كورده فه‌یلیه‌كان داوا ده‌كه‌ن بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى تاوانى عیراقى كارابكرێن
كه له لایه‌ن دادگاى باڵاى تاوانى عێراقى سه‌باره‌ت به كه‌یسى كوردى فه‌یلى و به‌جینۆسایدناساندنى ده‌رچووه كارابكرێن، وداوایان له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانى و عێراقیه‌كان كرد له‌م باره‌یه‌وه كۆشش بكه‌ن بۆ ده‌ركردنى بڕیارێكى سیاسى سه‌باره‌ت به‌م كه‌یسه... ئه‌م داواكارییه له‌میانه‌ى ئه‌و كۆڕه به‌رفراوانه هات كه سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4 كانون یه‌كه‌م، ڕێكخراوى ماڵى كورد له به‌غدا هه‌ستا بهگرێدانى له باره‌گاى ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و بڵاوكردنه‌وه‌ى كوردى فه‌یلى (شه‌فه‌ق)، له ژێر دروشمى" به‌ره‌و كاراكردنى بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى تاوانى عیراقى تایبه‌ت به كه‌یسى كوردى فه‌یلى" ، به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له ڕۆشنبیران و كه‌سایه‌تى سیاسى و په‌رله‌مانى ونوێنه‌رانى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن.
له‌سه‌ره‌تاى كۆڕه‌كه‌دا، دكتۆر معتز محیى عبدالحمید سهرۆكىناوهندى كۆمارى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى وڕاهێنان، باسێكى تێروته‌سه‌لى له سه‌ر پێشینه و ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌و كێشه‌و گیروگرفته مێژوویانه كه به‌سه‌ر كوردى فه‌یلیدا هاتووه خسته‌ڕوو، ئاماژه‌شى به‌وه‌دا كه هێشتا هیچ له‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كراون و له‌مباره‌شه‌وه وتى ئێمه هه‌موومان كه‌مته‌رخه‌میمان پیشانداوه و داواشى كرد ناوه‌ندێكى لێكۆڵینه و توێژینه‌وه دابمه‌زرێت بۆ ئاراسته‌كردنى وتارى یه‌كگرتووى كوردى فه‌یلى بۆ ناوه‌نده یاسایى و ڕێكخراوه ڕه‌سمیه‌كانى عیراقى و ناوده‌وڵه‌تى، به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتى ئۆرووپا.
له‌ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى باسه‌كه‌یدا دكتۆر معتز ئاماژه‌ى به‌هه‌ندێ له‌و لایه‌نه ناوخۆیى و بێگانانه‌دا كه ده‌یانه‌وێ كێشه‌ى كوردى فه‌یلى بێچاره‌سه‌ر بمێنێت و بتوێته‌وه و له‌مباره‌یه‌وه داواى كاراكردنى هه‌وڵه‌كانى دۆسته‌كانى كوردى فه‌یلى كرد له په‌رله‌مانى عیراقدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عیراقى بۆ كوردانى فه‌یلى و بنبڕ‌كردنى یهكجاریى ئه‌م گرفته گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها داواى كرد كه حكومه‌ت ڕێگه بدات به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پشكنینى گۆڕستانه به‌كۆمه‌ڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕوفاتى ئه‌و هه‌زاران گه‌نجه كورده فه‌یلیه كه له لایه‌ن ڕ‌ژێمى پێشووه‌وه كوژراون و شوێنبزركراون.
دكتۆر معتز گله‌یى خۆیشى ئاراسته‌ى ئه‌و كه‌سانه‌كرد كه داواكارى مافى كوردى فه‌یلى بوون، به‌ڵام كه ده‌ستیان گه‌یشته پۆستى به‌رزى حكومى، كوردى فه‌یلییان لهبیركردهوه. هه‌روه‌ها داواى له‌و كاربه‌ده‌ستانه كرد له‌كاتى دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانى حكومى كێشه‌و گیروگرفته‌كانى كوردى فه‌یلى بخه‌نه‌ڕوو ، نه‌وه‌ك خه‌ریكى به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كانى خۆیان ولایهنهكانیان بن.
له‌ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى قسه‌كانى، دكتۆر معتز ته‌ئكیدى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌وڵ بدرێت بۆ وه‌رگرتنى گه‌نجه كورده فه‌یلیه‌كان له كۆلێژ و دام و ده‌زگا ئه‌منى و سه‌ربازیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى جارێكی‌تر هه‌ست به‌وه نه‌كه‌ن كه هاوڵاتى پله دوون.
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانى داگاى باڵاى تاوانى عیراق، دكتۆر معتز له میانه‌ى قسه‌كانیدا وتى ئه‌م بڕیارانه مایه‌ى شانازیه بۆ قه‌زاى عیراقى وبه هه‌نگاوێكى ههرهگرنگى ناساند له پێناوى گه‌یشتن به ئه‌و دادپه‌روه‌رى و بێلایه‌نیه كه ده‌مانه‌وێ له قه‌زاى عیراقى نوێماندا ڕه‌چاوبكرێت.
پاشان ئاماده‌بووانى كۆڕه‌كه‌ش هه‌ندێ را و بیروبۆچوونى خۆیان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه خسته‌ڕوو ، له سه‌ره‌تا محسن به‌نى وه‌یس داواى كرد كه تانه له دادگاى باڵا نه‌درێت، چونكه ئه‌م دادگایه به‌پێى حوكمه‌كانى یاسا مامه‌ڵه ده‌كات دوور له هه‌ستوسۆزى تاكه‌كه‌س وهه‌میشه به‌ڵگه‌ى یاسایى ده‌كاته بنه‌ڕه‌تێك بۆ ده‌ركردنى بڕیاره‌كانى، هه‌روه‌ها ریاز فه‌یلى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌م بڕیارانه بڕیارى سه‌ره‌تایین و بهدهسكهوتێكى گه‌وره هه‌ژمارده‌كرێن وداواشى له سه‌رجه‌م فراكسیۆن ولایه‌نه سیاسیه‌كانى كرد كه پشتگیرى له توێژى كوردى فه‌یلى بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى هه‌موو مافه ڕه‌واكانیان و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى زه‌ره‌د و زیانه مادى و مهعنهویهكانیان... حه‌سه‌ن كاكى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه بڕیارى ژماره 666ى ڕ‌ژێمى پێشوو بڕیارێكى سیاسى بوو نه‌وه‌ك هه‌ندێ ده‌ڵێن كه كه‌یسى كوردى فه‌یلى ته‌نیا په‌یوه‌ندى به‌لایه‌نى یاساییه‌وه هه‌یه و ده‌بێ بۆ چارهسهكردنیشى بڕیارێكى یاسایى ده‌ربچێت... مجید الجورانى وتى له جیهانى ئه‌مڕۆدا شتێك نه‌ماوه به‌ناوى ڕێكخراوى مافى ئاده‌میزاد و له‌باتى ئه‌و ئێستا ڕێكخراوێك هه‌یه به‌ناوى ڕێكخراوى ئاسایشى مرۆیى و ده‌بێ په‌یوه‌ندى پێوه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵى خۆى له‌مباره‌یه‌وه ببینێت... جه‌واد كازم به‌رێوه‌به‌رى ڕادیۆ شه‌فه‌ق ئه‌وه‌ى پێشنیازكرد كه شاندێك له كه‌سانى لێهاتوو پێكبێت بۆ په‌یوه‌ندى كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومى وپهرلهمانیه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌پێناوى گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كه‌یسه‌كه و هه‌روه‌ها گرێدانى كۆنفرانسێكى كوردى فه‌یلى به‌رفراوان له چه‌ند مانگى داهاتوو به پاڵپشتیى كه‌سایه‌تیه سیاسیه عیراقى و عه‌ره‌بى و ناوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ربه‌رزترین ئاستدا بۆ هه‌مان ئامانج... هه‌ریه‌ك له صادق العبوسى وفه‌رهاد حسن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى دۆزینه‌وه‌ى ڕوفاتى قوربانیه‌كانى كوردى فه‌یلى ئاماژه‌یان به‌وه دا كه له ده‌شتى شارى دیوانیه گۆڕێكى به‌كۆمه‌ل دۆزراوه‌ته‌وه كه ڕوفاتى زیاتر له 10 هه‌زار كوردى گرتۆته‌خۆ ، به‌ڵام حكومه‌تى عیراق هێشتا ڕێگه‌نادات بۆ لێكۆڵینه‌وه و پشكنین بۆ گه‌یشتن به‌خاوه‌نى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و گۆڕستانه كه گومان هه‌یه ڕوفاتى هه‌ندێ له شه‌هیدانى كوردى فهیلیشى تێدابێت .... فائزه ناصر ته‌ئكیدى كرده‌سه‌ر یه‌كده‌نگى ویهكههڵوێستى و وتارى یه‌كگرتووى كوردى فه‌یلى له‌پێناوى گه‌یشتن به هه‌موو مافه‌كانى كوردى فه‌یلى و مسۆگه‌ركردنى قه‌ره‌بووى ماددى و مه‌عنه‌وى بۆ هه‌موو زه‌ره‌رمه‌ندان... احمد السامى ئاماژه‌ى به لایه‌نه عیراقیهكهى ئه‌م كه‌یسه‌دا كه چون ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك له چوارچێوه‌ى چه‌ترێكى عیراقى یه‌كگرتوودا بجووڵینه‌وه بۆ زیادكردنى هه‌ستى یه‌كسانى له‌نێوان هه‌موو پێهاتهكانى عیراقدا... حسین الحیدرى سه‌باره‌ت بهمهسهلهى گۆڕستانه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌م بواره یه‌كێكه له ئه‌ركه‌كانى ئه‌و لایه‌نه حكومیه كه به‌پێى یاساى ژماره (5) یاساى گۆڕستانه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا هه‌ڵده‌ستێت به‌و ئه‌ركه... ئاراس جه‌واد له‌میانه‌ى ده‌ربڕینى بۆچوونى خۆى سه‌باره‌ت به‌م كه‌یسه‌دا وتى دهبى ئێمه به‌سوپاس و پێزانینه‌وه بنواڕینه ڕۆلى هه‌موو ئه‌و پارت و ڕێكخراو و لایه‌نانه كه پشتگیرى كه‌یسه‌كه‌یان كردین وداواى زیاتریشى لێ كردن... هه‌روه‌ها دكتۆر صاحب حسن هه‌مان بۆچوونى پێشووى ده‌ربڕى و ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه كه ته‌نیا پارته كوردستانیه‌كان ئامێزێكى گه‌رمى كه‌یسى كوردانى فه‌یلى بوون ... دوا راش له‌لایه‌ن ئسرا شاواز بوو كه داواى كرد له‌و 115 هه‌زار پله وه‌زیفیه كه له‌ساڵى پێشوو پێشێلكراو راگوێزرایه سه‌ر به‌رنامه‌ى ساڵى داهاتوو، هه‌ندێكى ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌و هه‌موو كورده فه‌یلیه بێكارانه كه تائیستا هه‌لى كاركردنیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه.
په‌یوه‌ند به‌م باسه‌دا عه‌لى حسێن فه‌یلى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه هه‌رچه‌ند دۆسیه‌ى كوردانى فه‌یلى و بڕیارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كان بێجگه له به‌جینۆساید ناساندنى كه‌یسه‌كه له زۆر ڕووه‌وه شیاوى تێڕامانه، به‌ڵام ناكرێت ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرین، چونكه ئه‌زموونى جووله‌كه به‌رامبه‌ر به نازیه‌كان و ئه‌زموونى ئه‌رمه‌نیه‌كان به‌رامبه‌ر به عوسمانیه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ئێمه بۆ ئاینده‌یه‌كى دوور ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌مان هه‌یه كه هه‌ر تاوانبارێكى ئه‌و دوسێیه له ههركوێى دونیا په‌لكێشى دادگا بكه‌ین و له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان، داواى مافه زه‌وتكراوه‌كانمان بكه‌ین، چ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و چ له‌ده‌ره‌وه؛ ئێستا كه یاسا ڕێى داوه وه ئیستا كه حكومه‌تى ناوه‌ند ناچاره ملكه‌چى ئه‌و بڕیاره بێ و سه‌ركردایه‌تى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێداگره له‌سه‌ر پێویستى وه‌گه‌ڕخستنى بڕیاره‌كه... ده‌مێنێته‌وه سه‌ر لایه‌نى سه‌ره‌كى كه ئه‌ویش ئێمه‌ى كوردانى فه‌یلیین بۆ به دیكۆمهنتكردنى هه‌موو خواسته‌كانمان و هه‌موو ئه‌و مێژووه كه ئازارمان تێیدا چێشتووه.
ناوبراو جه‌ختیشى كرد كه دیاره له‌مه به‌دوا دۆست و پشتیوانه‌كانمان ته‌نیا میلله‌تى كورد و عیراقى نین، به‌ڵكو هه‌موو ڕێكخراوه جیهانیه‌كانى په‌یوه‌ست به تاوانى كۆمه‌ڵكوژى ده‌بێ له‌سه‌رى به‌جواب بێن؛ به‌ڵام ده‌بێ له‌بیرنه‌كه‌ین كه ئه‌مه زه‌مانى پێده‌چێ و ده‌بێ سه‌بووریمان هه‌بێت.