سه‌گیش بهدرۆكانمان ده‌زانێت
به‌كارده‌هێنێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له یارمه‌تیدانی شوان‌دا بۆ پاسه‌وانیكردنی مه‌ڕوماڵات و ملیۆنهرهكانیش بۆ پاراستنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له خه‌ڵكی و ده‌وڵه‌تیان بهتاڵانبردووه به‌كار ده‌هێنرێت.
وه‌ك بیستوومه هه‌ندێك له كشتوكاڵكارانیش كاتێك بۆ كاركردن ده‌چن، سه‌گ بۆ پارێزگاریكردن له شه‌ره‌فی ژنه‌كانیان به‌كارده‌هێنن، ئیتر هیچ ئاشقێكی سه‌رشێت سه‌ركێشی ناكات له‌ژن و ماڵه‌كه‌ی نزیك بێته‌وه.
زۆرێك له‌ژنانی ئه‌وروپاش سه‌گێكیان له ده پیاو پێ باشتره، هه‌روه‌ك چۆن ئافره‌ته‌كانی ئێمه‌ش زیاتر گرنگی بهتهلهفیزیۆن ده‌ده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی گوێ بۆ مێرد و منداڵه‌كانیان بگرن.
ئه‌مه هه‌موو ئهشتانهیه كه ده‌یزانم، به‌ڵام دیسان ئه‌وه‌شم بۆ ئاشكرابووه لهشوێنان سه‌گ به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئاشكراكردنی درۆرو فێڵ و نیازخراپی سیاسیه‌كان.
هه‌ڵبه‌ته خوێنه‌ر سه‌رنجی ئه‌وه‌ی داوه كه چۆن سه‌گ به‌هه‌ندێك له رێبواران ده‌وه‌ڕێت و په‌لاماریان ده‌دات و هه‌ندێك جاری دیكه‌ش هه‌قی به‌سه‌ر رێبوارانی تره‌وه نییه.
بۆ نموونه من هه‌رگیز له‌ژیانمدا سه‌گ پێم نهوهڕیوهو په‌لاماریشی نه‌داوم، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌غه‌ریزه‌ی خۆی زانیویه‌تی من پیاوێكی ئاشتیخوازم و باوه‌ڕم به‌نا توندوتیژی وپرانسیپهكانی گاندییه، هه‌ر بۆیه وازی لێهێناوم و كلكه له‌قه‌ی بۆ كردووم.
ئایا هه‌رگیز بیستووتانه سه‌گ په‌لاماری گاندی دابێت؟ نه‌خێر، ئه‌و پیاوه به گولله‌ی كه‌سێك له ئاینداره فێندهمینتالیستهكان كوژرا.
گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی سه‌گ ده‌توانێت ساخته‌ی سه‌ركرده‌و سیاسیه‌كان ئاشكرا بكات، هه‌روه‌ك به‌سه‌رهاتی یه‌كێك له سیاسیه موحافیزكارهكان كه سه‌گێكی جۆری فنگال گه‌ستی و دواتریش سهگهكهو خاوه‌نه‌كه‌ی لهئێرلهنده درانه دادگا.
خاوه‌نی سه‌گه‌كه داكۆكی له سه‌گه‌كه‌ی كرد‌و تهئكیدیكردوه، سه‌گه‌كه‌ی پێشتر كه‌سی نهگهستوه، بهلاَم نازانن بۆچی هه‌ركه ئه‌و پیاوه ده‌ستی به قسه‌كانی كردوه‌و سیاسه‌تی خۆی شرۆڤه كردووه سه‌گه‌كه په‌لاماری داوه.
نه‌خێر تێنهگیشتین بۆچی؟ به‌ڵام ده‌توانم تێبگه‌م كاتێك سه‌گه‌كه هه‌ستی كردوه ئه‌وپیاوه درۆده‌كات و لهههگبهكهشیدا جگه له شه‌ڕ هیچی تری بۆ ئێرله‌نده پێ نییه، هه‌روه‌ها هه‌ركه گه‌یشتیشه ده‌سه‌ڵات گورزێك له خۆراكی سه‌گه‌كان ده‌دات و فه‌رمانی به‌ستنه‌وه‌یان ده‌رده‌كات و داوای به‌ستنه‌وه‌ی لمۆزی سه‌گه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆیان نه‌ڵێن و نه‌وه‌ڕن، ئیتر سه‌گه‌كه په‌ی به هه‌موو ئه‌وانه بردوه‌و په‌لاماری ئه‌و سیاسیه‌ی داوه‌و گه‌ستوویه‌تی. ئیدی كێ گله‌یی لێ ده‌كات.
ئه‌و رووداوه و ره‌فتاری سه‌گ تێی گه‌یاندم كه ده‌كرێت سه‌گ بۆ ئاشكراكردنی ساخته‌ی سه‌ركرده‌و رابهرهكان به‌كاربهێنرێت، كه ئه‌وه‌ش بۆ ئێستای عیراق گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درۆ‌و تۆمه‌تباركردن و به‌ڵێنی نادروست گه‌یشتووه‌ته ئاستێك ناتوانرێت راستگۆیی له درۆكردن جیابكرێته‌وه. ته‌نیا چاره‌سه‌ریش هێنانی سه‌گی جۆری فنگاله بۆئه‌وه‌ی له‌و ئه‌ركه‌دا یارمه‌تی عیراقیه‌كان بدات، به‌ڵام گومان ده‌كه‌م له‌وه‌ی ئه‌و سه‌گه ئه‌وه قبوڵ بكات، چونكه ئاشكراكردنی ساخته‌ی هه‌ندێك له‌سیاسیه‌كانی عیراق و هه‌ندێك لهعهرهبهكانیش پێویستی به فیرقه‌یه‌كی ته‌واو له سه‌گی جۆری فنگاله، كه له گه‌ستنی سیاسییه فێڵبازو خراپهكارهكاندا شاره‌زان.
به‌ڵام دیسان ده‌پرسم له‌شه‌قامه‌كانی به‌غدادا كه پڕه له‌سه‌گی برسی و به‌ره‌ڵڵا بۆچی په‌لاماری هه‌موو ئه‌و سیاسیانه ناده‌ن، كه له‌په‌راوێزی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا خه‌ڵكیان به‌درۆو بانگه‌شه‌ی نادروست فریوداوه؟ من پێم وایه ئه‌و سه‌گانه‌ش وه‌ك جه‌ماوه‌ریان لێهاتووه، برسی بوون و لهدرۆكردنیش تێربوون، ئیتر ئه‌ركی خۆیان بیرچوهتهوهو له‌نێوان خۆیاندا به‌شه‌ڕدێن و قه‌پاڵ له‌یه‌كتری ده‌گرن تا سه‌رئێسك.