دیداری بارزانی و ئۆباما .. لوتکه‌ی هه‌ولێر و واشنتۆن
ئه‌مریکا و دیدار و چاوپێکه‌تن و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌روه به‌رپرسانی ئه‌م ووڵاته وێڕای گفتووگۆکردن له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌که به‌گشتی و کوردستانیش به‌تایبه‌تی،به‌ڵام سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی بۆ واشنتۆن و مه‌به‌ست دیدار له‌گه‌ڵ (باڕاک ئۆباما) و گه‌روه به‌رپرسانی ئه‌م ووڵاته خۆی له‌خۆیدا هه‌نگاوێکی گه‌روه‌ی دیپلۆماسیه‌تی کورده بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه‌ی که‌تائێستا گفتووگۆ و مشتوومڕی له‌سه‌ره به‌تایبه‌تی پرسی که‌رکووک که بۆ کورد پرسێکی گرنگ و مێژووییه،ئه‌گه‌ر چی دوای 9ی ئه‌پریلی 2003 هه‌نگاوه‌کانی کورد له‌مه‌ڕ سه‌قامگیری ناوچه‌که هه‌میشه جێگای باوه‌ڕی ڕۆژئاوا و ئه‌مریکابووه،به‌ڵام دیداری کۆشکی سپی ئه‌مجاره‌ی( بارزانی وئۆباما) ئه‌وه دێنێته به‌رچاوان و ده‌سه‌لمێنێت به‌وه‌ی هه‌میشه له‌نێوه‌نده سیاسی و دیپلۆماسیه‌تی ڕۆژئاوا به‌گشتی و ئه‌مریکاش به‌تایبه‌تی هه‌ولێر وخودی سه‌رۆک بارزانی سه‌نگی مه‌حه‌کن بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی تاوه‌کو ئێستا نه‌توانراوه جێ به‌جێ بکرێت وله‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ کورد گرنگ و چاره‌نووسازه،ئه‌ویش برگه‌ی 140 ی ده‌ستووریه که‌وا کورد هه‌میشه جه‌ختی لێده‌کاته‌وه.. ئه‌مه‌یان خاڵێک سه‌باره‌ت به‌خاڵه‌کانی دیکه‌ی دیداری لوتکه‌ی (هه‌ولێر واشنتۆن) ،ئه‌وه زۆر پرسی چاره‌نووسساز باسییان لێوه ده‌کرێت وله‌م ڕه‌وانگه‌یه‌وش واشنتۆن به‌بڕوایه‌کی زۆره‌وه‌و ده‌ڕوانێته سه‌رۆک بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی پرسه‌کانی دیکه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی ئێڕاق بگاته چاره‌سه‌ر و گوومانیشی تێدانییه به‌وه‌ی ئیداره‌ی ئۆباما به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد به‌ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆک بارزانی هێمن و حه‌کیمانه هه‌نگاو بۆ پرسه‌کان ده‌نێت،ئه‌گه‌ر له‌ته‌وه‌رێکی دێکدا باس له‌و دیداره گرنگه‌ی (هه‌ولێر واشنتۆن) بکه‌ین چه‌ند هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ تێکڕای ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌یه و به‌تایبه‌تی ته‌وه‌ری به‌شداری نه‌کردنی به‌عسیه‌کانه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی مارسی 2010 یه، لێره‌شدا ئیداره‌ی دێرینی کۆشکی سپی ده‌یه‌وێت ئه‌م کێشه‌یه بێ کێشه چاره‌سه‌ری بۆ بکرێت و لای خۆشیانه‌وه واتا ئه‌مریکیه‌کان ڕێنمایی و ئامۆژگاری سه‌رۆک بارزانی یان لا گرنگ و پڕ بایه‌خه هه‌ر بۆیه‌ش له‌سه‌رجه‌م ئاڵۆزییه‌کان ئه‌وه بارزانی به‌شیاوترین که‌س داده‌نرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرس و کێشه‌کان.. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئێمه‌ی کورد نه‌وه‌ک ته‌نها ئه‌و دیداره‌ی کۆشکی سپی نێوان دوو سه‌رکرده ناو ببه‌ین ،چونکه نابێت ئه‌وه له‌یاد بکرێت به‌وه‌ی سه‌رۆک باڕاک ئۆباما جگه له‌وه‌ی سه‌رۆکی ووڵاتێکی پڕ بایه‌خ و به‌هێزه وله‌هه‌مان کات و ساتیشدا خاوه‌ن دوایین خه‌ڵاتی( نۆبل) بۆ ئاشتی یه ،ئه‌مه‌شییان لایه‌نێکی گرنگه بۆ کوردان،چونکه گفتووکردن له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی ئاشتی جیهانی هیچی که‌متر نییه له که‌سایه‌تی سه‌رۆک کۆمار ، به‌م پێیه‌ش باڕاک ئۆباما دوو نازناوی هه‌یه یه‌که‌میان وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌مریکا و دووه‌میش وه‌ک خاوه‌ن خه‌ڵاتی (نۆبل) ی ئۆسلۆ..هه‌ر بۆیه‌ش گرنگێتی سه‌ردانی سه‌رۆک بارزانی کاردانه‌وه‌یه‌کی گرنگی ده‌بێت له‌گۆڕه‌پانی دیپلۆماسی و ڕامیاری جیهان و ناوچه‌که و ئه‌گه‌ر به‌شێوازێکی بابه‌تی و زانستی بڕوانینه ئه‌م سه‌ردانه ئه‌وه خاڵێکی زۆر گرنگ پێوویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن ئه‌ویش دوو پایته‌خت حاڵی حازر گرنگییه‌کی پڕ بایه‌خ و به‌ئه‌زموونیان له‌نێو گۆڕه‌پانه‌که هه‌یه،ئه‌ویش لووتکه‌ی (هه‌ولێر واشنتۆن) ه.