حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه ناوبژیوانی نێوان په‌كه‌كه و توركیا بكات
كوردستان پێشوازی له‌و هه‌نگاوه كرد و ئاماده‌یی نیشاندا بۆ ناوبژیوانیكردنی نێوان "په‌كه‌كه" و حكومه‌تی توركیا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه پارتی كرێكارانی كوردستان بۆجاری هه‌شته‌م، ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاند. كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان "تاكتیكی نییه، به‌ڵكو هه‌نگاوێكی ستراتیژییه. ئه‌و هه‌نگاوه له پرسی كورددا به‌واتای ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێیه".
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه "بانگ له ده‌وڵه‌تی توركیا و حكومه‌تی ئاكه‌په ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی ڕامانگه‌یاندووه، ڕوو له سیاسه‌تی هه‌رزان نه‌كات، كۆتایی به سیاسه‌ت و پیلانی پاكتاوكردن بێنێت، بۆ چاره‌سه‌ری دۆخێكی باوه‌رپێكراو، سه‌میمی به سیاسه‌تێكی ڕاست هه‌نگاوی كرداری هه‌ڵێنێت. بانگ له پارتییه موخالفهتهكانی توركیا ده‌كه‌ین كه ده‌ست له سیاسه‌تی نه‌ژادپه‌رستی و شۆڤێنیستی له‌سه‌ر پرسی كورد هه‌ڵگرن و له‌سه‌ر ڕێبازی یه‌كیتی ئازادانه بۆ ئاشتی و برایه‌تی هه‌نگاو بنێن".
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌ی "میلله‌ت"ی توركی، بڵاویكرده‌وه كه به‌شیر ئاتالای وه‌زیری ناوخۆی توركیا له سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوویدا بۆ هه‌ولێر، "په‌یامی توركیای به سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی ناوبژیوانی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و توركیا له ئه‌ستۆ بگرێت".
له‌وباره‌یه‌شه‌وه د.كاوه مه‌حمود وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی "حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه له توركیا هه‌ن له هه‌مان كاتدا ڕێز له هه‌موو بڕیاره‌كانی توركیا ده‌گرێت نایه‌وێت سه‌روه‌ری خاكی هیچ وڵاتێك پێشێل بكرێت".
د.كاوه له لێدوانێكیدا بۆ ئاسۆ ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌وه‌ی "حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ڕێگا چاره‌سه‌رێك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد له‌و وڵاته (توركیا)، ئاماده‌یی ئه‌وه‌شی هه‌یه ببێته به‌شێك له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و ناوبژیوانی كردنی نێوان “په‌كه‌كه” و حكومه‌تی توركیا".
ڕوونیشیكرده‌وه كه ئێستا گۆڕانكاری زۆر خێرا له سیاسه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر به كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته هاتۆته ئاراوه و به‌شێكی زۆری په‌یوه‌سته به هه‌رێمی كوردستانه‌وه. ئه‌وه‌شی وت: "حكومه‌تی هه‌رێمیش هیچ كات درێغی ناكات له‌و په‌یوه‌ندییه، ده‌یه‌وێت كێشه‌كان به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت".
سه‌باره‌ت به بڕیاری ئاگربه‌سته تاكلایه‌نه‌كه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانیش وتهبێژكهی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند؛ كه هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌و بڕیاره‌ی “په‌كه‌كه” ده‌كات، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست پێی وایه ئه‌و هه‌نگاوی “په‌كه‌كه” زۆر شتی تازه ده‌خاته‌سه‌ر پرۆسه‌ی كرانه‌وه له توركیا به تایبه‌ت دوای سه‌ركه‌وتنی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ده‌ستووری توركیا.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د بازیانی شاره‌زا له دۆسیه‌ی توركیا به گه‌شبینییه‌وه له ئاگربه‌سته‌كه‌ی "په‌كه‌كه"ی ڕوانی بۆ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا و ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی “په‌كه‌كه” له ئێستادا زۆر گونجاوه پێشبینی شتی زۆر باشی لێ ده‌كرێت به تایبه‌ت دوای پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی ده‌ستووری توركیا نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی گشتی له توركیا.
بازیانی وتیشی: "توركیا له‌وه تێگه‌یشتووه كه ده‌بێت كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته به ئاشتی چاره‌سه‌ر بكات چیتر به سه‌ربازی چاره‌سه‌ر كێشه‌كان ناكرێت، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره به ڕێگه‌ی سه‌ربازی نه‌تواندراوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت".
له‌و بڕوایه‌شدا بوو "كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له حكومه‌تی توركیا سه‌ردانه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی به‌رپرسانی باڵای توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و داخوازی گشتی توركیا بۆ به ئه‌ندامبوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌موویان ده‌ستپێكی باشن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا، بۆیه “په‌كه‌كه” له‌م قۆناغه‌دا به ئاگربه‌ست به هه‌موو جیهان ده‌ڵێت كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به ئاشتی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌نگاوی ئاگربه‌سته‌كه‌ی په‌كه‌كه، هێمن میرانی مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ڕایوایه ئاگربه‌ستی “په‌كه‌كه” به‌ر له‌وه‌ی خزمه‌ت به هیچ لایه‌نێك بكات خزمه‌ت به خودی “په‌كه‌كه” ده‌كات، چونكه له ڕووی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی كاریگه‌ری ئیجابی هه‌یه بۆ سه‌ر پێگه‌ی “په‌كه‌كه” له ناوچه‌كه كه ئه‌ویش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌و ڕێكخراوه ده‌یه‌وێت كێشه‌كه‌ی له توركیا به ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه توركیا بیه‌وێت یاخود نه‌یه‌وێت و ئه‌و ئاگربه‌سته ڕه‌تبكاته‌وه به ههردووبار ئه‌و بڕیاره‌ی “په‌كه‌كه” له به‌رژه‌وه‌ندی "په‌كه‌كه"دایه هه‌روه‌ها توركیاش به تایبه‌ت پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدایه بیرله‌وه بكاته‌وه كه ته‌نها (8) مانگ له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی گشتی توركیا ماوه ئه‌گه‌ر به‌ده‌م ئه‌و بڕیاره‌ی “په‌كه‌كه” نه‌چێت ئه‌وا جه‌ماوه‌ی كورد له توركیا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له ده‌ستده‌دات بۆیه به‌گشتی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كورد له توركیا به‌ره‌و قۆناغێكی تر هه‌نگاو ده‌نێت.