سه‌د ساڵ له‌ ته‌نیایی

سه‌د ساڵ له‌ ته‌نیایی
2010-03-30T08:50:32+00:00

نییه‌ و له‌دوور و نزیكیشه‌وه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌شێكه‌، یا با بڵێین فیكره‌یه‌كی هه‌ڵقوڵاوی ژیانی هه‌ركه‌سێكه‌ له‌سه‌ر خاكی ئه‌مریكا بژی و گوزه‌رانی په‌یوه‌ست بێت به‌ سیستمی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌و وڵاته‌وه‌. سه‌د ساڵ هاوڵاتییانی ئه‌مریكا ته‌نیا بوون و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جاده‌ یه‌كێك لێی بقه‌ومایه‌ و له‌ ڕووداوێكدا یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كی تر بێت بكه‌وتایه‌ته‌ سه‌ر زه‌وی و پێویستی چاره‌سه‌ركردن بوایه‌، ئه‌وا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌ده‌كرا هیچ لایه‌ك فریای بكه‌وێ و سیستمی ته‌ندروستی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی. سه‌د ساڵه‌ چاوپێكه‌وتنی پزیشك و ڕاوێژكاری و چاره‌سه‌ر و ده‌رمان تایبه‌ته‌ و بیمه‌ی ته‌ندروستی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك خه‌ونێك ته‌ماشا ده‌كرا، كه‌چی له‌لای دراوسێكه‌ی باكووری ئه‌و وڵاته‌ (كه‌نه‌دا) بیمه‌ی ته‌ندروستی له‌ چاره‌سه‌ره‌وه‌ تا داوده‌رمان به‌شێك بوون له‌به‌رنامه‌ سیاسییه‌كانی حكومه‌ت و هیچ حیزبێكیش به‌بێ  ڕه‌چاوكردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌و وڵاته‌دا توانای بردنه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵبژاردنێك و حوكمڕانی‌ نییه‌ و نه‌بووه‌.

دوای سه‌د ساڵ له‌ ته‌نیایی ئه‌مریكییه‌كان له‌به‌رده‌م نه‌خۆشی و كۆمپانیاكانی ده‌رمان دا، باراك ئۆباما كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ میراتگره‌كانی سه‌ركرده‌ی ڕه‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكا "مارتن لۆسه‌ر كینگ" داده‌نرێت، له‌دوای ساڵێكی ته‌واو له‌ سیجال و گفتوگۆ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی موحافه‌زه‌كاری كۆمارییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كۆنگریس بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌خاته‌ ناو سیستمی سیاسی ئه‌مریكاوه‌.

هه‌فته‌ی ڕابوردوو له‌ واشنتنی‌ پایته‌ختی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به‌و سه‌د ساڵه‌ له‌ سیجال له‌سه‌ر سیستمی ته‌ندروستی هێنا و به‌كۆی 219 ده‌نگ دژی 212 ده‌نگ بڕیاریدا هه‌موو هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی مافی بیمه‌ی ته‌ندروستی هه‌بێت و به‌گشتیش ٣٢ ملیۆن هاوڵاتی له‌مڕۆ به‌دواوه‌ ئه‌و بیمه‌یه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ كه‌ 940 ملیار دۆلاری بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ بۆ ته‌رخانكراوه‌.

به‌شێكی زۆر له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌مریكییه‌كان، به‌تایبه‌تیش ناوه‌نده‌كانی نزیك له‌ كۆمارییه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای خستنه‌ به‌رچاوی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ سیاسییه‌كه‌ی ئۆباما بوو، به‌ پرۆژه‌یه‌كی چه‌پ بگره‌ به‌ كۆمۆنیستانه‌یان ده‌زانی و ویستیان به‌ چه‌نده‌ها شێواز ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه‌ و له‌ بنه‌ماكانی بده‌ن له‌به‌رچاوی خه‌ڵك قیزه‌ونی بكه‌ن. هۆكاره‌كانی ئه‌و ڕاوه‌ستانه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا ئه‌وه‌بوو گوایه‌ ئۆباما ده‌یه‌وێ به‌رنامه‌ی كۆمۆنیسته‌كان  له‌ئه‌مریكادا پیاده‌بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌نه‌دا كه‌ هه‌مان سیستمی تێدا پیاده‌ ده‌كرێت و به‌ "موسته‌عمه‌ره‌یه‌ك"ی ئه‌مریكی ناوده‌برێت پاشماوه‌ی ستالینزم بێت!

هه‌ڵبه‌ته‌ ئامانجی كۆمارییه‌كان له‌و دژایه‌تیكردنه‌ی پرۆژه‌كه‌ی ئۆباما بۆ فه‌راهه‌مكردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی زیادنه‌كردنی باج بوو له‌سه‌ر كۆمپانیا گه‌وره‌ و مامناوه‌نده‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌ویش له‌سه‌ر حیسابی ملیۆنه‌ها كه‌سدا كه‌ كه‌وتبوونه‌ ژێر بارگرانی چاره‌سه‌ر و ده‌رمان و ئه‌و قورساییه‌ی سیستمی ته‌ندروستی له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتییاندا دروستی كردبوو. به‌شێكی كه‌می دیموكراته‌كانیش له‌گه‌ڵ كۆمارییه‌كاندا هاوڕابوون و پرۆژه‌كه‌ی ئۆبامایان په‌سه‌ند نه‌كرد، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ساڵێك له‌ سیجالدا توانرا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنرێت و پرۆژه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكییه‌كاندا بكه‌وێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه‌ له‌هه‌نگاوه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی حوكمڕانی ئۆباما و كاریگه‌رییه‌كه‌شی ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكادا نابێت و وه‌ك چۆن هه‌واڵی په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌بوو، هه‌ر به‌وه‌ شێوه‌یه‌ش له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كاریگه‌ری ده‌بێت. ئه‌ویش به‌وه‌ی دیموكراته‌كان به‌شێكی شه‌ڕه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ برده‌وه‌ و دووریش نییه‌ بوترێ چوار ساڵی تری حوكمڕانییان مسۆگه‌ركرد، به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر له‌م پرۆژه‌ په‌سه‌ند كراوه‌دا شكاندنی "تابوو"ی چه‌پایه‌تی بوو له‌ناو سیستمی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مریكادا.

Shafaq Live
Shafaq Live