رووداوه گرنگه‌کانی مێژووی عێراق
10ی ئاب 1920 : په‌یمانی سیڤه‌ر (له‌نێوان هێزی هاوپه‌یمانان و ئیمپراتۆری عوسمانى) کۆتایی به سه‌روه‌رێتی عوسمانییه‌کان له‌سه‌ر ویلایه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان هێنا (که موسڵ، به‌غدا و بهسرایش له‌مانه بوون).
11ی تشرینی دووه‌م 1920: یه‌کگرتنی ویلاته‌کانی موسڵ و به‌غدا و به‌سرا و پێکێنانی کیانێکی سیاسی یه‌کپارچه که "ده‌وڵه‌تی عێراق"ـه و کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانیش خستییه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئینتیدابی ئینگلیزی. وه‌ک هه‌ر ویلایه‌تێکی عه‌ربی دیکه‌ی عوسمانیش ئه‌م ناوچانه کران به ناوچه‌ی ئینتیدابی جۆری "أ" واته ناوچه‌یه‌ک که گه‌یشتۆته پله‌یه‌کی گه‌شه‌کردنی ئه‌وتۆ که ده‌کرێ وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ جارێ دانی پێدابنرێ، که هێشتا پێویستی به راوێژکاری و پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی ئینتیداب هه‌یه تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌توانێ به ته‌واوی پشت به‌خۆی ببه‌ستێ.
1924 - وازهێنانی تورکیا له داواکردنه‌وه‌ی موسڵ و ناوحهکانی ده‌وروبه‌ری.
1925 - ده‌رچوونی یه‌که‌م ده‌ستووری عێراق .
1932 - سه‌ربه‌خۆیی عێراق
1941 - کوده‌تای ره‌شید عالی گه‌یلانی
14 ی تهمموز 1958 - شۆرشی "ئه‌فسه‌رانی ئازادیخواز" به سه‌رکردایه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسم، کۆتاییهێنان به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی شاهه‌نشاهی و راگه‌یاندنی کۆماری عێراق.
27 ی تهمموز 1958 : راگه‌یاندنی ده‌ستوورێکی نوێ، که تیایدا بۆ یه‌که‌مجار عێراق به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب پێناسه‌کرا
11ی ئه‌یلولی 1961 : هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول کوردان
شوباتى 1963 : کوده‌تای حیزبی به‌عس. روخاندنی عهبدولکهریمقاسم و له‌سێداره‌دانی. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر ده‌بێته سه‌ره‌ک وه‌زیران و عه‌بدوسسه‌لام عارفیش ده‌بێته سه‌رۆک
4ی نیسانى 1963 : راگه‌یاندنی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش.
تشرینی دووه‌م 1963 : سه‌رۆک عه‌بدوسه‌لام عارف کۆتایی به حوکمی به‌عس دێنێت.
29ی ئایار 1964 : راگه‌یاندنی ده‌ستوورێکی نوێ که تیایدا عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتی سۆسیالیست پێناسه‌کراوه.
17ى نيسان 1968 : ده‌سکاریکردنی ده‌ستوور .
17ى نيسان 1968: کوده‌تای حیزبی به‌عس و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر ده‌نێته سه‌رۆک
21 ی ئه‌یلول 1968 : راگه‌یاندنی ده‌ستوورێکی تازه که تیایدا عێراق وه‌ک کۆمارێکی دیموکراتی جه‌ماوه‌ری پێناسه ده‌کرێت.
11ی ئازار 1970 : رێککه‌وتنی حکومه‌تی عێراقی به نوێنه‌رایه‌تی سه‌دام حوسین له‌گه‌ڵ کوردان له سه‌ر ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان
16تهمموز 1970 : راگه‌یاندنی ده‌ستوورێکی نوێ (کاتی) که تیایدا ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت له دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی سۆشیالیستی له‌سه‌ر بنه‌ماگه‌لێکی زانستی و شۆڕشگێڕانه دیاریکراوه.
1975 : عێراق و ئێران له‌سه‌ر دابه‌شکردنی زێی عه‌ره‌ب و یارمه‌تینه‌دانی شۆرشی کوردهکانیم عێراق له جه‌زائیر رێکده‌که‌ون
تهمموز 1979 : له‌سه‌رکارلاچوونی سه‌رۆک ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر. سه‌ددام ده‌بێته سه‌رۆکی نوێی ولات و کۆمه‌ڵێک له سه‌رانی به‌عس له سێداره ده‌درێن.
22ی ئه‌یلول 1980 : عێراق شهر له دژی ئێران ده‌ستپێده‌کات که تا مانگی ئابی 1998 درێژه‌ی کێشا.
2ی ئاب 1990 : داگیرکردنی کوێت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه
ئابی 1990 : بڕیاری 661ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سه‌پاندنی سزا ئابووریه‌کان به‌سه‌ر عێراقدا
8ی ئاب 1990 : راگه‌یاندنی کوێت وه‌ک پارێزگای نۆزده‌هه‌م.
17ی کانوونی دووه‌م 1991 : ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی ئازادکردنی کوێت (جه‌نگی که‌نداوی دووه‌م) که دوای ئاگربه‌ستێکی نێوان هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و عێراق له 28ی شوباتی 1991 کۆتاییهات.
ئه‌یلول 1995 : ده‌ستکاریکردنی ده‌ستوور. دوای ئه‌م ده‌ستکاریه سه‌رۆک راسته‌وخۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت ئیدی دیاریناکرێت.
20ی ئازار 2003 : له‌شکرکێشی هاوپه‌یمانان (به‌پله‌ی یه‌که‌م وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا) بۆ ناو عێراق (که به جه‌نگی سێیه‌می که‌نداویش ناسروه).
9ی نیسان 2003 : روخانی به‌غدا.
11ی ئایار 2003 : دیاریکردنی ده‌سه‌ڵاتی کاتی هاوپه‌یمانان.
13تهمموز 2003 : دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی حوکمی عێراقی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی کاتیی هاوپه‌یمانان پۆل برێمه‌ر.
13ی کانوونی یه‌که‌م 2003 : ده‌ستگیرکردنی سه‌دام حوسێن.
8ی ئازار 2004 : ئه‌نجومه‌نی حوکمی عێراقی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ باموهی گواستنه‌وه ئیمزا ده‌کات .
28ی حوزه‌یران 2004 : کارپێکردنی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه.
31ی کانوونی دووه‌م 2005 : هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری
16ی ئازار2005 : یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق.
شه‌وى 29-30/12/2006 شه‌وى چه‌ژنى قوربان و 55 رۆژ دواى ده‌رچونى بریارى دادگا , سه‌ددام حوسه‌ینى سه‌رۆكى له‌كارلادراوى عێراق له‌سێداره‌درا .