به‌ هاوكارى حه‌دبا به‌عس پێى گرته‌وه‌.

به‌ هاوكارى حه‌دبا به‌عس پێى گرته‌وه‌.
2009-12-28T19:28:59+00:00

ده‌چن لێ ئه‌وه‌ نابێته‌ به‌هانه‌ بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌غدا كه‌ له‌ ئاست بابه‌ته‌كه‌وه‌ بێ ده‌نگى بنوێنن ئه‌وه‌ى روونه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێستاكه‌ به‌رپرسانى كوردى حیزبى و حكومى له‌ سنوورى پارێزگاى مووسلدا باس له‌ دووباره‌ سه‌ر هه‌لدانه‌وه‌ى شانه‌كانى به‌عسى داده‌كه‌ن و حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌غداش كێشه‌كه‌ به‌ هه‌ند وه‌ر ناگرێت. ئێستاكه‌ شانه‌كانى به‌عس و هێزه‌كانى موخابه‌راته‌كه‌ى دووباره‌ له‌ گه‌شه‌دانه‌ به‌ هاوكارى هێزه‌كانى موخابه‌راتى سوریاوه‌.شانه‌كانى موخابه‌رات و ته‌نزیماتى حیزبى به‌عس خه‌ریكى نواندنى چالاكى جۆراو جۆرن و چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاكه‌ گه‌وره‌ سه‌ركرده‌ى ئێستاكه‌ى به‌عس (مه‌حمه‌د یونس ئه‌حمه‌د) كه‌ ئێستاكه‌ سه‌رپه‌رشتى ته‌نزیمه‌كان و كریاره‌كان ده‌كات به‌ سه‌ره‌دانێكى تایبه‌ت و نهینى گه‌یشتۆته‌ مووسل و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ل پارێزگارى مووسل و سه‌رانى لیستى حه‌دبا كۆ بووه‌ته‌وه‌ له‌ باره‌ى ره‌وشى ئێستاكه‌ى مووسل و دوایان پێشهاتى سیاسیه‌وه‌ كه‌ له‌دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق چى رووده‌دات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ مه‌وبه‌ریش (به‌ها ئه‌عره‌جى) له‌ كه‌نالى ئاسمانى فه‌یحاوه‌ جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ (مه‌حمه‌د یونس ئه‌حمه‌د) له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ل سه‌رانى لیستى حه‌دبا كۆ بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام له‌نێوانیاندا هه‌یه‌ و لیستى حه‌دباشى به‌ ده‌ست تێكه‌لاوى بوون له‌گه‌ل شانه‌كانى به‌عسدا تۆمه‌تباركرد.ئاشكراشه‌ كه‌ ئێستاكه‌ شانه‌كانى ته‌نزیمى موخابه‌راتى به‌عس له‌ رێگاى كۆنه‌ ره‌فیق حیزبیه‌كانیانه‌وه‌ كار ئاسانیان بۆ ده‌كرێت و به‌م دواییه‌ به‌شێكى زۆر له‌ كۆنه‌ ره‌فیقه‌كانیان هاتنه‌وه‌ نێو گۆره‌پانى سیاسى له‌ نێو حیزبه‌كانى تردا و هاوكات له‌نێو داموو ده‌زگا حكومیه‌كانیشه‌وه‌و به‌شێكى زۆریش له‌و كۆنه‌ ره‌فیقانه‌ دووباره‌و به‌ نهێنى ده‌ستیان به‌ ته‌نزیماته‌كانى خۆیان كردۆته‌وه‌و داش مه‌زران له‌ دامو ده‌زگا حكومیه‌كانه‌وه‌ به‌ هاوكارى لیستى حه‌دباوه‌. سه‌رۆكى حیزبى پیًشكه‌وتنى ئێزدى (وه‌عد حه‌مه‌د مه‌تۆ)ـــى یه‌كێكه‌ له‌و نمونانه‌ى كه‌ ماوه‌یه‌ك ده‌ستى به‌ ته‌نزیمات كردبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و شانه‌یه‌ و پاش ئه‌نجامدانى چه‌ندین كۆ بوونه‌وه‌ له‌گه‌ل مه‌حمه‌د یونس ئه‌حمه‌د كه‌ وێنه‌كان له‌نێو مۆبایله‌كه‌ى دابوو له‌ كاتى ده‌ستگیر كردنى و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ش كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ كه‌سێكى نزیك به‌ لیستى حه‌دباوه‌ بوو.ئه‌وه‌ش روونه‌ كه‌ لیستى حه‌دبا هاوكارى پله‌ یه‌كى ته‌زیماته‌كانى به‌عسه‌ له‌ عیراقدا به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ى مووسل، چونكه‌ ئێستاكه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ل سالانى پێشوو ته‌نزیماته‌كانیان گه‌شه‌ى زیادى كردووه‌، به‌لگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ندامانى لیستى حه‌دبا هێزه‌كانى تیرۆرستى له‌ شارى مووسل به‌ موجاهید ناوده‌به‌ن و جگه‌ له‌وه‌ش بیرو را ئالوگۆڕین و كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام له‌نێوان شانه‌كانى به‌عس و سه‌رانى لیستى حه‌دباوه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌ سه‌ر په‌رشتى مه‌حمه‌د یونسه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن وبه‌ نهێنى له‌ مووسل له‌گه‌ل یه‌كترى كۆ ده‌بنه‌وه‌.ئێستاكه‌ زانیارى وورد به‌ ده‌سته‌وه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌شێك له‌ ئه‌ندامه‌كانى ئێستاكه‌ى به‌عس كه‌ رۆژانه‌ كاریان بۆ ده‌كه‌ن و هێزه‌كانى موخابه‌راتى ولاتى سوریا پشتیوانى پله‌ یه‌كى ته‌نزیمات و شانه‌كانى به‌عسن و ئێستاكه‌ هه‌ردوو ره‌وت و خودى عیززه‌ت دوورى و مه‌حمه‌د یونس ئه‌حمه‌د له‌ سوریا نیشته‌جێن و به‌ هاوكارى هێزه‌كانى موخابه‌راتى ئه‌و ولاته‌وه‌ كاره‌كانیان بۆ دێته‌ راپه‌ڕاندن و به‌ نیازى ئه‌وه‌ن كه‌ تاوه‌ك شانه‌كانى خۆیان به‌ هێز نه‌كه‌نه‌وه‌ هه‌بوونى خۆیان رانه‌گه‌یه‌نن، ئه‌وان ئێستاكه‌ دوو ره‌وتن و هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ لایه‌كه‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل یه‌كترى كارى خۆیان ده‌كه‌ن كه‌ ره‌وتى سه‌ره‌كى عیززه‌ت دوورى سه‌رپه‌رشتى ده‌كات.ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ له‌ بڕگه‌یه‌كى ده‌ستوورى عیراقدا هاتووه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حیزبى به‌عس دووباره‌ له‌ عیراق چالاكى خۆى بنوێنێت و وه‌كو حیزبێكى سیاسى له‌ گۆڕه‌پان ولاته‌كه‌دا بمێنێته‌وه‌ و دووباره‌ سه‌ره‌هه‌ڵدانه‌وه‌ى شانه‌كانى به‌عس جۆریكه‌ له‌ سه‌رپێچى كردن له‌ ده‌ستوور و پێویسته‌ حكومه‌تى عیراق له‌ راست ئه‌و كاره‌ بێده‌نگ نه‌بێت و با رێگا خۆشبكرێت بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان یاخوود هیزێكى زیاترى عیراقى ره‌وانه‌ى شارى مووسل بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى شانه‌كانیان تێك بده‌نه‌وه‌ تاوه‌ك دووباره‌ سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

Shafaq Live
Shafaq Live