فانتازیاو ته‌كنه‌لۆژیا
ساڵه‌ی دوایدا، شه‌پۆلێكی تایبه‌ت له شێوازی نووسینی ڕۆمان‌و هونه‌ری ده‌رهێناندا به زه‌قی ده‌بینرێت، كه شایانی وردبوونه‌وه‌و له‌سه‌ر وه‌ستانه، شه‌پۆلی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌فسانه‌و میتۆلۆجیاو رووداوه خورافییه‌كان، گه‌ڕانه‌وه بۆ سیحر‌و فیگه‌رو وێنه‌و پاڵه‌وانی ئهفسانهییو ڕووداوی ئه‌فسانه‌ئامێز، گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌فه‌ری خهیاڵو ئهفسونو جادوو، دونیای سیحربازه‌كان، گوزارشتكردن له ململانێ ئه‌زه‌لییه‌ی نێوان چاكه‌و خراپه، جوامێری‌و قوربانیدان له پێناوی ئه‌وانی تردا، هاوكات سه‌فه‌ركردن به فۆرمه ئه‌فسانه‌ییه‌كاندا، فۆرمی دێوودرنجو ئه‌ژدیهاو ئاگرو قه‌ڵاو ڕێگای توناوتونو پڕ مهترسیو ئاژه‌ڵی ترسناك‌و فیگه‌ری ترسناك‌و پیاوكوژ‌و سیحربازه دڵڕهقو ترسناكه‌كان، ئه‌و فیگه‌رانه‌ی له خه‌یاڵی گشتیی كۆمه‌ڵگای خۆرئاوای دوای ڕۆشنگهریو شۆڕشی پیشه‌سازی ئه‌گه‌ر ڕانهماڵرابێت، ئه‌وا ته‌واو لاوازببوو، بگره چه‌ندان نه‌وه له سێبه‌ری ئه‌و فه‌رهه‌نگه ماتریاڵیستهدا به جۆرێكی جیاواز چێژی هونه‌ریان په‌روه‌رده‌بووه، كه ڕه‌نگه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و دونیا ئه‌فسانه‌یانه، به‌ره‌و وه‌رچه‌رخان یان وێستگه‌یه‌ك بێت بۆ لێوردبوونه‌وه‌و قسه‌له‌سه‌ركردن، فیلمی (ئۆدیسا)و (لۆرد ئۆف زهڕینگ)و (هاری پۆته‌ر)و (پهششن)و ته‌نانه‌ت (شرێك)و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شێوازی شرێك به‌رهه‌مهاتن، هاوكات ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی له كتێبه‌كانی (دان براون)و به‌شه‌كانی ڕۆمانی (هاری پۆته‌ر)و (عه‌تر) كران، كه ده‌توانم بڵێم ئه‌و ڕۆمانانه بوون به دیارده‌یه‌كی ئهدهبیو هونه‌ری، كتێبی (كۆدی داڤینشی)ی دان براون هه‌شت ملیۆن نوسخه‌ی لێ چاپكرا، كتێبی (هاری پۆته‌ر) به هه‌رسێ به‌شه‌كه‌ی پازده ملیۆن دانه‌ی لـێ چاپ‌و بڵاوكرایه‌وه، جگه له‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنانه‌ی فیلمی (لۆرد ئۆف زهڕینگ)و هاوشێوه‌كانی له دونیای سینه‌ماو ته‌ماشاكردنی بینه‌راندا به‌ده‌ستیهێنا، كه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش جێگای قسهلێوهكردنهو سێبه‌ری خۆی به‌سه‌ر دونیای سینه‌مادا كێشاوه، ئه‌مانه ڕووداوی هونهریو ڕووناكبیریو فه‌رهه‌نگین له ئاستێكی گرنگدا كه شایانی له‌سه‌روه‌ستان‌و لێوردبوونه‌وه‌و ڕاڤه‌كردنه، ده‌بێت چی فاكته‌رێك بێت له‌پشت سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ڕۆمان‌و فیلمانه‌وه كه ڕه‌گه‌زی ئه‌فسانه‌و خهیاڵو سیحر‌و جادووگه‌ری تێدا ئاماده‌یه؟ ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی دونیاكه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و سهردهمو قۆناغه مێژووییه‌و ژیانی واقیعی خۆرئاواوه نییه‌و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌و گرفته ڕۆژانانهشهوه نییه كه مرۆڤی هاوچه‌رخی خۆرئاوایی تێدا ده‌ژی، به‌ڵكو سفرێكه له ئه‌فسانه‌و خه‌یاڵ، له سه‌فه‌ری پڕ ههڵبهزودابهزو پێچیده‌ی نێوان خێروشه‌ڕ، له ساده‌ترین مانا‌و ئاڵۆزترین وێنه‌و ته‌كنیك‌و به‌رزترین ئاستی نووسین‌و داهێنانو زمان‌و چنینی ڕووداوه‌كاندا، به‌مانایه‌كی تر دونیای به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی خهیاڵو فانتازیای ئهفیانهیی له‌ناوجه‌رگه‌ی واقیعی خۆرئاوادا؟ خۆرئاوای پاش شۆڕشی پیشهسازیو سه‌رده‌می ڕهوشهنگهریو ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن، پێده‌چێت له‌پاڵ ئه‌و ده‌سكه‌وته فهرههنگیو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و زانستی‌و ئینسانی‌و یاساییانه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه به‌ده‌ستیانهێناوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌دواجاردا چی بزووتنه‌وه‌و په‌یامی ڕه‌وشه‌نگه‌ری سه‌باره‌ت به ئازادی‌و خۆشبهختیو عه‌داله‌ت بۆ مرۆڤه‌كان، چی موژده‌كانی دیموكراسی‌و ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له دابینكردنی عه‌داله‌ت بۆ مرۆڤه‌كان، چی موژده‌كانی دیموكراسی‌و ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له دابینكردنی عهدالهتو یه‌كسانیی یاسادا، پێده‌چێت نه‌ك به‌و ئامانجه ئینسانیانه نهگهشتبین، به‌ڵكو له قوڵایی سیسته‌می سیاسی‌و فه‌رهه‌نگیدا پایه‌ی به‌هێزی جیاوازخوازیو چه‌وساندنه‌وه‌و به به‌كاڵاكردنی به‌های ئینسانیبوونی هه‌یه، تا ڕاده‌ی داماڵینی مرۆڤ له گه‌رمی فانتازیاو خهوبینینو گه‌ڕان به پێچیدهكانی ناخی خۆیدا، به‌ڵكو پێده‌چێت پێكداچوونی پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاتی ئابووری‌و قۆرغكردنی ده‌سكه‌وته زانستییه‌كان به‌ده‌ست ئه‌و پێكهاته‌یه‌وه، پێده‌چێت میكانیزمی بهشتومهككردنی ژیان به باوهڕكردنی كۆمهڵگاو به برغوكردنی ئینسان یه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانی بێت، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا پانتاییه‌كی به‌خته‌وه‌ری ماتریاڵی فه‌راهه‌مكردووه، به‌ڵام دوو هێنده‌ش گه‌رمی خهوبینینو پانتاییه‌كانی فانتازیاو تهواسوڵو بۆنده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانه‌وه له‌و كۆمه‌ڵگایانه سه‌ندۆته‌وه، تا ڕاده‌ی جیاكردنه‌وه‌ی مرۆڤ له ڕۆح‌و به‌خشینی مانایه‌كی ژماره‌ییو ماتریاڵی به ئینسان، هه‌ربۆیه هه‌میشه گهڕانو په‌رۆشی بۆ پانتایی ونبوو له ژیانی ئینساندا به‌شێكه له خه‌ونه‌كانی مرۆڤ، ڕۆح‌و ئه‌فسانه‌و سیحرهكانی خهیاڵو فانتازیا له خۆرئاوادا، ئه‌گه‌ر ئاوا نه‌بووبێت، ئه‌وا كه‌وتۆته ژێر به‌سته‌ڵه‌كی سیسته‌مێكی ئابووری‌و فه‌رهه‌نگی كۆنكرێتی‌و میكانیكییه‌وه، كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌فسوناوی ڕۆحی ئینساندا ناكۆكن، مرۆڤ له دواجاردا بونێكی ڕه‌های پڕی ئهفسونو خهیاڵو ئازادییه، هه‌ربۆیه مرۆڤه لهقاڵبدراوهكانی خۆرئاوا له‌گه‌ڵ دیتن یان خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانێكدا كه ڕۆح‌و گه‌رمی خه‌یاڵی تێدابێت، كه‌نارێكی ئارام ده‌دۆزنه‌وه بۆ ژیان له‌گه‌ڵیدا، وه‌ختێك وێنه‌ی پاڵه‌وانێكی خه‌یاڵی ده‌بینین، بێ مۆبایل، بێ ئۆتۆمبێل‌و بێ لاپ‌تۆپ، به‌ڵكو بهشمشێرێكهوه، له ڕاكه‌ڕاكه‌ی ناو میترۆ‌و ژیانی واقیعدا نا، به‌ڵكو له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی ئه‌فسوناویدا ئه‌وكات ژیان‌و خهونو فانتازیای ونبووی خۆی‌و گه‌رمی ئه‌و كه‌نارانه ده‌بینێته‌وه كه به‌سته‌ڵه‌كی بهئامێربوونو داماڵینی فانتازیای تێدا ده‌توێنێته‌وه، چونكه ژیانی بێ گه‌رمایی فانتازیاو به‌ره‌ڵاكردنی خهیاڵو دواكه‌وتنی سه‌ركێشی له‌و ماسیانه ده‌چن له حه‌وزێكی بچو‌وكدا مه‌له‌ده‌كه‌ن.