سه‌رژمێریكردن و دانیشتوان و كورد
پێناوه‌شدا وه‌كو به‌ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی ئاماده كرابێت به‌و پێیه‌ی سه‌رژمێریكردن بۆ وڵاتێكی وه‌كو عیراق و له‌م ساته‌وه‌خته‌دا هیچی له پرۆسه‌ی رزگاركردنی عیراق كه‌متر نییه، چونكه له‌دوای سه‌رژمێریكردنی ساڵی 1957ه‌وه ئه‌م سهرژمێریكردنهی ئه‌مساڵ 2010 هه‌لومه‌رج و كه‌شێكی دیموكراتی و شه‌فافی بۆ ره‌خساوه كه بۆ سهرژمێریكردنهكانی دیكه‌ی وه‌كو ساڵی 1965 و 1977 و 1987 و 1997 نه‌ڕه‌خسا بوو، چونكه ئه‌و چوار پرۆسه‌یه‌ی كه ئاماژه‌مان پێكردن له هه‌لومه‌رجی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منی دژوار‌دا ئه‌نجامدراون و له‌ژێر سایه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غداددا هه‌لێكی ئه‌وتۆ نه‌ڕه‌خسابوو تاوه‌كو دانیشتوانی عیراق به‌ئازادی بتوانن گوزارشت له دیدو بۆچوونی خۆیان بكه‌ن، به تایبه‌تی له بواری ئه‌و زانیاریانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی دانیشتوانه‌وه، هه‌روه‌ها تێبینی ئه‌وه‌شكراوه كه سهرژمێریكردنهكانی ساڵانی 1977و 1987و 1997 ئاماژه به‌پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی دانیشتوان ناكات، هه‌روه‌ها سه‌رژمێریكردنی ساڵی 1997 پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێرو سلێمانی و چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌كی له هه‌رێمی كوردستان نه‌گرتبوه‌وه، بۆیه به سهرژمێریكردنێكی ناته‌واو له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، بۆیه ده‌توانین بڵێین له‌ساڵی 1987وه سهرژمێریكردنێكی سه‌رتاسه‌ری له عیراقدا ئه‌نجام نه‌دراوه تاوه‌كو له‌ژێر ڕۆشناییه‌وه كاروباری نێوخۆی عیراقی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا پێ ڕێكبخرێت، بۆیه ئه‌وه‌ی كاری پێكراوه بریتی بووه له كۆبۆنی خۆراك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقه‌وه ئاماده كرابوو، وه‌كو لای هه‌موانیش ئاشكرایه كه ئه‌و داتا‌و ئامارانه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق چه‌ندین هه‌ڵه‌و ساخته‌و كه‌موكوڕی تێدایه.
ده‌كرێت سه‌رژمێریكردنی بیست و چواری تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بكرێته ستاندرو بنه‌مایه‌ك بۆ عیراقی نوێ و له ڕێگه‌یه‌وه پلانی ئابوری و دیموگرافی بۆ عیراق دابڕێژرێت وزۆرێك له كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی عیراقی پێ چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه تێبینی ئه‌وه‌ده‌كرێت كه به‌شێكی زۆری دانیشتوانی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سهرژمێریكردنهكهدان به‌تایبه‌تی پسپۆڕانی ئابوری و دیموگرافی و ئه‌كادیمیه‌كانی نێو داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عیراق چونكه به‌شێوه‌یه‌كی ورد له بایه‌خی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریكردنی دانیشتوان گه‌یشتون، بۆ نموونه له‌به‌ر نه‌بوونی سهرژمێریكردنێكی ورد‌و نوێ و ئاماری ئاماده‌كراو كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ناچاربوو پشت به داتا‌و ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ببه‌ستێت، بۆیه دانانی 325 كورسی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق جێگه‌ی ره‌خنه‌و گفتوگۆیه‌و ده‌كرێت له ئایندهداو پشت به‌ستن به ده‌ره‌نجامی سه‌رژمێریكردن ئه‌و ژماره‌یه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، به‌ڵام تێبینی ئه‌وه‌ده‌كرێت لایه‌نی شۆڤینیست و پاشماوه‌كانی به‌عس لێره‌وله‌وێ باس لهوهدهكهن كه پێویسته پرۆسه‌ی سه‌رژمێریكردن له‌ناوچه دابڕاوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت به بیانووی ئه‌وه‌ی لایه‌نی كوردی گۆڕانكاریكردووه له پێكهاته‌ی دیموگرافی ئه‌و ناوچانه‌دا، به‌ڵام وه‌كو به‌ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و لایه‌نه شۆڤێنیستانه ئه‌وه‌یان له‌یادچووه كه بوونی خۆیان له‌ناوچه دابڕاوه‌كاندا گۆڕانكاری دیموگرافی هێناوه‌ته گۆڕێ و قه‌یرانێكی گه‌وره‌یان بۆ كورد‌و عیراق دروستكردوه بۆیه شتێكی ئاساییه كه شۆڤینیستان هه‌ر له ئێستاوه دژایه‌تی سه‌رژمێریكردن بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئێمه‌ی كورد له‌م سه‌رژمێرییه‌دا گه‌لێك خاڵی گرنگ ڕوونده‌بێته‌وه‌و واپێویست ده‌كات هه‌ر له‌ئێستاوه خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌و له‌ڕووی راگه‌یاندن و ئاگاداركردنه‌وه‌ی دانیشتوانه‌وه بایه‌خی سه‌رژمێریكردن بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌كو كورد ڕونبكرێته‌وه له‌وانه:
یه‌كه‌م: زانینی ژماره‌ی دانیشتوانی كورد له‌سه‌رانسه‌ری عیراقدا به‌گشتی، كه ده‌كرێت به زانینی ئه‌م داتایانه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌دا سوودیان لێوه‌ربگرین، ئه‌گه‌ر هاتوو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به سیستمی دانانی عیراق به‌یه‌ك بازنه دابنرێت.
دووه‌م: زانینی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به‌م سنوره‌ی ئێستایه‌وه كه بریتییه له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێرو سلێمانی.
سێیه‌م: زانینی ژماره‌و ڕێژه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له كۆی دانیشتوانی پارێزگاكانی نهینهواو كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین (تكریت) و دیاله، هه‌روه‌ها ده‌كرێت ژماره‌و ڕێژه‌ی نه‌ته‌وه‌كانیش له‌سه‌ر ئاستی قه‌زاو ناحیه‌كان له‌و پارێزگایانه‌دا بزانرێت، به‌مه‌ش زانیاری و داتایه‌كی زۆر له‌سه‌ر پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی دانیشتوانی ناوچه دابڕاوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و ده‌كرێت له‌بواری جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140دا سودیان لێوه‌ربگیرێت.
چواره‌م: به زانینی ژماره‌و ڕێژه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی وردتر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان بكرێت، به‌مه‌ش ده‌كرێت ساڵانه به‌گوێره‌ی ڕێژه‌ی كورد‌و ئه‌و زیاده‌یه‌ی كه له‌بواری دانیشتواندا دێته‌گۆڕێ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان بكرێت.
هه‌روه‌ها ده‌بێت لایه‌نی كوردی به هاوڵاتیان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له دوو دیارده‌ی سه‌ره‌كی ئاگاداربن ئه‌وانیش بریتین له
1- جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر نووسین و دركاندنی (نه‌ته‌وه) له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سهرژمێریكردندا به‌تایبه‌تیش لهناوچهدابڕاوهكاندا.
2- ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خودی هاوڵاتیانیش له‌ڕوونه‌دانی ساخته‌و (فێڵی ئاماری) له‌كاتی پرۆسه‌ی سهرژمێریكردنهكهدا، چونكه پسپۆڕانی سیاسی و دیمۆگرافی ئایندهی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له ژێر ڕۆشنایی ده‌ره‌نجامی پرۆسه‌ی سهرژمێریكردنهكهدا ده‌بیننه‌وه، به‌و پێیه‌ی سه‌نگی دیمۆگرافی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته پێوه‌رێك تا له ڕێگه‌یه‌وه پێگه‌ی سیاسی و جیۆپۆله‌تیكی و ئابووری هه‌رێمه‌كه‌مان بزانین، هه‌روه‌ها له‌ناوچه دابڕاوهكانیشدا قه‌باره‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌بێته پێوه‌رێك بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و له ڕێگه‌یه‌وه هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ كاری سیاسی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، بۆیه بۆ ئێمه‌ی كورد ده‌ره‌نجامی سهرژمێریكردنهكه ده‌بێته به‌ڵگه نامه‌یه‌كی دیموگرافی فه‌رمی و له ئاینده‌دا كاری چاره‌نووسسازی پێده‌كرێت و گه‌لێك خاڵی كێشه‌داری پێ یه‌كلاده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شیعه‌و سوننه‌ش زۆربه بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م سهرژمێریكردنه به‌وپێیه‌ی ژماره‌و ڕێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور‌و ڕۆژئاوای عیراق ئاشكراده‌كات، به‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ژماره‌و ڕێژه‌ی عه‌ره‌بی شیعه‌و سوننه له عیراقدا ده‌ستنیشان ده‌كرێت، بۆیه بۆ خودی عه‌ره‌بی عیراقیش ده‌ره‌نجامی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێته به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی باوه‌ڕپێكراو لێكدانه‌وه‌ی سیاسی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ی عیراق وڵاتێكی فره‌پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌و زانینی ژماره‌و ڕێژه‌ی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك بایه‌خی سیاسی و دیموگرافی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له وڵاتێكی وه‌كو عیراقدا كه ده‌ستكه‌وتنی داتا‌و ئاماری په‌یوه‌ست به پێكهاته‌كانی گه‌لانی عیراق به شتێكی قه‌ده‌غه‌كراو دانراوه‌و حكومه‌تی به‌عسی له‌ناوچوو ئه‌م جۆره زانیاریانه‌ی شێواندبوو.