‌وانبێژیی و هونه‌ری وتاردان.
به‌مانایه‌كیتر ئه‌ردۆگان رهوانبێژییهكى زیاد له‌سنوورى به‌كارهێنا بۆ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌لێنه‌ى له‌نێو وتاره‌كه‌یدا هه‌بوو كه بریتی بوو لهنائامادهگى پڕۆژه‌ى سیاسى، بهجۆرآ مرۆڤ هه‌ستى ده‌كرد گوێی بۆ وتاربێژێكى سه‌ركه‌وتوو گرتووه نه‌ك سیاسییهكى خاوه‌ن پڕۆژه.
ره‌گه‌زى مێژوویى و ئاینى و فه‌رهه‌نگى
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ههرسىَ ره‌گه‌زى مێژوویى و ئاینى و فه‌رهه‌نگى به‌كارده‌هێنا بۆ پشت ئهستوركردنى رهوانبێژییهكهى. بۆ نموونه: به‌ڕاشكاوى وتى: (هه‌موومان پێكه‌وه له‌ژێر ئالاكهى سه‌لاحه‌ددیندا جه‌نگاین و قودسمان رزگاركرد) هه‌روه‌ها وتى:(هه‌موومان پێكه‌وه شه‌ڕى سه‌ربه‌خۆیمان كرد)، هه‌روه‌ها چه‌ند جارێك ئاماژه‌یدا به(ئه‌حمه‌دى خانى و شڤان په‌روه‌ر...). لهبڕگهیهكى تریشدا وتى:(جاران ده‌یان وت ته‌نیا بیست خولهك په‌خشى كوردى هه‌یه، به‌لام ئێمه TRT6مان كرده‌وه‌و ئێستا بیست و چوار سه‌عات په‌خشى كوردى هه‌یه).
یاریكردن له‌سه‌ر هه‌رسآ ره‌گه‌زى (ئاین، مێژوو، فه‌رهه‌نگ) بووه هۆى به‌هێزكردنى ئاستى زمانپاراویى و ره‌وانبێژى له‌وتاره‌كه‌ى ئه‌ردۆگاندا. به‌تایبه‌ت چونكه له‌ناواخندا دانپێدانانێكى ئاشكراى تێدابوو به‌قه‌باره‌ى كورد له‌نێو ولاتى توركیادا‌و ئه‌وه‌ش بۆ ولاتێكى وه‌ك توركیا گۆڕانێكى چۆنایه‌تییه.
به‌لام ئایا ده‌كرآ داوا له‌خه‌ڵك بكرآ به بهڵىَ ده‌نگ بۆ گۆڕینى ده‌ستوور بده‌ن كهپرسێكى ئاینده‌یى چاره‌نووسسازه، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ى ماده‌یه‌كى مێژوویى یان ئاین یاخود فه‌رهه‌نگى له‌وتارێكدا به‌كارهێنراوه به‌بآ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌یه‌ك پێشكهشكرابآ بۆ گۆڕانكاریى لهژێرخانى سیاسیى پێكه‌وه ژیانى پێكهاته‌كانى توركیادا؟ ئایا كێشه‌ى كورد له‌توركیادا هێنده بچووكه بهئاماژهیهكى سه‌رپێى بهسهلاحهددین و ئه‌حمه‌دى خانى و شڤان په‌روه‌ر چاره‌سه‌ر بكرآ؟ ئه‌ى چ نه‌خشه‌یه‌كى رێگه هه‌یه (له‌په‌ناى گۆڕینى ده‌ستووردا) بۆ جێكردنه‌وه‌ى داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كورد له‌نێو چوارچێوه‌ى سیسته‌مى توركیادا؟ چۆن كۆتایى به‌و سته‌مه نه‌ته‌وه‌ییه فره ره‌هه‌ند دههێنرآ كه كورده‌كانى باكوور هه‌ستى پێده‌كه‌ن؟... هتد.
دواجار راسته كرانه‌وه‌ى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌سه‌ر كێشه‌ى كورددا، پێدراوێكى چۆنایه‌تى و بآ پێشینه‌یه، به‌لام كاتێك باس له‌گۆڕینى ده‌ستوور ده‌كرآ، پێویسته ئه‌و باسكردنه مانایه‌كى سیاسى بدات به‌جه‌وهه‌رى كێشه‌كه‌و بوێرانه‌تر لێى بچێته پێشه‌وه. نه‌ك شه‌رمنانه له‌په‌راوێزدا بسوڕێته‌وه‌و هانا بۆ ره‌وانبێژى ببرآ به‌مه‌به‌ستى داپۆشینى ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ى كه له‌لایه‌نى سیاسى پرۆسه‌ى كرانهوهكهدا (وتاره‌كه‌ى دیار به‌كریش به‌شێكه له‌و كرانه‌وه‌یه) به‌دى ده‌كرێت، چونكه رهوانبێژیى و هونه‌ره‌كانى تر‌ى وتاردان هه‌رچه‌نده بالاتریش بن و ره‌گه‌زى دهوڵهمهندتریشیان تێدا بهكاربهێنرىَ، ناتوانن كه‌موكوڕیى پرۆسه‌یه‌ك بشارنه‌وه كه ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر واقیعى ژیانى خه‌ڵك و ده‌وڵه‌ت ده‌بآ و تا هه‌وڵه‌كانى په‌رده پۆشكردن و شارینهوهش درێژه بكێشن، ئه‌و كێشه‌یه‌ش كه‌پێى ده‌وترآ (كێشه‌ى كورد له‌توركیا) درێژتر ده‌بێته‌وه‌و لێكه‌وته‌ى هێمنایه‌تى و ئابوورى زیاتر له‌سه‌ر توركیا دروست ده‌كات .
له‌و حاڵه‌ته‌شدا هه‌مواركردنى ده‌ستوور ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى خۆى ناپێكآ كه‌بریتییه له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد‌و كۆتایهێنان به‌و لێكه‌وته جۆراوجۆرانه‌ى كهبارى شانى ده‌وڵه‌تى توركیایان قورس كردووه به‌جۆرێك خه‌ریكه له‌ژێریاندا نوچ بدات.