بانگه‌شه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كان
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی بانگه‌شه‌كردن، كۆی پڕوپاگه‌نده‌و به‌مانای گه‌یاندنی په‌یامه. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه زۆر گشتگیر‌و خاوه‌نی چه‌مكێكی به‌ربلاو ئاراسته‌یه‌كی فراوانه‌و له‌فه‌رهه‌نگی زمان و زمانه‌وانیدا، بانگه‌شه به‌هه‌وڵێك بۆ خستنه‌ڕووی وانه‌كان، ئایدۆلۆژیه‌كان، هۆكاره‌كان، به‌ڵگه‌كان و پڕوپاگه‌نده‌كان له‌ڕێگه‌ی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی بۆ به‌هێزكردنی هه‌ڵوێستێك یا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێناسه‌كراوه.
رۆڵی بانگه‌شه‌كردن له‌گۆڕینی بیروڕاكان
هه‌ندێك له‌پسپۆڕان پێیانوایه كه‌ڕۆڵی بانگه‌شه‌كردن له‌گۆڕینی بیروڕاكان و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی ره‌فتارو دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كان كارێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و له‌ئێستادا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بووه‌ته جێگه‌ی گرنگی پێدانی ولاتانی به‌هێزو به‌ده‌سه‌لات و له‌م رێگه‌یه‌وه هه‌وڵده‌دات به‌ئامانجه‌كانی خۆی بگات له‌ولاتانی تری جیهان.
بانگه‌شه‌كردن ئه‌گه‌ر رۆڵی واقعی و سه‌ره‌كی خۆی لهكۆمهڵگهكان له‌ده‌ستبدات، ده‌بێته هۆی چه‌واشه‌كاری و شكستی به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌كان. له‌م روه‌وه بانگه‌شه ده‌بێت وه‌ك ئامرازێكی دروست و گونجاو بۆ به‌ره‌وپێشبردنی چۆنایه‌تی ژیانی كۆمه‌لایه‌تی تاكه‌كان له‌ولاتان سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
ئاشكرایه كهلهدهستدانی پره‌نسیپێكی هه‌ماهه‌نگ، له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی كوێرانه‌ی پیلانه ده‌ره‌كییه روخێنهرهكان، نه‌بوونی ناوه‌ندێكی چاودێری به‌توانا، نه‌بوونی سه‌ندیكا پیشه‌ییه خاوه‌ن ده‌سه‌لاته‌كان و له‌و ئاسته‌نگه جدیانه‌ی ولاتی ئێمه‌یه.
بانگه‌شه‌ی خراپ و نێگه‌تیڤ
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه‌هه‌ندێكجار بانگه‌شه‌ی خراپ و نه‌گه‌تیڤ، كلتوری ولاتێك كهمیراتی هه‌زاران ساڵی كار‌و تێكۆشانی رۆشنبیری، هونه‌ری و پیشه‌سازی نه‌وه‌كانی پێشووی میلله‌تێكه، ده‌خاته به‌رهێرش و په‌لامار. له‌كاتێك كه‌هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت وانه كلتوری و ئه‌زموونه‌كانی ژیانی خۆی بهستایڵی جیاجیا بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بگوازێته‌وه، دیاره بانگه‌شه‌كردنی به‌هه‌ڵه به‌ئاسانی ده‌توانێ ره‌نج و ماندوبوونی ده‌یان ساڵه‌ی ولاتێك بهبابدات و ئه‌م گرفته‌ش ئێستا ده‌كرێ له‌زۆر له‌ولاتانی تازه گه‌شه‌كردوی جیهان كهلهژێر كاریگه‌ریی بانگه‌شه‌ی ولاتانی پێشكه‌وتوون به‌دی بكرێت.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بڕیار بێت مۆدێلی دروستی به‌كاربردن له‌ولات رابگه‌یه‌نرێت و كاریگه‌ریه پۆزه‌تیڤه‌كانی ببینرێت، سوود وه‌رگرتنی ته‌واو له‌بنه‌ما راستیه‌كانی بانگه‌شه‌و هه‌روه‌ها ئه‌زموون و خوێندنه‌وه به‌ده‌ستهاتووه‌كان، ده‌بێت بایه‌خی پێبدرێت. پاش خوێندنه‌وه‌و ناسینیان له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌یی، ناوه‌ڕۆكێكی ده‌ستكه‌وتووی شیاو بهبنهماكان و چونێتی بانگه‌شه به‌كاربهێنرێت.
زاراوه‌ی پڕوپاگه‌نده
راستی ئه‌وه‌یه كهلهخۆماڵیكردنی بانگه‌شه‌ش ده‌بێ جۆری ژیان، ئاستی ژیان و دابونه‌ریت، بیروباوه‌ڕه‌كان و له‌كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌كی جدی له‌به‌رچاوبگیرێت.
له‌م پێناوه‌دا ده‌بێ بووترێت كه‌بانگه‌شه هه‌میشه به‌جۆرێك له‌مێژووی كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤدا هه‌بووه، به‌لام به‌بڕوای زۆر لهلێكۆڵهران زاراوه‌ی پڕوپاگه‌نده به‌مانای بانگه‌شه‌و فراوانخوازی بیروڕاكان و به‌تایبه‌ت یه‌كه‌م سه‌ندیكای رێكخراو بۆ بانگه‌شه‌ی سیاسی له‌ساڵی (622)ی زاینی، كۆمیته‌یه‌كیان لهكاردیناڵهكانی كڵێسای كاتۆلیكی رۆم به‌ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی بانگه‌شه‌ی باوه‌ڕ) له‌ژێر چاودێری پاپا (گریگۆری) پازده‌هه‌م دامه‌زراند تاچاودێری بانگه‌شه‌ی چالاكیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نێردراوه ئاینیه‌كانی مه‌سیحی بكات.
پاشان له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م و نۆزده‌هه‌م ده‌سته‌واژه‌ی پڕوپاگه‌نده له‌سنووری چالاكییه ئاینیه‌كان چووه ده‌ره‌وه‌و به‌كارهێنانی لهبوارهكانیتردا به‌تایبه‌ت بازرگانی بره‌وی په‌یداكرد. ئیتر ده‌سته‌واژه‌ی بانگه‌شه هێنرایه ناو بواری هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه. دوای تێپه‌ڕاندنی (200) ساڵ، له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌داهێنان و گۆڕانكاریی له‌هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی گشتی نوێ، شۆڕشێكی گه‌وره له‌شێوازو ئامرازه‌كانی بانگه‌شه هاته‌كایه‌وه كهكارایی و به‌كارهێنانی له‌بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو بێ وێنه بوو.
چۆنییه‌تی بانگه‌شه‌ی سیاسیی
به‌درێژایی جه‌نگه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانیش به‌فراوانبوونی گۆڕه‌پانی پێشبڕكێ سیاسی و ئابووریه‌كانی نێوان سیسته‌مه سه‌رمایه‌داریه‌كان، فاشیسته‌كان و كۆمۆنیسته‌كان به‌مه‌به‌ستی ئاسانكردنی ئامانجه ئایدۆلۆژیه‌كان و پیاده‌كردنی سیاسه‌تی ئیمپریالیستی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان، قه‌باره‌و به‌رفراوانی و چۆنایه‌تی بانگه‌شه‌ی سیاسی و ئایدۆلۆژی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكرد. دیسان له‌سه‌رده‌می جه‌نگی ساردیش هاتنهكایهو پاراستنی بلۆك به‌ندی نێوان رۆژهه‌لات و رۆژئاوا گه‌رمترین به‌ره‌ی بانگه‌شه‌ی مێژوویی نێوان دوو نیزامی سه‌رمایه‌داری وكۆمۆنیستی كرده‌وه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا زاراوه‌كانی وه‌ك جه‌نگی ده‌روونی و جه‌نگی پڕوپاگه‌نده، ده‌رخه‌ری شوێن و ئاسه‌واری به‌شێك لهبانگهشهیه له‌و ده‌مه‌دا. ئه‌مڕۆ به‌فراوانبوونی به‌رده‌وامی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌نیكردن و ئامێره‌كانی گواستنه‌وه‌ی زانیاری وپێویستی بانگه‌شه بهتهكنۆلۆژیا، چه‌مك و ئه‌ركه‌كانی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی چه‌ند ره‌هه‌ندی و ئاڵۆزكردوه. بهواتایهكیتر بانگه‌شه‌ی ئێستاپشت به‌ستوو بهچاپهمهنیهكان، رۆژنامه‌كان، رادیۆ، ته‌له‌فزیۆن، سینه‌ما، سه‌ته‌لایت، كۆمپیوته‌رو نه‌ك ته‌نها به‌دوای تێروانین سازی، شه‌رعیه‌ت پێدان و...هتد له‌ناو سنووره‌كانی ولاتانن، به‌ڵكو رێگای شومی ده‌سه‌لاتی په‌یوه‌ست بوون، ده‌سه‌لاتی كلتوری و له‌كۆتایدا هێرشی كلتوره‌كان ده‌گرنه‌به‌ر.
بانگه‌شه‌ی ئابووری
بێگومان بانگه‌شه به‌پێی تێگه‌یشتنی گشتی لێی، كاریگه‌ریی هه‌یه له‌په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك و له‌سه‌ر چالاكیه‌كانیان و هیچ كه‌س و گروپ و كۆمه‌ڵگه‌و ولاتێَك له‌جیهان ناتوانن رایبگه‌یه‌نن كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ژێر كاریگه‌ریی جۆرێك له‌جۆره‌كانی بانگه‌شه نین.رۆڵی بانگه‌شه له‌كاروباری بازرگانی و ئابووریش زۆر ئاشكرا‌و روونه. سالانه به‌ملیارد دۆلار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی و ئاشكرا خه‌رج ده‌كرێت بۆ بانگه‌شه‌ی بازرگانی تاكڕیار بۆ به‌رهه‌مه‌كانی كارخانه‌كانی ولاتانی خاوه‌ن كالا په‌یدابكرێت و به‌فرۆشتنی ئه‌م به‌رهه‌مانه ماشینی ئابووری ئه‌و ولاتانه بخولێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌دیارده‌كانی دابینكردنی سوودمه‌ندی ناوه‌نده‌كانی بهرههمهێنهرو بازاڕه بازرگانیه‌كان خستنه‌ڕووی شێوازی سه‌ركه‌وتووی بانگه‌شه‌یه. له‌م روه‌وه له‌نێو قه‌ره‌باڵغی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وێناكردنی فرۆشتنی كالاكان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ل و كارئاسانیهكانی بانگه‌شه‌كردن زیاتر وه‌ك خه‌ونێك وایه.
به‌ده‌ر له‌لایه‌نه‌كانی زانیاری گه‌یاندن و ئاگاداری بانگه‌شه‌كردن وپێویستیه‌كانی، ئه‌گه‌ر ئه‌م بانگه‌شه‌یه خراپ و نه‌گه‌تیڤ بێت، ده‌بێت رابگه‌یه‌نرێت كهبارودۆخێكی نه‌خوازراو روو ده‌دات و مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ونه به‌رده‌م هێرشی جۆره‌ها پڕوپاگه‌نده‌ی فریوده‌رانه‌و ده‌سه‌لاتخوازانه و ئه‌م كاره‌ش مه‌ترسی جه‌سته‌یی، ده‌روونی، كۆمه‌لایه‌تی و... هتد به‌دواوه‌یه.به‌پێی دواین ئامار له‌جیهاندا، سالانه زیاتر له (400) ملیارد دۆلار خه‌رج ده‌كرێت بۆ بانگه‌شه‌كردن له‌دنیادا كه‌له‌م رێژه‌یه پشكی ولاتانی پێشكه‌وتوو له(60%) زیاتره.