عوسمانیه نوێیه‌كان
"عوسمانیه نوێیه‌كان" له فراوانترین ده‌روازه‌وه خۆیان ده‌كه‌نه‌وه به مێژووی ئه‌و وڵاته‌داو به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌تر جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی خۆیاندا قایم دهكهنو خۆری "كه‌مالیستی" به‌ره‌و ئاوابوون ده‌به‌ن.
بۆ په‌سه‌ندكردنی چاكسازییه‌كان، داد و گه‌شه‌پێدان كه له په‌رله‌مانی توركیادا خاوه‌نی (338) كورسییه، پێویستی به (367) ده‌نگه‌و له‌پێناو ده‌ستخستنی پاشماوه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ش به‌رپرسانی ئه‌و پارته هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه تا پشتیوانی پارته‌كانی دیكه ده‌ستبخه‌ن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ بوڵنت ئارنیچی جێگری، له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئاماده‌ن سازش له‌سه‌ر هه‌ندێك مه‌وادی ئه‌و پرۆژه‌یه بكه‌ن كه له دوتوێی لیستێكدا بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستور، پێشنیاریان كردووه.
عوسمانییه نوێیه‌كان به‌ژێر سێبه‌ری وێنه‌كانی كه‌مال ئه‌تاتوركدا ده‌چنه‌وه سه‌ر ته‌ختی سوڵتانهكانو هه‌نگاوه‌كانیشیان بۆ قایمكردنی ئه‌و ڕكێف و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، جیاوازه له پێشینه‌كانی خۆیان.
ئه‌وان هه‌ڵه‌كانی ئه‌ربه‌كان دووباره ناكه‌نه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكیانه ڕێگه له‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییانه ده‌گرن كه له‌لایه‌ن عهسكهرهكانهوه سه‌رچاوه دهگرنو به یاسای مه‌ده‌نییش هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه چاوترسێن ده‌كه‌ن كه هه‌وڵ بۆ له‌قكردنی كورسیی ئه‌و سوڵتانه نوێیه ده‌ده‌ن كه ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرنانه به‌رگی ئیسلامه‌تی بكاته‌وه به‌به‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی توركیادا.
مێژوو به‌شێوه‌یه‌كی ئاوه‌ژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه كه ده‌بینین "عوسمانییه نوێیه‌كان" كوته‌كیان له "كهمالیستهكان" هه‌ڵگرتووه و خۆیان به شیاوتر داده‌نێن بۆ خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و وڵاته كه له‌دوای ڕوخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تیشه‌وه پێگه‌ی ستراتیژی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌وڵ ده‌دات به‌ته‌واوی ئه‌ندامبوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌یه‌وێت ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو ببێته كاراكته‌رێكی سیاسی ده‌ركه‌وتوو له‌و ناوچه هه‌ستیاره‌ی كه به‌رده‌وام مه‌ترسی هه‌موو چه‌شنه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی لێده‌كرێت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد، فاكته‌ری یاریده‌ده‌رن بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و شێوازه سیاسییه‌ی كه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا پیاده‌ی ده‌كات، به‌ڵام چه‌ندین به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگی دیكه هه‌ن كه ده‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه" عوسمانیه نوێیه‌كان" ههڵیدهنێنو ده‌یانه‌وێت لێوه‌ی ئه‌و ئامانجانه به‌دیبهێنن كه له‌مێژه هه‌وڵی بۆده‌ده‌ن.
به‌جینۆساید ناساندنی كوشتارگه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان له جه‌نگی جیهانی یهكهمو به‌جێنه‌گه‌یاندنی هه‌ندێك له به‌ڵێنه‌كان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی دیكه، وه‌ك پێوه‌ندێك په‌لوپۆی "داد و گه‌شه‌پێدان" ده‌گرن و ڕێگه له به‌دیهێنانی خه‌ونی دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیمپراتۆرییه گه‌وره‌یه ده‌گرن كه توركیای وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز به جیهان ناساند.