كورده فه‌یلییه‌كان، سی ساڵ بێبه‌شكردن لهرهگهزنامهی عێراقی
عێراقی سه‌ندرایه‌وه. زۆرێكیان لهخانوهكانیان ده‌ركران‌و ناچاركران سنوری ئێران ببڕن‌و ده‌یان ساڵه لهمهنفاو بێ وڵاتن. ئه‌وانی تریان مافی هاوڵاتیان له‌وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا لێسه‌ندرایه‌وه. سه‌ره‌ڕای چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ كه حكومه‌تی عێراق ناویه‌تی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه بۆ ئه‌و كه‌سانه، به‌ڵام نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌سیان هێشتا ره‌گه‌زنامه‌یان نییه.
له‌عێراقدا به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه زۆر گرنگه بۆئه‌وه‌ی كارت ده‌ستبكه‌وێت‌و بخوێنیتو له‌مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان‌و هه‌له‌كان سودمه‌ند بیت. هه‌روه‌ها ره‌گه‌زنامه پێویسته بۆئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی تری وه‌كو له‌دایكبون، مردن‌و هاوسه‌رگیریت پێبدرێت. به‌بێ ره‌گه‌زنامه نزیكه‌ی سێ ده‌یه‌یه زۆرێك له‌كورده فه‌یلییه‌كان له‌خزمه‌تگوزارییه سهرهكییهكانو مافه‌كانیان بێبه‌شن.
به‌شی زۆری كورده فه‌یلییه‌كان شیعه‌ن‌و له‌به‌غدا، پارێزگای دیاله‌ی عێراق ده‌ژین، هه‌روه‌ها له‌پارێزگاكانی واست، میسان‌و به‌سره‌ی باشور. بۆچه‌ندین سه‌ده فه‌یلییه‌كان له‌ناوچه سنورییه‌كانی نێوان عێراق‌و ئێران له‌هه‌ردو به‌ری شاخه‌كانی زاگرۆس ژیاون.
ئه‌م گروپه له‌دانیشتوان ماوه‌یه‌كی زۆره دوچاری ره‌گه‌زپه‌رستی جیاكاریی بونه‌ته‌وه. له1924 یاسای ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی دانیشتوانی عێراقی بۆ سێ پۆلێن له‌سه‌ربنه‌مای ئایین‌و ئیتنیك دابه‌شكرد. كورده شیعه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی پۆلێنكران بۆ توێژی خواره‌وه. به‌رده‌وام له‌لایه‌ن لێپرسراوانی حكومه‌ته‌وه په‌لامارده‌دران به‌بیانوی ئه‌وه‌ی له‌په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی شیعه‌ن، كورده فه‌یلییه‌كان له‌بنه‌چه‌وه ئێرانی بون. حكومه‌تی به‌عس ده‌ترسا له‌وه‌ی جیاببنه‌وه‌و ببنه نه‌یاری بۆیه ره‌گه‌زپه‌رستی جیاكاریی له‌دژیان پهیڕهودهكرد.
له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان، عێراق نزیكه‌ی 40 هه‌زار كوردی فه‌یلی به‌ره‌و ئێران ده‌ركرد، وای راده‌گه‌یاند كه هاوڵاتی ئێرانین. له 1980 به‌مه‌رسومی ژماره 666 كورده فه‌یلییه‌كان ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان لێسه‌ندرایه‌وه. حكومه‌ت ده‌ستیگرت به‌سه‌ر موڵك‌و ماڵیان. زۆرێك له‌و خێزانانه‌ی بۆ ئێران ده‌ركران، پۆستی باڵایان له‌حكومه‌تدا هه‌بو، ئاستێكی خوێنده‌واری باش‌و له‌ڕوی ئابورییه‌وه سه‌ركه‌وتوبون. كاتێك له‌ئێران بون، زۆرێك له‌و خێزانانه له‌ناو كامپه‌كاندا ده‌ژیان، رێگه‌یان پێنه‌ده‌درا كاربكه‌ن، بخوێنن‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی هاتوچۆیان پێنه‌ده‌درا. ته‌نانه‌ت نه‌یانده‌توانی ناوی منداڵه‌كانیان كه له‌دایك ده‌بون یان مردوهكانیانو باری هاوسه‌رگیرییان تۆماربكه‌ن. هه‌ندێك له‌كورده فه‌یلییه‌كان باس لهوهدهكهن ئه‌گه‌ر هه‌وڵی گهرٍانهوهیان بۆ عێراق بدایه ، كارتێكیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه پێده‌گه‌یشت كه له‌سه‌ری نوسرابو "رۆیشتن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه".
یاسای ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له 2006 مه‌رسومی 666ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و تیایدا هاتوه هه‌مو كه‌سێك كه ره‌گه‌زنامه‌ی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی پێشوه‌وه ده‌بێت ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی پێبدریًتهوه. به‌پێی وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچپێكراوان، له 2003وه نزیكه‌ی 20 هه‌زار خێزان (نزیكه‌ی 100هه‌زار كه‌س) ره‌گه‌زنامه‌ی پێدراوه‌ته‌وه. ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌می گرنگ‌و پۆزه‌تیڤه. ئاسته‌نگ ئێستا هاوكاریی‌و ئاسانكارییه له‌پێدانه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه به‌و كه‌سانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیان نییه بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن له‌بنه‌چه‌وه عێراقین. بۆئه‌وه‌ی داوای ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بكه‌نه‌وه، كورده فه‌یلییه‌كان پێویسته ئهوهبخهنهڕو كه له‌سه‌رژمێری گشتی عێراقی ساڵی 1957 تۆماركراون. زۆرێك ناتوانن ئه‌وه بسه‌لمێنن كه تۆماركراون. له‌كاتی جه‌نگی ئه‌هلی تۆماره‌كان ته‌فروتونا كراون یان له‌ناوچون، له‌هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا خه‌ڵك لهسهرژمێرییهكاندا تۆمارنه‌كراون.
عێراق هه‌لێكی راسته‌قینه‌ی له‌به‌رده‌مدایه بۆئه‌وه‌ی ببێته پێشه‌نگ له‌جیهاندا له‌مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ركردنی نه‌بونی ره‌گه‌زنامه‌دا. به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (یوئێن ئێچ سی ئار)، ئه‌و رێكخراوه‌ی راسپێردراوه به‌هه‌وڵدان بۆ پاراستن‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌یان نییه، پێویسته حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌خێرایی بدات. پێویسته (یوئێن ئێچ سی ئار) كورده فه‌یلییه‌كان بكاته ئه‌وله‌ویه‌تی كارهكانیو به‌ته‌نیا كار بۆئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكات. هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ زۆر كێشه‌ی مرۆیی له‌عێراق هه‌یه، ئه‌مه‌یان ده‌توانرێت به‌فیعلی چاره‌سه‌ربكرێت. چوارچێوه‌ی یاسایی پێویست هه‌یه‌و حكومه‌تی عێراق له‌و ماوانه‌ی دوایی ویستێكی سیاسیی به‌هێزی ده‌ربڕی بۆ پێدانه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه به‌م گروپه، له‌گه‌ڵ كاری دروست‌و به‌رده‌وام ده‌توانرێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رچاوه: په‌نابه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی