شێوه‌كانی خۆكۆژی و خۆكۆژی له‌ئیراندا، بۆته دیارده‌یه‌كی گشتگیر
كارشناسان و لێكۆلێنهوانی بۆاری ته‌ندروستی كه به پێویستی نازانن رێژه‌ی خۆكۆژییهكان له راگه‌یاندنه‌كاندا، بڵاوبكرێته‌وه، چونكه وای بۆده‌چن كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م شێوه له‌مردن. ئه‌نجامێكی لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی پزیشكی له پارێزگای ئیلام نیشانی داوه، كه له هه‌ر 266 كه‌س كه هه‌وڵی خۆكۆشتنیان داوه، له 195كه‌س واتا 73یان خۆكۆژییهكه، ناكام بووه‌و له 71 كه‌سی تریش واتا 27یان خۆكۆژی پێكهاتووه. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه كه" دومین هۆكاری مردنهلهئێراندا، خۆكۆژییهو ژنانیش زۆرترین قۆربانی ئه‌م دیارده‌ن له‌ئێراندا. دكتۆر حه‌سه‌ن زاده، لێكۆلێنهر له‌بواره‌كانی هۆكاره‌كانی مردن سه‌باره‌ت به دووه‌مین هۆكاری مردن واتا خۆكۆژی ده‌ڵێت" له حاڵێكدا له دنیادا به نیسبه‌ت هه‌ر سێ پیاو ژنێك خۆكۆژی ده‌كات، له‌ئێران دا نیسبه‌تی خۆكۆژی ژنان به نیسبه‌ت خۆكۆژی پیاوان زۆرتره‌و و له‌م بواره ته‌نها هه‌ردوو وڵاتی هندو چین له‌ئێران زۆرترن رێژه له‌خۆ ده‌گرن.
خۆكۆژی مرۆڤه ته‌ندروسته‌كان
هه‌رچه‌نده كارشناسان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه خۆكۆژی زۆرتر له‌هه‌رشتێك، نه‌خۆشی ده‌رونییه‌و به‌تایبه‌ت خه‌مۆكی زیاده‌یه و گروپێكی تریش له‌و باوه‌ڕدان كه خۆكۆژی ریشهگهلێكی گهنیتكی"ژنتیك" هه‌یه‌و ئه‌نجامی لێكۆلێنه‌وه‌كان له‌ئێراندا، نیشانی ده‌ده‌ن كه گۆڕان له هۆكاری خۆكۆژییدا هه‌یه، له‌ئه‌نجامی لێكۆلێنه‌وه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی رازی لهرهشتدا، له هاوینی ساڵی 1983هه‌تاوی له نێوان 240كه‌س به‌گشتی دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی خۆكۆژیان داوه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون،" گرنگترین زه‌مینه‌یه‌ك كهخۆكۆژییهكه له‌سه‌ر پێكهاتوون، ناكۆكی ماڵباتی" 6.54%" كه‌م وكوڕی سۆزداری"8.18%" كه‌م وكوڕی ئابووری"3.8%" و كه‌م وكوڕی جه‌سته‌یی و روحی"9.7%" و هتد"9.7%" بوه‌وه‌و له 5.23% یشان هۆكارێكی تایبه‌ت دیار نه‌بووه.
زانایان له چوارچێوه‌ی لێكۆلێنه‌وه‌كانی خۆیاندا" خاڵی جیاوازی له نێوان ئه‌وانه‌ی كه هاوسه‌رگیریان پێكهێناوهوهو ئه‌وانه‌ی كه هاوسه‌رگیرییان پێكنه‌هێناوه له‌بواری ئاماری " زۆر باڵكێش ده‌بینن و دیار بووه. ئه‌وان له‌ئه‌نجامی لێكۆلێنه‌وه‌كانی خۆیاندا، ده‌ریانخستووه كه" ناكۆكی خێزانی گرنگترین هۆكاری خۆكۆژییه كه نیشانه‌ی ئاواكردنی ده‌زگای مشاوره"مشوهرت" بۆ گه‌نجانه ده‌كاته پێویستیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له پێویستیه‌كانی ئه‌وان بكۆلێته‌وه، وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان و ده‌رخستنی رێنمایی و پاراستنی ئه‌وان بكات. "كه‌م وكوڕی سۆزداری" دووه‌مین هۆكاری خۆكۆژییهكانه كه گه‌نجان رووبه‌رووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه. كه پێشنیار ده‌كه‌ن، گه‌نجان پێویسته هانبده‌ن بۆ په‌یداكردنی یارمه‌تیه تهخهسوسییهكان"تایبه‌تیه‌كان" و هاوكات باس كردنی احساساتی خۆیان"حسی ده‌روونی تاك" له لای كه‌سی كارشناس و رێنمایی پێویستیش پێیان بدرێت. لهلێكۆلێنهوهیهكی هاوشیوه‌دا له پاریزگای كرمان نیشانی داوه‌كه" كه‌س وكارو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ستی داوه‌ته خۆكۆژییهوه، ته‌نها 32% هۆكاری نه‌خۆشی ره‌وانی"ده‌رونی" خۆكۆژییهكه ده‌زانن و ته‌نها 4%یش له‌و كه‌سانه سه‌ردانی دكتۆری دهرونناسیان كردووه. كارشناسنان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه خۆكۆژی له‌پارێزگای كرمان، بۆوه‌ته دیارده‌یه‌كی گشتگیر و له چاو پارێزگاكانی ئیلام وكرماشان خۆكۆژی له‌ئاستێكی هه‌ری به‌رزدایه. هه‌روه‌ها له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی له‌سه‌رئه‌م دیارده‌یه له‌پارێزگای ئیلام نیشانی ده‌دات كه " ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵی خۆكۆژی ده‌ده‌ن، له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆكۆژییان كردووه، زیاتره‌و هه‌رچه‌نده رێژه‌ی ئه‌م دیارده‌یه له ژناندا، زۆرتره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و پیاوانه‌ش كه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م كرده‌وه‌یه رۆژبه‌رۆژ رووی له‌زیادبوون كردووه. رێژه‌ی خۆكۆژییهكان له گونددا زۆرتر و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م كرده‌وه‌یه له‌شاره‌كاندا زیاترلهبهرچاون. هه‌ره‌وها" ئاستی خۆكۆژی له نێوان دوو چینی كۆمه‌ڵگا له‌وانه، بێكاران و ئه‌وانه‌ی كه لهماڵهون زۆتره و هاوكات له پارێزگای جیرفۆتیشدا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م كرده‌وه‌یه زۆرترئهوانهن كه " احساسی بێچارهگی، بچووك دیتن، كه‌م وكۆڕی سۆزداری و نایه‌كسانی" له‌خۆیاندا ده‌بێن پێكهاتووه.
گروپێكی تر له لێكۆلێنهرانی به‌شی ده‌رونی ناسی زانكۆی علوم پزیشكی و خزمه‌تگۆزارییه‌كانی ته‌ندروستی و ده‌رمان له پارێزگای مازنده‌ران له‌سه‌ر خۆسۆتاندنهوه كردوویانه، له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌مڕۆ خۆسۆتاندن له ئێران‌دا بۆته رێكارێكی ئه‌ساسی خۆكۆژی و له 318 كه‌س كه خۆیانیان سۆتاندووه، له‌نێوان سێ ساڵدا 83% قۆربانیان ژن بوونه و وزۆتر له 62% به شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هه‌ۆڵی خۆسۆتاندنیان داوه، ئه‌م لێكۆلێنهرانه هۆكاری ئه‌ساسی ئه‌م دیارده‌یه" گفتۆگۆی نیوان هاوژیانی و خێزانی " ده‌زانن.
به ووته‌ی دكتۆر حه‌سه‌ن زاده، شێوه‌كانی خۆكۆژی له ئێران‌دا، رۆژ به‌رۆژ ده‌گۆڕدرێن و خۆسۆتاندن به رێژه‌ی 50% ره‌وشی خۆكۆژی ژنانه كه‌به زۆرتر له ئێران‌دا ده‌ست ده‌ده‌نه ئه‌م كاره‌وه‌و ئێستا رێگاكانی تر وه‌كو" ده‌رمان، ژه‌هر، برینی ده‌مار، هه‌ڵواسین، خۆپرت كردن له به‌رزاییه‌وه" روویان له زیاد بوون كردووه. شێوه‌كانی تر كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا دیار كه‌وتوون له‌وانه، بڵاوبوونه‌وه‌ی گشتگیری خۆكۆژی به حه‌بی برنج. چۆنكه ئاستی ژه‌هری ئه‌وه‌نده زۆره كه ئیمكانی رزگاركردنی ناممكن ده‌كات، رێگایه‌كی تر له خۆكۆژی كه له لورستاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، خۆكۆژی له ئاكامی خواردنی گهچهوهیه. پزیشكان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه 45% خۆكۆژی به رێگای گه‌چ له‌نێوان 10هه‌تا 19 ساڵان پێكهاتووه‌و و زۆرترین نه‌خۆشه‌كانیش له نێو خۆێندكاراندایه.
خۆكۆژی منداڵان
ده‌بێت باوه‌ر نه‌كه‌ن، به‌ڵام رێژه‌ی خۆكۆژی له‌نێو منداڵاندا، له‌ئاستێكدایه كه باوه‌ركردنی زۆر زه‌حمه‌ته. له‌نێوان ساڵانی 78 هه‌تا 82 له 60 منداڵ كه هه‌وڵی خۆكۆژییان داوه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراون ده‌ركه‌وتووه كه له‌وانه ته‌نیا 6 هه‌تا 13 ساڵ ته‌مه‌نیان بووه. له‌وانه" 62% كۆڕ‌و 38% كچ بوونه. خۆكۆژییهكان له رۆژانی دوایی هه‌فته پێكهاتوون و له‌كاتژمێری 6 هه‌تا 12 شه‌و بوونه‌و هۆكاره‌كانیش زۆرتر " ناره‌حه‌تی، پارچه‌پارچه بوونی خێزانی، كه‌م وكوڕی خوێندن و له 93% خۆكۆژییهكانیش به ده‌رمان پێكهاتوون. و لێكۆلێنه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه له چوارچێوه‌ی نه‌خۆشیه ده‌رونییه‌كاندا، ناره‌حه‌تی زۆرترین هۆكاری نه‌خۆشه‌كان بووه‌و 40% منداڵانیش كرده‌وه‌ی خۆكۆژییان له رێگای ته‌له‌فزیۆن و له پاشانیش له دایك و كه‌سه‌كانی ماڵه‌وه فێر بوون.
"خۆكۆژیی كه به دووهه‌مین هۆكاری مردن له‌ئیراندا ناسراوه" له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ گۆێێك بۆ بیستنی ئه‌و زه‌نگه به‌رده‌وامه نییه. ده‌بێت له باوه‌ری و تێڕوانینی زۆرێك له‌به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت زۆرێك له مرۆڤه‌كانیش ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كی شه‌خسی بێت و له ئاكامیشدا، گۆناهێكه كه پاك نابێته‌وه‌و ئیسلامیش ئه‌م یه‌كه‌یه حه‌رام كردووه. به‌ڵام ئه‌مه گشتی ئه‌وه نییه، چۆنكه لێكۆلێنهوانان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه له‌هه‌ر سێ كه‌س كه خۆكۆژی ده‌كات، ته‌نیا یه‌كیان نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه‌و نزیكه‌ی 75% به هۆكاره‌كانی تره‌وه ده‌ستیان داوه‌ته خۆكۆژییهوه.