شوناسی كورد وپوَستەچێتی حاجی لەق لەق
2023-12-07T07:49:28+00:00
پ.د.زاهیر لەتیف كەریم / سەرەتای شەستەكانی سەدەی بیستەم ,نیشتەجێی گەڕەكی چوارباخ بووین,ماڵەكەمان زوَر نزیكی گەڕەكی جوولەكان وسەرشەقام بوو.لەچەند ماڵێكی گەڕەكی جوولەكان درەختی گەورە هەبوو,بەسەر بەشێكی زوَر كەمی درەختەكانەوە هێلانەی حاجی لەق لەق بوونیان هەبوو.ڕوَژێك كابرایەك بەهەڵە داوان خوَی كرد بەماڵی ئێمەدا وپرسیاری لەماموَستا عەلی لەتیفی برا گەورەم كرد.ئەو كات ماموَستا لەیاریگای خوَجێیەتی (مەلعەبەكە)خەریكی ڕاهێنانی وەرزش بوو.كابرا ڕوَشتوو وبوَ ئێوارە جارێكی تر گەڕایەوە.دیاربوو كابرا,پێشتر,زانیاری لەسەر ماموَستا وەرگرتبوو كەزمانی ئینگلیزییەكەی بەنووسین وخوێندنەوە باشە.لەگەڵ ماموَستا كەوتنە گفتوگوً,منیش بەتەنیشتیانەوە وەستابووم.دواتر نامەیەكی لەگیرفانی دەرهێناو چیروَكی ئەم نامەیەی بوَ ماموَستا گێڕایەوە.چیروَكەكەش بریتی بوو لەوەی كەحاجی لەق لەقێكێك لەسەر درەختی ماڵەكەیان هێلانەیەكی توندو توَڵی دروست كردبوو وڕوَژێك تێبینی ئەوە دەكات شتێك بەقاچێكی لەق لەقەوە بەستراوە,ئەمیش بەهەچ هەوڵێك دەبێت لەق لەق دەگرێت وئەو شتە لەقاچی دەكاتەوە.شتەكە زوَر جوان وزوَریش بەچاكی پێچرابوەوە.لەنێویدا پارچە كاغەزێكی تێدا بوو وبەزمانی ئینگیزی شتێكی تێدا نووسرابوو,كابراش كەسێكی نەخوێندەوار بوو ونەیدەزانی ئەمە چییە!بوَیە پرسیاری خوَی كردبوو كەئەم نووسینە بەزمانی ئینگلیزی نووسراوە ولەگەڕەكدا ئاماژەیان بەماموَستا عەلی كردبوو بەوپێیەی شتێك لەئینگلیزی دەزانێت.منیش لەنزیكەوە ئاگاداری ئەوە بووم كەماموَستا بەهوَی ئەوەی وەرزشەوان وهونەرمەند بوو هەمیشە بەدوای گوَڤارە بێگانەكاندا دەگەڕا بەتایبەتی گوَڤارە ئینگلیزییەكان.ئەم وەرزش وهونەرە فاكتەرێكی باش بوون كەشتێك خوَی فێری ئینگلیزی بكات,ئەویش لەپێناو وەرگرتنی زانیارییەكان.لێرەدا فەرهەنگەكان ڕوَڵێكی كاریگەریان دەبینی,ئەمە جگە لەوەی كەماموَستا شەیدای هونەری سینەما بوو,حەزی دەكرد لەڕێگەی زمانی ئینگلیزییەوە چێژ لەناوەڕوَكی فیلمەكان ببینێت.ماموَستا كەنامەكەی لەكابرا وەرگرت ودواتر كەوتە خوێندنەوەی,دەركەوت كەئەم نامەیە لەوولآتی (كینیا)وە ولەڕێگەی پزیشكێكی فێتەرنەرییەوە هاتووە.نامەكە زوَر كوورت بوو,تەنها زانیاری كەتێیدا بوو داوا دەكات ئەم لەق لەقە لەكوێی ئەم زەمینە گەرمیان وكوێستان دەكات.ماموَستاش زوَر ڕێزی لەكابرا گرت ودواتر گووتی:منیش هەوڵ دەدەم وەلآمی نامەكە بدەمەوە.هەر بوَ سبەینێ كەوتە نووسینی نامە.لەنامەكەدا نووسیبووی "ئەم لەق لەقە هاوڕێیەكی ئێمەیە وئێمەش لەكوردستان,شاری سلێمانی دەژین".دواتر ماموَستا كەوتە باسكردنی كێشەی كورد وجوگرافیای كوردستان.دیارە ئەو كات تازە شوَڕش دەستی پێكردبوو بەلآم لەدەرەوە كەس ئاگاداری مەسەلە ودوَسیەی كورد نەبوو.كاتی گەڕانەوەی لەق لەق كابرا نامەكەی بەشێوەیەكی زوَر باش بەستەوە بەقاچێكی لەق لەقەكەوە.بوَ بەهارێكی تر لەق لەق دەركەوتەوە ولەگەڵ خوَیدا نامەیەكی كابرای( كێنی)هێنایەوە.لەنامەكەدا كابرای (كینی ) ئاماژەی بەوە دابوو كەهیچ ئاگاداری نەتەوەی كورد نیە بەلآم زانیارییەكانی ماموَستا عەلی لەتیف بوو بەسەرچاوەیەكی گەیاندن بەزانیارییەكان وكابرای (كینی) دوای نامەكەی ماموَستا كەوتبووە خوێندنەوەی چەند سەرچاوەیەك لەسەر كورد.ئەم پەیوەندی وئاڵوگوَڕەی نێوان ماموَستا عەلی وكابرای پزیشكی (كینی),لەڕێگەی ئەم لەق لەقەوە,دوو سێ ساڵێكی خایاند ودواتر لەڕێگەی پوَستەوە هاوڕێیەتی نێوانیان زوَر پتەوتر بوو.دوای چەندین ساڵ پرسیارم لەماموَستا كرد كەگوایە پەیوەندیتان لەگەڵ كابرای (كینی) ماوە ,یان نا! لەوەلآمدا گوتی پەیوەندییەكان ماوەیەك بڕیان كردوو ودواتر كابرای (كینی) هەواڵی نەما.لێرەدا گەر پوَستەچێتییەكی لەق لەق ونامە گوَڕینەوەكەی نێوان ماموَستا وكابرای (كینی) وەك سەرچاوەیەكی گەیاندن هەژمار بكەین ئەوا ئەم كارە تەواو دەچێتە نێو كردارە پەیوەندییەكانی دەرەوە,بەتایبەتی ناساندنی مەسەلەی كورد بەدەرەوەی خوَی.