دەرچوونی پەڕتووكێك لەسەر ژیانی مستەفا بارزانی بەزمانی توركی
توركی دەرچوو.
پەڕتووكەكە كە ناوی (ژیان و كارەكانی مەلا مستەفای بارزانی لە ژێر ئاڵای كوردستاندا)یە، باس لە دۆخی كورد و نەهامەتییەكانی كە لە چاخی 20 بەسەریدا هاتووە دەكات و لەلایەن (خۆشەوی بابەكر) نووسراوە و خانەی وەشانی (ئاڤێستا) چاپی كردووە و پەڕتووكەكە لە زمانی رووسیاییەوە لەلایەن (كامز شدادی)یەوە وەڕگێردراوەتە سەر زمانی توركی.
پەڕتووكەكە باس لە خەباتی كورد دەكات لە پێناو ئازادی و باس لە سەركەوتن و نووچخواردن و ڕاستگۆیی و ئومێد و ورەبەرزی و تێكۆشان و كۆڵنەدان لە ژیانی كورد دەكات لەو ماوە مێژووەدا.
هەروەها باس لە ڕووداوەكانی سەردەمی بارزانی نەمر لە تێكۆشان و بەرگریكاری لە پێناو گەیشتن بەمافەكانی گەلی كورد، تا ڕاگەیاندنی كۆماری (مهاباد) و پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس بەرەو یەكەتی سۆڤیەت بۆ رزگاركردنی شۆڕشی كورد، دەكات.
هەژیی گۆتنە كە پرۆفیسۆر (خۆشەوی بابەكر) كە یەكێكە لە نووسەرانی پەڕتووكەكە، كوڕی ئیبراهیم بابەكر كە یەكێك لە پاسەوانەكانی نێزیكی بارزانی بووە و لە ساڵی 1962 لە شارۆكەی بارزان لەدایك بووە و دەرچووی زانكۆی كاردیڤە لە ئۆكرانیا و لە ساڵی 1999ەوە وەك نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە مۆسكۆ كار دەكات.
نووسەرەكەی تر (پاول شیتمان) كە ڕۆژنامەنووس و توێژەرێكی ڕووسیاییە، دەرچووی پەیمانگەی مێژوو و ئەرشیفی رووسیایە.
مەلا مستەفای بارزانی یەكێكە لە سەركردە مێژووییە دیارەكانی كوردستان لە ساڵی 1903 لە دەڤەری بارزان لە دایك بووە و لە ساڵی 1945 بەشداری دامەزراندنی یەكەم كۆماری كوردی بەناوی (كۆماری مهاباد) لە كوردستانی ئێران وەك سوپاساڵاری كۆمارەكە كردووە و لە 1947 چووە یەكەتی سۆڤیەتی جاران و لەگەڵ ڕاگەیاندنی كۆماری عێراق لە ساڵی 1958 گەڕایەوە بۆ عێراق و لە ساڵی 1961 شۆڕشی ئەیلوولی هەڵگیرساند و دوای 9 ساڵ ڕێكەوتنامەی 11 ئادار بۆ پێدانی مافی خۆ بەڕێوەبردن بەكورد لە كوردستانی عێراق ئیمزا كرا.
بەهۆی سەرنەكەوتنی ڕێككەوتنەكە لە ساڵی 1974 دووبارە شەڕ دەستی پێ كردەوە، بەڵام بەهۆی پیلانی جەزائیر بۆ سەر كورد، شۆڕشەكە تێك چوو و دوای 5 ساڵ بارزانی نەمر لە ئەمەریكا كۆچی دوایی كرد.
(ئاكانیوز)