خاڵ
(من و چه‌مچه‌ماڵ) یا (خاڵ و چه‌مچه‌ماڵ) نووسیبوو، باسی ئهوهیكردبوو كه ماوه‌یه‌كی زۆره قازیی چه‌مچه‌ماڵه و نایگوێزنه‌وه و له حیكاتێكی كۆن و سه‌جع دووا بوو و نووسیبووی تۆ بڵێی ئه‌و سهجعهی (خاڵ و چه‌مچه‌ماڵ) منی وا نه‌هێشتبێته‌وه.لێره‌دا نه ده‌مه‌وێ باس له‌و سهجعه و له بنه‌ماڵه‌ی سه‌رفرازی (خاڵ) یا حاجی شێخ ئه‌مینی خاڵ بدوێم، به‌ڵكو له‌م وشه‌ی (خاڵ)هی ئێستا ده‌دوێم كه جێگه‌ی (نوقته – نقگه)ی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه و هه‌ر له‌وه‌وه (خاڵبه‌ندی)ش دروستكراوه، نوقته لابرا، چونكه عه‌ره‌بییه و هه‌ر وه‌ك وشه‌ی عه‌ره‌بی نه‌هاتبێته زمانه‌كه‌ی ئێمه‌وه و زمانی موسوڵمانانی نا عه‌ره‌بیش پڕ نه‌بێ له عه‌ره‌بی، ئه‌وه بێجگه له هه‌موو زمانه‌كانی تری دنیا له ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌وه هیچ باسی ئه‌مریكای لاتینی مه‌كه كه پڕیشه له عه‌ره‌ب.مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ده‌یووت: ئێوه (نوقته)تان لاداوه و (خاڵ)تان خستۆته جێگه‌ی، چونكه نوقته عه‌ره‌بییه و گوایه (خاڵ) كوردییه. ده‌یووت: (خاڵ) به دوو مانا عه‌ره‌بییه یا بڵێین به دوو تاوان.
یه‌كه‌م به مانای (خاڵ)ی گۆنا واته (شامه) دێت، دووه‌م: (خاڵ) برای دایكه و هه‌ر عه‌ره‌بییه با كوردیش به‌كاربێنێ، چونكه نه ئێمه و نه ئه‌وان وشه‌ی ترمان بۆ (برای دایك) نییه، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوو كه (نوقته) بخه‌ینه‌وه جێی خۆی، به‌ڵام هه‌ر بۆ زانین و بۆ دواندن له‌و دیارده‌یه ده‌دوا كه لای ئێمه وایه زمانی ئێمه له زمانی (به‌شه‌ر) جیایه و كوردی هه‌موو شتێكی تیایه و نابێ وشه‌ی بێگانه‌ی تێبكه‌وێ، به‌ڵام سه‌یره ئه‌وا (خاڵ) به‌م مانایه‌ی ئێستای ڕۆیشت و به‌كاردێت، هه‌رچه‌نده من نوقته‌ش (به‌ند)یش له پاڵیا به‌كارده‌هێنم وا ئه‌م خاڵه لكا به زمانی كوردییه‌وه و شتی تریش به‌رامبه‌ری دروستكراوه وابزانم یه‌كێكیان (پنتك) بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌تی شێخی خاڵ پاش ئه‌و نووسینه به ماوه‌یه‌ك له چه‌مچه‌ماڵه‌وه گوێزرابێته‌وه بۆ سلێمانی و له‌كاری ئه‌و (سهجعه مه‌لعوونه)ی له قازیی (قووم)ه‌وه وه‌رگیرابوو ڕزگاری بوو.
ساحیبی كوڕی عوبباد بۆ قازیی (قوم)ی نووسیبوو (أیها القاچی بقم قد عزلناك فقم) ئه‌ویش وتبووی (ماعزتنی الاهژه السجقه الملعونه) ئه‌وه باسی چه‌مچه‌ماڵ و مامۆستای خاڵ بوو، به‌ڵام ئه‌م (خاڵ)هی به مانای (نوقته)یه و ڕۆژی سه‌دانجار به‌كاردێت به زمانی كوردییه‌وه نووسا و تازه به كه‌س ده‌رناكرێت، خۆزگه ئه‌وانه‌ی ئازان له وشه دروستكردندا شتێكی تریان ده‌دۆزییه‌وه به‌شكم ورده ورده جێ به‌و (خاڵ)ه چۆڵبكات و هه‌ر بۆ برای دایك بمێنێته‌وه.