ئێرله‌ندییه‌كانیش پێكهاتن

ئێرله‌ندییه‌كانیش پێكهاتن
2010-02-07T13:18:51+00:00

ماڵوێرانی‌ و په‌راوێزكردنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، به‌ڵام دواجار پاڵپشت به‌ ئیراده‌یه‌كی‌ پۆڵایین و بڕوابوون به‌ ڕه‌وایی‌ كێشه‌كه‌یان و پێداگریكردن له‌سه‌ر ماف و ئازادییه‌كانیان، ده‌گه‌نه‌ كه‌ناری‌ ئارامی‌ و ئیتر جه‌نگاوه‌ره‌كان ده‌حه‌سێنه‌وه‌ و به‌ری‌ خه‌بات و ماندوبوونیان ده‌بینن. یه‌كێك له‌و گه‌له‌ سته‌مدیدانه‌ گه‌لی‌ ئێرله‌ندای باكووره‌ كه‌ ده‌یان ساڵه‌ به‌ده‌ست توندوتیژی‌ و ململانێ‌ ناوخۆییه‌كانه‌وه‌ مه‌ینه‌تی‌ ده‌نۆشێت به‌هۆی‌ بوونی‌ دووبه‌ره‌كییه‌كی‌ سیاسی‌ و مه‌زهه‌بی (پرۆتستانتی‌ و كاسۆلیكی‌)ه‌وه‌، جگه‌له‌مه‌ش گه‌لی‌ ئێرله‌ندا ده‌یان ساڵی‌ تر خه‌باتی‌ بۆ چه‌سپاندنی‌ ناسنامه‌ و سه‌ربه‌خۆیی‌ و سه‌روه‌ری‌ سیاسی‌ كرد له‌دژی‌ شانشینی‌ به‌ریتانیا، چونكه‌ هه‌میشه‌ به‌ریتانیا ویستوویه‌تی‌ قه‌ڵه‌مڕه‌وی‌ به‌سه‌ر ته‌واوی‌ دوورگه‌كانی‌ به‌ریتانیادا بكات، له‌نێوانیشیاندا ئێرله‌ندا به‌ هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ هێشتا له‌ژێر سایه‌ی‌ تاجی‌ به‌ریتانیادایه‌.

ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ ڕابردوو له‌ هه‌نگاوێكی‌ سیاسی‌ كه‌موێنه‌دا و به‌ ئاماده‌بوونی‌ گۆردن براون سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا هه‌ردوو حزبی‌ سه‌ره‌كی‌ ئێرله‌ندای‌ باكوور ئه‌لیسته‌ر (پرۆتستانتی‌) و شین فین (كاسۆلیكی‌) له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ سیاسیانه‌ ڕێكه‌وتن كه‌ ده‌بنه‌ بنه‌مایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ درێژخایه‌نی‌ ئێرله‌ندا و ده‌ربازكردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ له‌و گێژاوه‌ی‌ ده‌مێك ساڵی‌ تێیكه‌وتووه‌. ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌روه‌رییه‌كانی‌ وه‌ك داد و هێزی‌ ئه‌منی‌ و پۆلیس بۆ یه‌كه‌مجار له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ بۆ بلفاست. هه‌ردوولای‌ ناكۆك له‌ ئێرله‌ندا كار بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ئاشتی‌ ساڵی‌ 1998 ده‌كه‌ن كه‌ سنووری‌ بۆ (30) ساڵ توندوتیژی‌ و كوشتوبڕ له‌نێوان گه‌لی‌ ئێرله‌ندای‌ باكوور دانا، ئه‌وه‌ش لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌ مێژووی‌ ئه‌و هه‌رێمه‌دا ده‌كاته‌وه‌ و كۆتایی‌ به‌ گرژییه‌كان ده‌هێنێت.

له‌ ڕاستیدا خاڵێكی‌ جیاوازی‌ زۆر جه‌وهه‌ری‌ له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه‌ سه‌ره‌كیه‌دا هه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ ئێرله‌ندایان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شكردووه‌، واتا حزبی‌ ئه‌لیسته‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بیل ڕۆبسنسۆن و شین فین به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ جێری‌ ئاده‌مز، جیاوازیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌لیسته‌ری‌ پرۆتیستانتی‌ لایه‌نگری‌ مانه‌وه‌ی‌ ئێرله‌ندا له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی‌ به‌ریتانیا ده‌كات، به‌ڵام شین فین داوای‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ ده‌كات و به‌توندی‌ داكۆكی‌ له‌و مافه‌ی‌ ئێرله‌ندیه‌ باكوورییه‌كان ده‌كات. ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ ڕێگه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا وه‌زیرێك بۆ كاروباری‌ داد له‌ ئێرله‌ندا دابمه‌زرێت، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و هه‌نگاوه‌ بوێرانانه‌ی‌ كه‌ ده‌نرێت بۆ داننان به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ نیشتمانی‌ ئێرله‌ندا. به‌ دیوێكی‌ تردا چادوێرانی‌ سیاسی‌ پێیانوایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه‌ ناكۆكه‌ی‌ شكستیان بێنایا و نه‌گه‌یشتنایا ڕێكه‌وتن ئه‌وا شه‌پۆلێكی‌ تری‌ توندوتیژی‌ و نائارامی‌ له‌و هه‌رێمه‌دا هه‌ڵیده‌كرد كه‌ تائێستا له‌ژێر حوكمی‌ شانشینی‌ به‌ریتانیادا گوزه‌رده‌كات.

Shafaq Live
Shafaq Live