دیـــمــوكــراســی چــییـه؟
سه‌رجه‌م واتای حكومه‌تی خه‌ڵك به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌به‌خشێ و به‌سیستمێكی حوكم ده‌وترێت كه‌تێیدا ولات له‌لایه‌ن خودی خه‌ڵكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌م رێگایه‌وه هاوبه‌ندییه‌كی كۆمه‌لایه‌تی و رامیاری له‌نێوان هه‌موو چین و توێژه‌كانی كومه‌ڵگادا دروستده‌بێت دوابه‌دوای ئه‌ویش یه‌كسانی و رێزگرتنی تاكه‌كان له‌یه‌كتری دێته‌دی و هه‌موو كاروباری ولات هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت و زه‌مینه بۆ ئازادی نووسین و وتن و ره‌خنه‌گرتن خۆش ده‌بێت، دیموكراسی مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه‌و نزیكه‌ی (500) ساڵ به‌ر له‌زایین (واته 25 سه‌ده به‌ر له‌ئێستا) له‌شاری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان تاقیكراوه‌ته‌وه.
دیموكراسی ئه‌سینا به‌دیموكراسی راسته‌وخۆ ناسراوه، كه‌خه‌ڵكی ئه‌و شاره له‌ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاریكراودا كۆده‌بوونه‌وه، نوێنه‌رانی خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری شار‌و دادوه‌ریكردن هه‌ڵده‌بژارد هه‌روه‌ها له‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وانه‌شدا پرسه گرنگه‌كان ده‌خرانه بهردهنگدانی گشتیی. ئه‌زموونی دیموكراسی راسته‌وخۆش پاشان لهڕومان تاقیكرایه‌وه، به‌لام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێنا، هه‌ر بۆیه ماوه‌یه‌كی زۆری نه‌خایاند.
دوای سه‌ده‌ی هه‌ژده
هه‌رچه‌نده دیموكراسی له‌ڕابردوو به‌حكومه‌تی كه‌سانێكی تایبه‌ت دهوتراو له‌هه‌ندێك له‌ولاتانی ئه‌وروپیدا باو بووه، به‌لام له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا به‌هۆی چالاكی فه‌یله‌سوفه‌كان و بزاڤی به‌رده‌وامی جه‌ماوه‌ری گه‌لێك له‌ولاتانی جیهانی روویان له‌حكومه‌تی دیموكراسی كرد.
به‌هه‌رحاڵ دیموكراسی حكومه‌تێكه به‌هاوكاری خه‌ڵك دێته دی و خواست و ویستی خه‌ڵك تێیدا كاریگه‌ره، به‌درێژایی مێژوو دیموكراسی به‌سه‌ر چه‌ند لق و پوپێكدا دابه‌شكراوه وه‌ك دیموكراسی راسته‌وخۆ یان دیموكراسی په‌تی، كه‌تێیدا ده‌نگده‌ران راسته‌وخۆ ده‌رباره‌ی هه‌موو كێشه رامیاری و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان ده‌نگده‌ده‌ن وه‌ك له‌شاره‌كانی ویلایه‌تی نێو ئینگلیزی ئهمریكاو كانتونهكانی سویسرادا ده‌بینرێت و له‌ده‌وڵه‌ت و شاره‌كانی یۆنانی كۆنیش ئه‌مجۆره دیموكراسییه به‌ڕێوه‌چووه.
دیموكراسی راسته‌خۆ ته‌نها له‌شاره بچوكه‌كاندا گونجاوه‌و بۆ شار‌و ولاتی گه‌وره ده‌ست نادات، له‌مجۆره شوێنانه دیموكراسی نوێنه‌رایه‌تی په‌یڕه‌وده‌كرێت.
له‌ڕوانگه‌ی ماركسیسته‌كانه‌وه دیموكراسی دوو جۆره، یه‌كه‌میان دیموكراسی سیاسییه كه‌تێیدا سیستمی حكومه‌تی په‌رله‌مان و ئازادییه‌كانی تاك به‌به‌رچاو ده‌گیرێت، به‌لام چونكه ئه‌م دیموكراسییه به‌رژه‌وه‌ندی ماددی و ئابووری تاكه‌كان دابین ناكات، ته‌نها ره‌هه‌ندێكی رواڵه‌تی ئازادی تێدایه‌و به‌شێوازێكی فری داده‌نرێت بۆ به‌رده‌وامبوونی چه‌وساندنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن بۆرژوازییه‌وه.
جۆری دووه‌م دیموكراسی ته‌واوه كه‌هه‌موو پێداویستییه ئابووری و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان ده‌گرێته‌وه، له‌مجۆره دیموكراسییه‌دا مافی هه‌موو تاكه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، بنه‌ماكانی له‌سه‌ر ئابووری ولات دامه‌زراوه‌و هه‌موو پرسه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای سیستمێكی ماددی به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌ڕۆن، هه‌موو پێداویستی و كه‌ره‌سته‌كانی خۆشگوزه‌رانی ره‌نجده‌رانی كومه‌ڵگا له‌به‌رچاو ده‌گیردرێن.
دیموكراسی ئێستا
سیستمی دیموكراسی ئێستا له‌زۆربه‌ی زۆری شوێنه‌كانی جیهان سیستمێكی دڵخوازهو وا به‌ره‌به‌ره زۆربه‌ی ولاتان به‌ره‌وه ئه‌وه ده‌چن كه‌سیستمی سیاسی لهولاتهكانیان سیستمێكی دیموكراسی بێت بۆنموونه (توركیا‌و سوریا‌و ئێران و...هتد).
له‌گه‌ڵ ئه‌و باشی و سوودانه‌ی كه‌سیستمی دیموكراسی هه‌یه‌تی هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر وا تێبگه‌ین له‌سیستمی دیموكراسیدا هیچ هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌ك روونادات و دیموكراسی بوونی چه‌وساندنه‌وه‌و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كهدامودهزگاو دامه‌زراوه‌و كومه‌ڵه‌و سه‌ندیكای وا هه‌بن كاربكه‌ن بۆ نه‌هێلانی ئه‌م پێشێل كارییانهو هه‌ركارێك بۆیان بكرێت بكه‌رانی ئه‌م كارانه ره‌وانه‌ی دادگا بكه‌ن و ئه‌گه‌ر بۆیانكرا ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر كاریش لایانبه‌رن.
هه‌ڵبه‌ت دیموكراسی وه‌كو هه‌ر سیستمێكی تر جۆر‌و شێوازی خۆی هه‌یه. به‌پێی پێوانه‌ی جیاوازی جۆره‌كانی دیموكراسی دیاری ده‌كرێن به‌م پێیه كه‌ئامانجی سه‌ره‌كی حكومه‌تی دیموكراسی دابینكردنی ئازادی تاك، چاكه‌ی مه‌ده‌نی، یان به‌رامبه‌ری سیاسیه.
له‌گرنگترین جۆره‌كانی دیموكراسی:
-1دیموكراسی راسته‌وخۆ: دیموكراسی به‌مانای حكومه‌تی خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر دیموكراسی به‌مانای حكومه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك، دیموكراسی راسته‌وخۆ یان به‌هێزی پێی ده‌ڵێن.
-2دیموكراسی كۆمه‌لایه‌تی: جۆرێك دیموكراسییه كه له‌سه‌ر دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئاسایش و دابه‌شكردنی سامان له‌كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پێ داده‌گرێت.
-3دیموكراسی پیشه‌سازی: مه‌به‌ست له‌دیموكراسی پیشه‌سازی به‌كارهێنانی بناغه‌كانی دیموكراسی بۆ كار‌و ژیانی چینی كرێكاره، له‌م روانگه‌یه‌وه دیموكراسی ته‌نیا بۆ ژیانی سیاسی ته‌سك ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌كرێت له‌ژیانی ئابووریشدا به‌كاربێت و به‌تایبه‌ت ده‌بێت له‌ژیانی كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری كرێكاراندا كه‌زۆرینه‌ی خه‌ڵك دروستده‌كه‌ن به‌كاربێت.
-4دیموكراسی مه‌سیحی: بزاڤی دیموكراسی مه‌سیحی بریتییه له‌حزب و رێكخراوه سازی گروپی سیاسی ره‌نگاوڕه‌نگ به‌تایبه‌ت له‌ولاتانی كاسۆلیك مه‌زهه‌بی ئه‌وروپی.
-5دیموكراسی له‌سه‌ر بنه‌مای نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی و گروپ گه‌ل.
-6دیموكراسی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی: دیموكراسی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی جۆرێك سیستمی سیاسییه كه‌تیایدا چه‌ند گروپی نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی، فه‌رهه‌نگی له‌ده‌سه‌لاتی سیاسی‌دا به‌شدارن و له‌دروستكردنی بڕیاری سیاسی‌دا ده‌وریان هه‌یه.
جۆره‌كانی حكومه‌ت
له‌جیهانی ده‌سه‌لات و سیستمه سیاسییه‌كاندا گه‌لێك جۆری حكومه‌تمان هه‌یه یه‌كێك له‌وانه حكومه‌تی دیموكراتییه، هه‌ر یه‌ك له‌و حكومه‌تانه چه‌ند بنه‌مایه‌كیان هه‌یه، بنه‌ماكانی حكومه‌تی دیموكراتیش له‌دیموكراسی هاوچه‌رخدا كه به‌دیموكراسی ناڕاسته‌خۆ ناسراون و له‌سه‌ر پره‌نسیپی نوێنه‌رایه‌تی و په‌رله‌مانتاریزم دروستكراون. گرنگترین باسه گشتییه‌كانی حكومه‌تی دیموكراسی وه‌ك (ئازادی و مافی مه‌ده‌نی و سیاسی، پره‌نسیپی نوێنه‌رایه‌تی، حكومه‌تی كۆماری، جیاكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان واته ده‌سه‌لاته‌كان، چاودێری هێزه‌كان به‌سه‌ر یه‌كتردا، په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاریزم، بنیادی په‌رله‌مان، دیموكراسی په‌رله‌مان و دیموكراسی سهروكایهتی، ره‌وه‌ندی دامه‌زراندنی حكومه‌ت، كابینه‌ی حكومه‌ت، دروستكردنی هاوپه‌یمانی، به‌رپرسایه‌تی كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژێردراو ناهه‌ڵبژێردراو) هه‌موو له‌چوارچێوه‌ی چه‌مكی بنه‌مای حكومه‌ت له‌دیموكراسی گه‌لدا دێنه به‌رباس و گفتوگۆكردن نیشانه‌كانی دیموكراسی ئاماژه به‌دیموكراتیبوونی حكومه‌ت و جێكه‌وتنی ماف و ئازادییه دیموكراتییه‌كان ده‌كه‌ن راده‌ی دیموكراسیبوونی حكومه‌ت، به‌ڕاده‌ی به‌رپرسایه‌تی كاربه‌ده‌ستان و ئیمكانی به‌شداری و كێبڕكآ له‌ژیانی سیاسی‌دا به‌نده.
دیاره پێویستی دیموكراسیبوونی حكومه‌ت به‌م مانایه دابینكردنی ئازادییه مه‌ده‌نی و سیاسی و به‌تایبه‌ت ئازادی ئه‌ندێشه‌و به‌یان كۆبوونه‌وه ده‌گرێته‌وه. له‌سایه‌ی سیستمی دیموكراتیدایه گه‌لان و كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و گروپه بچووكه‌كان و...هتد به‌زۆرێك له‌مافه‌كانی خۆیان شادده‌بن، چونكه یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی دیموكراسی دابینكردنی ماف و ئازادییه گشتییه‌كانه كه‌خه‌ڵكی له‌سایه‌ی ئه‌و سیستمه پێی شادده‌بن.