خه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داران، بۆ ئۆباما نۆبڵی ئاشتی و گۆماوی خوێنیش بۆ خه‌ڵکی ئه‌فغانستان و عێراق!

خه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داران، بۆ ئۆباما نۆبڵی ئاشتی و گۆماوی خوێنیش بۆ خه‌ڵکی ئه‌فغانستان و عێراق!
2009-12-12T17:24:18+00:00

نه‌داوه‌ كه‌ شیاوی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌ بێت". ئایا به‌ڕاستی ئۆباما شایانی خه‌ڵاتی ئاشتییه‌؟ کاتێک ئه‌و له‌سه‌ر ته‌ختی ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌مه‌ریکا دانیشتووه‌ و ڕۆژانه‌ ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌ست له‌ کاروباری جیهان وه‌رده‌دات. ده‌کرێ خه‌ڵاتی ئاشتی بدرێته‌ که‌سێک که‌ بۆ ته‌نیا چرکه‌یه‌کیش ده‌ستی له‌ سیاسه‌تی نانه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی ئه‌م جیهانه‌ هه‌ڵنه‌گرتبێت، که‌واته‌ ئۆباماش ته‌واوکه‌ری هه‌مان ڕێڕه‌وی داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ووڵاتانی تره‌، به‌و جۆره‌‌ ئه‌ویش پیاوی شه‌ڕه‌ نه‌ك ئاشتی. ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا بڕیاریدا به‌ ناردنی 30 هه‌زار سه‌ربازی تر بۆ ئه‌فغانستان، تا به‌فریای سوپا شه‌ڕکه‌ره‌که‌یانه‌وه‌ بکه‌ون، ئێستا کۆی ژماره‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له‌و ووڵاته‌دا‌ زیاتر له‌ 100 هه‌زار سه‌ربازه‌. ‌نزیکه‌ی نۆ ساڵه ئه‌مریکا شه‌ڕێکی داسه‌پاویان به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته‌دا سه‌پاندووه‌ و هه‌زاران کوژراو و بریندار و ئاواره‌یی و وێرانی لێکه‌وتۆته‌وه‌‌. ده‌بێ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌ ئۆسلۆ خه‌ڵاتی ئاشتیخوازی به‌ ئۆباما ده‌به‌خشێ چه‌نده‌ ئاگا و فڕیان به‌ئاشتی و ئاسایشی ئه‌م جیهانه‌وه‌ ‌هه‌بێت، ده‌بێت جیاوازی ئۆباما و بۆش چی بێت که‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و جێبه‌جێکه‌ری هه‌مان سیاسه‌ت و هه‌مان نه‌خشه‌ی داڕێژراوی خۆسه‌پاندنی زلهێزی و داگیرکردن و کاولکردن و شه‌ڕخوازی بێت. ئۆباما نزیکه‌ی ساڵێکه‌ خه‌ڵکی جیهان به‌ ناوه‌که‌ی ئاشنابووه، چۆن و به‌چ پێوانه‌یه‌ک وا به‌خێرایی بووه‌ یه‌که‌م ئاشتیخوازی جیهان، به‌مه‌رجێ یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتدار و لێپرسراوی شه‌ڕ و ماڵوێرانی بێت له‌م‌ جیهانه‌دا. ساڵێک پێش ئێستا بانکه‌کانی واڵستریت یه‌ک له‌دوای یه‌ک دائه‌ڕمان و خه‌ڵکی له‌ بێهیوایی و ناچاریی و بێزارییان له‌ده‌ستی بۆش هانایان برده‌ به‌ر ئۆبامای فریشته‌ و وایانده‌زانی به‌هاتنی ئه‌م ئیتر خۆشی و شادی و ئاشتی و ئاسایش ڕووده‌کاته‌ جیهان. به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌مان سیاسه‌تی ئیمپریالیزمی به‌رانبه‌ر به‌جیهان و هه‌مان نه‌زمی چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری بۆ خه‌ڵکی کرێکار و هه‌ژار په‌ێڕه‌و ده‌کرێ. ئایا چ شتێک له‌ سیاسه‌تی ئه‌مریکادا به‌رانبه‌ر جیهان و خه‌ڵکی کرێکار و چه‌وساوه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ گۆڕاوه‌؟ ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو کات زیاتر شه‌ڕ و داگیرکاریه‌کان زیادیکردووه‌، ئه‌وه‌ عێراقه‌ له‌ ئاکامی سیاسه‌تی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کانیدا ژیانی کوشتن و گرتن و تاڵانکردن‌ و ته‌قینه‌وه‌ له‌ بره‌ودایه‌، ووڵاتی ئه‌فغانستانه‌ سیمایی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی نه‌ماوه‌ و تیرۆریستان و سوپای ناتۆ و له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه‌ ئه‌مریکا ئه‌و ووڵاته‌یان خاپور و ته‌خت و پڕمه‌ترسیکردووه‌. له‌پێش هه‌مووکه‌سێکه‌وه‌ ژنان و مناڵانی ئێراق و ئه‌فغانستان له‌ماف وئازادیه‌ مرۆییه‌کانیان بێبه‌شن و کراونه‌ته‌ قوربانی دیموکراتیکه‌ درۆینه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی. کرێکاران و خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ست بێکاری و که‌می خۆراکه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و زیادکردنی بانکه‌کانی خواردنی خۆڕایی و زیادبوونی بێکاری بۆ له‌ سه‌دا 17 گه‌واهی ئه‌وڕاستیانه‌ده‌ده‌ن. ژیانی ئابووری ئه‌مریکا ئێستا له‌ سه‌رده‌می بۆش خراپتر و ژماره‌ی بێکاران زۆرترن و ئه‌وانه‌ش ناڕازیین که‌ کاری کاتیی یان 33 کاتژمێر له‌ هه‌فته‌دا کاریان هه‌یه‌. به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابووریه‌وه‌ که‌سه‌رمایه‌داران تێیکه‌توون نه‌ک ناتوانن هیچ پڕۆژه‌و کارگه‌یه‌کی نوێ بکه‌نه‌وه‌ به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که‌ هه‌ن ڕۆژانه‌ داده‌خرین و تووشی مایه‌پووچی ده‌بن. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ ئۆباما نه‌ک نه‌یتوانی هیچ گۆڕانکاریه‌کی تایبه‌ت به‌خه‌ڵکی ئه‌مریکا بکات به‌ڵکو له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا ئێستا هه‌لی کارکردن که‌م و ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵک دابه‌زیوه‌ و خه‌ڵکی ناچارکراوه‌ به‌ کرێیه‌کی که‌م و ژیان له‌ئاستێکی نزمتری مه‌مره‌ومه‌ژیدا قبوڵبکه‌ن. هه‌ر پارساڵبوو خه‌ڵکی ڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌کانی ئه‌و ووڵاته‌ و پشتگیری خۆیان بۆ ئۆباما دووپاتکرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆش ملیۆنه‌ها که‌س بێخانه‌ ولانه‌ و بێکار که‌وتوون. به‌ڵام شه‌رمه‌زاریه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ئیتر ئاشکراوڕوونه سه‌ره‌ڕای ئه‌م بارودۆخه‌‌، کاتێک له‌ هیندۆراس کوده‌تای سه‌ربازی ده‌کرێت، ئه‌مریکا له‌پشتی کوده‌تاچیه‌کانه‌وه‌یه‌و به‌چه‌ک و پاره‌ یارمه‌تیان ده‌دات، ئه‌وه‌ ئیسرائیل و ئێراق و ئه‌فغانستان و.. هتد. سوپای ئه‌مریکا بۆ چه‌ند ساڵی تر له‌عیراق ده‌مێنێته‌وه‌، شه‌ڕی ئه‌فغانستان زیاتر فراوانده‌کرێت و سه‌ربازانی زیاتر ده‌بێ به‌شداری بکات، ئه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ی که‌له‌ ووڵاتی پاکستانیشدا به‌ره‌یه‌کی تری هه‌مان شه‌ڕ ده‌ستیپێکردووه‌. گه‌ر بپرسین هۆکاری ئه‌م شه‌ڕانه‌ چی یه‌؟ ده‌توانین هه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه‌ بده‌ینه‌وه‌ که‌ به‌ بۆش درایه‌وه‌، ئه‌ویش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گه‌وهه‌ریه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری و ئیمپریالیزمی جیهانی‌یه‌، سیاسه‌تی پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکایه‌ به‌سه‌ر جیهاندا. کاتێک بۆدجه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا ده‌گاته‌ 680 ملیار دۆلار، زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ که‌له‌ سه‌رده‌می بۆش و ڕیگاندا هه‌بوو، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ پاره‌ بۆ دابینکردنی هه‌لی کار و قوتابخانه‌ و چاودێری ته‌ندروستی نی یه. سه‌یره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی کاندید ده‌که‌ن خۆیان تێکده‌ری ئاشتی و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شه‌ڕ و ئاژاوه‌ و پشێویه‌کن و نوێنه‌رایه‌تی خۆیان و چینه‌ باڵاده‌سته‌که‌یان نه‌بێت که‌سه‌رمایه‌داری جیهانی یه، به‌هیچ جۆرێک‌ نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی جیهان که‌ کرێکاران و به‌شخوراوانن ناکه‌ن. ئۆباما و سارکۆزی و ئه‌نوه‌ر سادات و سه‌رۆکی فنلاند و ئیسحاق ڕابین و شه‌معون پیرێز و مه‌ناحم بێگن و کیم دایکۆنگی کۆری نموونه‌یه‌کن له‌و کاندیدکراوانه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتییان پێبه‌خشراوه‌‌. جێیی سه‌رسوڕمان و گاڵته‌جاریه‌ که‌ چوارچێوه‌ی پێوانه‌یی بۆ پێدانی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی ئاشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داران و پارێزگاری له‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانیانه، ئیتر جێگه‌ی گومانه‌ گه‌ر ناوی ئه‌وخه‌ڵاته‌ی دامه‌زراوه‌ی نۆبڵ ئاشتی بێت‌. ئۆباما خۆی ڕاستی ووت، که‌ ئه‌و شایانی ئه‌و خه‌ڵاته نی یه‌، چونکه‌ چه‌ند مانگێکه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتدایه‌ و هیچ داهێنانێکی له‌بواری تیۆری سیاسی و ئابووریدا نه‌کردووه‌ و تائێستا نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێک له‌کێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانی جیهان به‌چاره‌سه‌ر بگه‌ێنێ و بگره‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌شوێنی کاره‌که‌یدا هه‌یه‌تی‌، لێپرسراوێتی زۆر له‌کێشه‌ و ململانێکانی له‌جیهاندا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن ده‌که‌وێته‌ سه‌رشان. تائێستا له‌ ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ئه‌م کابرایه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ زۆر قسه‌ و به‌ڵێنی زاره‌کی ده‌دات، ئیتر که‌ئۆباما‌ دروستکه‌ری ئاشتی نه‌بێت، ئه‌م خه‌ڵاته‌ی نۆبڵ دراوه‌ به‌که‌سێک به‌قسه‌ ئاشتیخواز و به‌کرده‌وه‌ش شه‌ڕخوازی پیاده‌ ده‌کات‌. چۆن خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ده‌درێت به سه‌رۆکی ‌ووڵاتێک، که‌هێشتا گه‌وره‌ترین بۆدجه‌ی سه‌ربازی له‌ جیهاندا هه‌یه‌ و بنکه‌ سه‌ربازیه‌کانی به‌چوارده‌وری ئه‌م جیهانه‌دا بڵاوکردۆته‌وه‌ و سوپاکه‌ی خه‌ریکی داگیرکردن و کاولکاری ووڵاتانی تر بێت. به‌خشینی خه‌ڵاته‌کانی ئاشتی و ئه‌ده‌بی و زانستی و هونه‌ری نوبڵ ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌سه‌لمێنن، که ‌لایه‌نگیری و له‌ده‌ستدانی دادپه‌روه‌ری له‌به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته‌دا هه‌یه‌ و زۆر له‌وانه‌ی ئه‌م خه‌ڵاتانه‌یان وه‌رگرتووه‌، که‌سانی تر له‌پێش ئه‌مانه‌وه‌ مافیان هه‌بووه‌ وه‌ریبگرن و به‌ڵام پێیان ڕه‌وا نه‌بینیون، واته‌ ڕێکه‌و‌تنێکی نهێنی له‌پشت په‌رده‌وه‌ بۆدانی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ کراوه‌. ئۆباما نوێنه‌ری ئاشتی نییه‌‌ و خه‌ڵاتده‌کرێ، که‌چی نۆبڵی ئاشتی به‌ گاندی لایه‌نگری هه‌ژاران و نۆبڵی ئه‌ده‌ب به‌ تۆڵستۆی که‌ڵه‌نووسه‌ری ڕووسی نه‌درا چونکه‌ ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ که‌نیسه‌ و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت گرتبوو. شیرین عه‌بادی خه‌ڵاتی ساڵی 2003 ی پێبه‌خشرا، به‌ڵام زۆر که‌سانی له‌پێشتر هه‌بوون له‌ کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و به‌رگری له‌مافه‌کانی ژناندا زیاتر چالاکتر و کاریان کردبوو. کاتێک ئه‌ندازیار و زانای سویدی ئه‌لفرید نۆبل داینامیتی دۆزیه‌وه‌و ته‌قاندنه‌وه‌کانی له‌ڕووی زانستی و به‌کارهێنانی سه‌ربازیه‌وه‌ کاریگه‌ری هه‌بوو، هه‌ر له‌ ئه‌نجامی به‌کارهێنان و ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی تاقیگه‌که‌یدا برایه‌کی و چه‌ندان کرێکار بوونه‌ قوربانی، هه‌ربۆیه‌شه‌ بڕیاریدا ئه‌و سامانه‌ی له‌و ڕێیه‌وه‌ ده‌ستی که‌وتبوو بیکاته‌ دیاری و به‌خشینی ساڵانه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی داهێنان و سوودی زانستی و مرۆییان بۆ مرۆڤه‌کانی سه‌رزه‌وی هه‌یه‌. ئه‌م خه‌ڵاته‌ ئاکامی داهێنانی ته‌قینه‌وه‌کانه‌ و ده‌سکه‌وتی ئه‌و مادده‌ داهێنراوه‌یه‌ که‌ ملیۆنان مرۆڤی کردۆته‌ قوربانی. ئێستا ئه‌و ته‌قیینه‌وانه‌ ژیانیان له‌به‌ر خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه‌ هه‌ڵگرتووه‌، هه‌موو گروپه‌ تیرۆریسته‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان سوودی لێده‌بینن بۆ ڕوخاندن و کاولکردنی کۆمه‌ڵگاکانی مرۆڤایه‌تی. ئیتر ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش و په‌خش بکرێت، ده‌کرێ هه‌رچی بکوژ و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌یه‌ به‌ بنلادن و جانه‌وه‌ره‌کانی وه‌ک ئه‌وانه‌ی ئێراق و ئه‌فغانستانیشه‌وه‌ دوورنییه‌ وه‌ریبگرن. ده‌بێ خه‌ڵکی کرێکار و هه‌ژاریش هه‌ڵوێستبگرن کاتێک ده‌بیستن سته‌مکاران و زۆردارانی ئه‌مڕۆی جیهان خه‌ڵات و پاداشتی کرده‌وه‌ کانیان وه‌رده‌گرن، که‌چۆن ده‌ستیان خستۆته‌ بینه‌قاقای بێبه‌شانه‌وه‌ و گاڵته‌یان به‌ ماف و چاره‌نووس و ئازادیه‌کانیان دێت. گه‌ر پاشه‌کشێییه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌مریکیکانه‌وه‌ له‌ ئێراقدا کرابێت ئه‌وه‌ مانای نیه‌ت پاکی سوپای ئه‌مریکی نی یه‌ به‌ڵکو ئه‌وه‌ مانای نابووتی و شکستی سیاسه‌ته‌کانیانه‌ له‌ئێراق و ناوچه‌که‌دا، ئه‌مه‌ به‌نیسبه‌ت سیاسه‌تی ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی فه‌له‌ستین و قه‌ڵغانی موشه‌کی له‌گه‌ڵ ڕوسیاشدا هه‌ربه‌وشێوه‌یه‌یه‌. ده‌بێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مریکای پاش بۆش باجی سیاسه‌ته‌کانی بۆشی کوڕ و باوک بدات، ئیتر ئێستا له‌ جیهاندا میله‌تانێک نادۆزیته‌وه‌ به‌رگری و هاوکاری سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا بکه‌ن، هه‌ر ئێستا له‌ ئێراق و ئه‌فغانستان و به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی ناوه‌ندا، خه‌ڵکی به‌گشتی دژی سیاسه‌تی دووفاقه‌ی ئه‌مریکا و ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و به‌ ئاشکرا و به‌نهێنی له‌و ده‌ستێوه‌ردان و داگیرکاری بێمافیه‌ی تووشی هاتوون ناڕه‌زایه‌تی خۆایان ده‌رده‌بڕن. ئیتر ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌ستی کردووه‌ هه‌ر له‌شه‌ڕی که‌نداوی یه‌که‌مه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێنانی کۆنه‌په‌رستانی ڕژێمی ئیسلامی بۆ ناوچه‌که‌ و له‌باربردنی شۆڕشی ئێران و سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆریستانی تاڵیبانی ئه‌فغانیدا، ئیتر هه‌موو سیماکانی شارستانی وورده‌ وورده‌ نه‌ماون و ناوچه‌که‌ بۆته‌ گڕکانی ئاگر و هه‌ر ساته‌ ناساتێک قوڵپی گڕ هه‌ڵده‌قوڵێ شه‌پۆلی ئاگر گینگڵده‌دات. تائێستا نه‌مانبیستووه‌ که‌سێکی چه‌پ و کۆمۆنیست له‌م جیهانه‌دا خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌هیچ بوارێکدا پێببه‌خشرابێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنی که‌ئه‌م خه‌ڵاته‌ دیاری بۆرژوازی جیهانییه‌و ته‌نیا بۆ مه‌رام و ویستی سه‌رمایه‌داران به‌کارده‌هێنرێت. له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم ئایا ئۆباما باوه‌ڕی به‌ چاره‌سه‌ری ئاشتی و دیپلۆماسیانه‌ بۆ کێشه‌کانی جیهان هه‌یه؟‌ ئایا چ یاسایه‌کی بۆ ئاشتی و نه‌مانی چه‌کی ئه‌تۆمی و ڕاگرتنی هه‌ڕه‌شه ‌و شه‌ڕو داگیرکاری له‌ ئه‌فغانستان و ‌ئێراق و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی فه‌له‌ستین له‌ حکومه‌تی ئه‌مریکادا داڕشت و تێپه‌ڕاند تا خه‌ڵاتی نۆبڵی پێبدرێت؟. له‌جیهانێکدا ئازادی و یه‌کسانی و ئاشتی و ئاسایش نه‌بێت زۆرداری باڵی به‌سه‌ر ته‌واوی کۆمه‌ڵگاکانی مرۆڤایه‌تیدا کێشابێت، ئه‌مریکاش وه‌ک گه‌وره‌ترین زلهێزی سه‌رمایه‌داری دنیا که‌ ئۆباما سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ده‌ستی له‌ سه‌رجه‌م کوشتاروداگیرکاریه‌کاندا هه‌بیت، ئیترپێدانی خه‌ڵاتی ئاشتی به‌سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاته‌ هه‌روه‌ک خۆی ووته‌نی نه‌شایانیه‌تی و بگره‌ جێگه‌ی گاڵته‌جاڕیشه‌. ده‌بوایه‌ له‌جێی ئه‌و خه‌ڵاته‌ هه‌موو سه‌رکرده‌کانی ده‌ستیان له‌خوێنی خه‌ڵکدا سووره‌ دادگایی بکرێن، نه‌ک پاداشت و خه‌ڵاتیان پێبدرێت. ئه‌رێ ڕێکخراوه‌کانی دادپه‌روه‌ری و مافی مرۆڤ له‌کوێ خه‌وتوون، وا سه‌رمایه‌داران به‌ئاشکرا گه‌مه‌ به‌دانیشتوانی ئه‌م گۆی زه‌ویه‌ ده‌که‌ن.

Shafaq Live
Shafaq Live