عیراق ولاتی موزایه‌داتی سیاسییه
به‌عسییه‌كان زۆر مزایه‌ده‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكی عیراقه‌وه ده‌كرد گوایه ئه‌وان زۆر خزمه‌تی گه‌لی عیراق ده‌كه‌ن و سه‌ری عیراقییهكانیان به‌رزكردۆته‌وه له‌هه‌موو روێكه‌وه.
هه‌ر رۆژه‌ی شه‌ڕێكی هه‌ڵده‌گیرساند
سه‌دام حسێن هه‌ر رۆژه‌ی شه‌ڕێكی هه‌ڵده‌گیرساند (رۆژێك له‌گه‌ڵ كورد‌و رۆژێك له‌گه‌ڵ ئێران و دواجار له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب خۆیان) و منه‌تی به‌سه‌ر عه‌ره‌به‌وه ده‌كرد، گوایه ئه‌و و سوپاكه‌ی نه‌بێت، ئه‌وه ده‌رگای سنووری باكووری رۆژهه‌لاتی نیشتمانی عه‌ره‌بی والا ده‌بێت و داگیركارانی ئێران (فارسه ئاگرپه‌رسته‌كان) دێن و خاكی عه‌ره‌ب داگیر ده‌كه‌ن و نیشتمانه‌كه‌یان لێده‌سه‌نن.
ئه‌م موزایه‌ده‌و منهتكردنهی به‌عسیان به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و عیراقییه‌كان، تاكو ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی هاتن به‌زه‌بری هێزی سوپا عیراقیان له‌ژێر ده‌ستی سه‌دام حسێن و جهماعاتهكهی ده‌رهێنا، كاتێك عیراقییه‌كان چاویان كرده‌وه خۆیان و ولاته‌كه‌یان چه‌ند دواكه‌وتوون له‌هه‌موو روێكی خۆشی و پێشكه‌وتنی ژیان و ولاتهكهشیان وێران بووه‌و ئه‌و هه‌موو مهینهتیهشیان بینیوه‌و ئه‌و هه‌موو موزایه‌ده‌و منهتهشیان به‌سه‌ره‌وه كراوه.
كه‌چی كامه ولاتی دواكه‌وتووی عه‌ره‌ب هه‌یه حاڵی زۆر له‌عیراق باشتره. له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆشدا ئه‌م مۆدیلی موزایهدهكردنه له‌عیراق به‌گشتیی و سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت زیاتر بووه كه‌متر نه‌بووه. به‌رده‌وام هه‌ر بابه‌تێك دێته گۆڕآ له‌سه‌ر دیموكراسی و یاسای هه‌ڵبژاردن ئیتر هه‌مووی خۆی ده‌كات بهدیمۆكراسیترین سیاسه‌تمه‌داری ئه‌م ولاته، ئه‌گه‌ر فلانه مۆدێلی هه‌ڵبژاردن له‌عیراق نهێتهكایهوه ئه‌وه خیانه‌ته، فێڵه، پێشێلكردنی مافی هاوولاتیانه لهمومارهسهكردنی مافی دیموكراسی. چه‌ندین به‌یت و بالۆره‌ی تر، به‌لام له‌واقیعدا وانییه هه‌ر كامهیهكیان بۆی بلوآ ئه‌وه سیستمێكی دیكتاتۆریی له‌سه‌دام حسێن خراپتر داده‌مه‌زرێنآ و نزه له‌هه‌وای دیموكراسی له‌م ولاته دهبڕآ.
هه‌ر سیاسییه‌و
ده‌زگاكانی ئه‌منی تۆمه‌تبار ده‌كات
هه‌ركاتێك بابه‌ت هاته‌سه‌ر عروبه‌و خاكی عه‌ره‌ب ئه‌وه كه‌س مساوه‌مه ناكات. ماوه‌یه‌ك ناماوه‌یه‌ك رێكخراوی قاعیده‌و كۆنه به‌عسییه‌كان ره‌وشی ئه‌منی عیراق یه‌كسان ده‌كه‌نه‌وه به‌سفر، ئیتر ئه‌وه هه‌ر سیاسییه‌و ده‌زگاكانی ئه‌منی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه‌وا كه‌م ته‌رخه‌من و كار بۆ باشكردنی باری ئه‌منی هاوولاتیان ناكه‌ن و هه‌وڵی دڵسۆزانه ناده‌ن بۆ باشتركردنی بارودۆخی ئاسایش و هێمنی بۆ هاوولاتیان. كه‌چی له‌واقیعیشدا هه‌مووی یان گروپێكی چه‌كداری هه‌یه یاخود ده‌ستی له‌گه‌ڵ گروپه نادیاره‌كان هه‌یه. یاخود كار ئاسانیان بۆ ده‌كات. كاتێك قسه دێته سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ولاتانی ده‌وروبه‌ر له‌ناوخۆی عیراق ئیتر هه‌ریه‌كه‌ی له‌ڕاسته خۆی له‌به‌رده‌م شاشه‌ی میدیاكان هه‌ڕه‌شه لهولاتێك ده‌كات گوایه ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عیراق وه‌رده‌دات. كه‌چی به‌بآ دوو دڵی خۆی نوێنه‌ری ولاتێكی دراوسێی عیراقه‌و به‌فیتی ئه‌و ولاته ده‌جوڵێته‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ولاتهكهیتری له‌لا گرنگتره تاكو ئه‌م عیراقه‌ی ئێستا، بۆیه عیراق ولاتی موزایه‌داتی سیاسییه‌و ته‌نها قسه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت و قسه‌ش هیچ باجێكی له‌سه‌ر نییه.
ئه‌م په‌تایه كوردیشی گرتۆته‌وه
ئه‌گه‌رنا له‌واقیعدا سیاسییه‌كانی عیراق به‌قه‌د نیوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌ستیاره‌كانی ولاته‌كه‌یان له‌كه‌ناڵه‌كانی میدیا ده‌یڵێن به‌كرده‌وه بیكه‌ن ئه‌وه ئه‌م ولاته رزگاری ده‌بێت و كێشه‌ی ئه‌وتۆی تێدا نامینآ و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كه‌ونه باری ئهنیهتی باش و ژیانێكی خۆشه‌وه، به‌لام له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئێستا ئه‌م په‌تایه كوردیشی گرتۆته‌وه هه‌ركاتێك بابه‌تێك یان كێشه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا یان ده‌وروبه‌ر دێته گۆڕآ ئه‌وه كۆمه‌ڵێك به‌ناو رۆژنامه‌نووس و سیاسی په‌یدابوون ئیتر یه‌كسه‌ر راست و چه‌پ به‌سه‌ر بابه‌ته‌كه داده‌هێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی چووه بۆ ئه‌وآ زمان له‌ده‌میدا نه‌بووبآ و به‌ته‌مای خوا چووبآ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی خێریان پێكردبێت. له‌هه‌مووی سه‌یرتر هه‌ندێك له‌وانه‌ی كوردستان ته‌نانه‌ت ئاماده‌نین بچن ته‌نها چه‌ند رۆژێك له‌كه‌ركوك بن نه‌وه‌ك به‌غدا. كه‌چی له‌خوت و خۆڕایی موزایه‌ده ده‌كات. یان رازی نییه به‌وه‌ی كههاتۆتهكایهوه، واده‌زانێت هه‌موو عیراق كورده‌و كه‌سیتری تێدا نییه یان ئه‌وانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كورددان زمان له‌ده‌میاندا نییه‌و ئه‌وه‌نده گێل و نه‌فامن هیچ نازانن، به‌لام كورد ناتوانێت مراوهغهیان بكات تاكو زیاتر بهدهستبهێنآ یان كۆتایی به‌كێشه‌كان بهێنآ.
كه‌واته كوردستانیش خه‌ریكه وه‌ك عیراق ببێته ولاتی موزایه‌ده‌و منه‌تكردن به‌سه‌ریه‌كه‌وه، ئه‌مه‌ش كوشنده‌ترین ده‌رده كهدووچار هه‌ر ولات و گه‌لێك ببێت.