مانای دێڕی یه‌كه‌می هۆنراوه‌ی نه‌ورۆز
حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌جوانترین شێوه‌یه گوتویه‌تی. ئێمه لێره‌دا مانای ئه‌م دێڕه هۆنراوه‌یه شیدهكهینهوه، چونكه زۆربه‌ی كورد هه‌ر گوێ له‌م دێڕه هۆنراوه‌یه ده‌گرێت و یان ده‌یڵێ و نازانێت مانای ته‌واوی چییه. نیوه‌دێڕی یه‌كه‌می هۆنراوه‌كه (ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه) واته: ئه‌مه یه‌كه‌مین رۆژی مانگی نه‌ورۆزه و ئه‌مه‌ش مانای وایه كه سه‌ره‌تای ساڵی نوێی كوردییه. نیوه‌دێڕی دووه‌می هۆنراوه‌كه (جه‌ژنێكی كۆنی كورده به‌خۆشی و به‌هاته‌وه) ئه‌م نیوه دێڕه واته: نه‌ورۆز جه‌ژنێكی كۆنی كوردانه، ئه‌وه به‌خۆشی و به ساڵێكی (هات) هاته‌وه.
واته: له دێڕه هۆنراوه‌كه‌دا دووجار وشه‌ی (هات) به‌كارهاتووه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان مانایه‌كی هه‌یه. ئه‌مه‌ش له ره‌وانبێژیدا پێی ده‌گوترێت (ره‌گه‌زدۆزی ته‌واو). (هات)ی یه‌كه‌م واته: هاتنه‌وه. (هات)ی دووه‌م واته: ساڵێكی هات، كه ساڵه‌كه‌ی هات بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ساڵه‌ی كه پیره‌مێردی شاعیر ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی نووسیوه ساڵێكی هات بووه.