جەژنی نەورۆز پێشکەشە بە گیانی شوکوری حەمەی هەیەر
نهجم باجەڵان/ ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی نەورۆز و مێژووهکەی زۆر لەوە کۆنترە کە باسی لێوە دەکرێت، وەنموونە بۆ کۆنی جەژنی نەورۆز زۆره، هەروەها لهسهر پەیوەندیی بوونیشی بە گەلی کوردەوە، چەندین نموونهی بهرچاو له بهردهستدا ههیه.
چەند نموونەیەك
1- سەری ساڵی سۆمەری دەکەوێتە ڕۆژی نەورۆزهوه. وەکو ئاشکرایە سۆمەرییەکان لە وڵاتی کوردانەوە بەرەو باشووری عێراقی ئێستا و میزۆپۆتانیای کۆن ڕۆیشتوون و نیشتەجێ بوون، سۆمەرییەکان لە ڕووی زمانەوە لە کوردەوە نزیكترن تا نەتەوەیەکی تر، بەڵگەیش بۆ سەلماندنی ئەم بۆ چوون و بابهتە زۆرە، بۆ نموونە مامۆستا مهحموود بستانی کە سۆمەریی ناسێکی بە توانایە، تا ئێستا توانیویهتی ١٢٨٤ وشەی سۆمەری بدۆزێتەوە کە تاکو ئێستایش لە کوردستانی خوارین و گۆران بەکاری دێنن .
ئەگەر کنە بکەین، ڕەنگە زۆر لەوە زیاتر وشەی کوردی بدۆزینەوە. ئایینی میتراییی کوردی کە میهریشی پێ دەوترێت، میترایی مێژووهکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئایینی زەردەشتی. له کۆندا مرۆڤەکانیان دەکردە قوربانی بۆ شتە پیرۆزەکان، بەڵام ئایینی میترایی توانی کوودەتایەکی گەورە بەسەر ئەم نەریتە ناشرینهدا بکات و له ڕۆژی نهورۆدا لەباتی مرۆڤ گایان کردووهته قوربانی.
2- زەردەشت لە ڕۆژی نەورۆزدا لە دایك بووە.
3- سەرکەوتنی میدییەکان لە ڕۆژی نەورۆزدا بوو کە نهینەوایان گرت و له ساڵی 612پ. ز.دا کۆتایییان بە ئیمپراتۆری ئاشووری هێنا.
4- ئیبراهیم پێغەمبەر لە ڕۆژی نەورۆزدا بتەکانی شکاند.
5- نەورۆز جەژنێکی سروشتییە.
6-وە بڕوای ئاینی یارسان(کاکەیی) لە ڕۆژی نەورۆزدا خوداوەند ئادەمی دروست کردووە، واتە لەسەرەتای درۆست بونی یەکەم مرۆڤەوە نەورۆز لە لای کوردەوە پیرۆزە.
پێویستە ئەوە بزانین زۆربەی ئەو ڕووداوانەی کە لە ڕۆژی نەورۆزدا ڕوویا داوە، زۆربەیان لە کورستاندا بووە. لە جیهاندا زیاتر لە ٣٢٥ میلیۆن کەس بەشدارن لە جەژنی نەورۆز وەکو نەتەوەکانی کورد، فارس، ئازەر و... هتد دهکهن.
لەم وڵاتانەدا لە ڕۆژی نەورۆزدا پیشوی فەرمیە «عێراق، ئێران، ئازەربایجان، قرغیزستان، تورکمانستان، تاجیکستان ئۆزبەکستان،کازاخستان، مەقدۆنیا، قهوقاز، قرم، ناوچەی بلقان، کشمیر، ویلایەتی کوجارات لە هند و باکووری خۆراوای وڵاتی چین دهکرێته پشووی ڕهسمی.
مێژووی جەژنی نەورۆز لەنێو کورددا لە نەتەوەی فارس کۆنترە، کورد مێژووی نەورۆز دەگەڕێنێتەوە بۆ ساڵی ٦١٢ پێش زایین و بهمەیش ستەمێکی زۆر گهوره لە مێژووی خۆی دەکات.
لێرهدا بە پێویستی دەزانم کورتەیەکی کورتکراوە له باسی نەورۆز و بهتایبهتی لە ناوچهی گەرمەسێردا بکەم، مەبەست لە گەرمەسێر هەر لە بناری شاخی بەمۆوە تا شارۆچکەی قازانیاو وبەدرەوجەسانە، لەم دەڤەرانەدا ئاگری نەورۆز بە درێژایی مێژوو لێی نەبڕاوە و هەموو ساڵێك نەورۆز پیرۆزکراوە.
شاری کفری و شوکور حەمەی هەیەر و نەورۆز
تا ئهو جێگایهی من دەیزانم لە ساڵی 1921دا کفری یەکەم جار بە شێوەی فەرمی و بە مەراسیمی تایبەت ئاگری نەورۆزی تێدا کراوهتهوه و کردوویانەتەوە.
لەساڵی ١٩٧٢دا لە شاری کفری هەتا ژینئاوایی کاکە شوکوری حەمەی هەیەر خاوەندارێتی لە ئاگری نەورۆز کردووە، لە کۆتا نەورۆزیشدا وەکو ئەوەی بزانێت کۆتا نەورۆزێتی مەشخەڵی نەورۆزی دا بە دەستی گهرمیانی کوڕیەوە، هەروەها بە گەرمیانی وت: دوای خۆت بیدە دەستی سانی کوڕتەوە. ڕەوانی کاکە شوکور شاد و جاویدان و نەورۆزی هەموان پیرۆز بێت.