مالكی.. چوارساڵ و یه‌ك بڕگه
ته‌مه‌نی نزیك ده‌بێته‌وه و پێده‌چێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ببێته حكومه‌تی به‌ڕێكردنی كاره‌كان (تصریف الاعمال). مالكی كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ئه‌نجامی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بۆ پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیران له لایه‌ن كورده‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت ئه‌وه‌ش پاش پێدانی كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن به كورد به پابه‌ندبوونی به بڕگه‌كانی ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)، گه‌رچی له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كابینه‌كه‌یدا هه‌ندێك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ناوبراو نا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك، به‌ڵام به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بابه‌تیانه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌بینین زۆر به‌خشكه‌یی و به‌خاوی و زیره‌كانه به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كات به‌ڕێوه‌چوون و له‌وماوه‌یه‌دا ته‌نیا یه‌ك بڕگه‌ی ماده‌كه كه تایبه‌ته به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌ته‌واوی جێبه‌جێنه‌كراوه و له‌مه‌ودواش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و مه‌سه‌له‌ی بوودجه‌ش ده‌بنه پاساو بۆ به‌رده‌وامنه‌بوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌كه و ده‌بێت ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێ بكه‌ین و تا شاره‌زایی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه به‌ده‌ست دێنن و ڕای دادگای فیدڕاڵی وه‌رده‌گرن سه‌باره‌ت به‌و ماده‌یه و بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن بێگومان ئه‌وه‌ش بۆ خۆی كاتی ده‌وێت. به‌هه‌رحاڵ مالكی چوار ساڵ حوكمی كرد و توانی مانۆڕ بكات و كات به‌سه‌ر به‌رێت و ئه‌وه‌ی پێویسته ئێمه له ئاینده‌دا پێش هه‌ر هه‌نگاوێك بیخه‌ینه پێش چاوی خۆمان ئه‌وه‌یه كه هیچ لێپرسراوێكی عه‌ره‌ب له ئاینده‌شدا تا بۆی بكرێت ناهێڵێت به فه‌رمان و واژووی ئه‌و له سه‌رده‌می ئه‌وا خۆی بخاته ژێر تانه و ته‌شه‌ری عه‌ره‌ب و بڕیاربدات له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بستێك خاك بۆ كورد ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دهستووریشبێت. بۆیه پێویسته ئێمه‌ی كورد له‌كاتی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له ئاینده‌دا و متمانه‌دان به هه‌ر حكوومه‌تێك مه‌رجه‌كانمان به‌ڕوونی بسه‌پێنین و ماوه‌ی یه‌كه‌م ساڵی حوكمڕانییه‌كه‌ی دابنرێت بۆ ڕاده‌ی پابه‌ندبوونی به به‌ڵێنه‌كانی به پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و ماوه‌یه ئه‌گه‌ر كار به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌ڕێوه‌چوو له حكومه‌ته‌كه‌ی بكشێینه‌وه و له‌سایه‌ی پره‌نسیپی ته‌وافوقیش كشانه‌وه‌ی كورد له‌هه‌ر حكوومه‌تێك قه‌یرانێكی سیاسی له وڵات‌دا دروست ده‌كات و ڕه‌نگه گۆڕینی حكومه‌تیشی لێبكه‌وێته‌وه و نه‌هێڵین جارێكی تر كه‌سێك چوار ساڵ له سه‌رشانی ئێمه حوكمڕانی خۆی بكات و ساڵانه چهندچهكێكی قه‌ره‌بوومان بۆ بنێرێت و پاڵی لێبداته‌وه به بیانووی نه‌مانی بوجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ ماده‌كه و په‌سندنه‌كردنی بوجه‌ی ساڵی داهاتوو و ناوه ناوه له‌په‌نای ئه‌ویشه‌وه كوده‌تایه‌كی دیموكراتیانه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی بیست و سێی ته‌مووزمان لێبكرێت و ماوه‌یه‌ك كاره‌كه ڕابگیرێت و كاتێك بزانین چوار ساڵی تر به‌سه‌رچوو و كابینه‌كه‌ی ئه‌ویش بووه حكومه‌تی به‌ڕێكردنی كاره‌كان و ئێمه‌ش هه‌ر له‌جێی خۆمانین. بۆیه ده‌بێت بڕوا به‌و ڕاستییه بێنین كه پاش شكستی هه‌ر خولێكی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به ماده‌ی (140) پێویسته گوشاری سیاسی ڕۆڵی خۆی ببینێ و بڕیاری سیاسی پێویست له‌و باره‌یه‌وه بدرێت و چیتر بواری كات به‌سه‌ربردن نه‌درێت.