ئایا له‌چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد نزیك بووینه‌ته‌وه؟
ریفراندۆمه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی رۆڵێكی گرنگیان گێڕابێت.
ئه‌نجامه‌كه به‌گشتی، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حزبی حوكمڕان واته (ده‌ستپێشخه‌ریی دیموكراتی) پاساودایهوه كه مه‌به‌سته‌كه‌ی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورده، ئه‌مكاره‌ش به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و راستییه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌حزبی جوولاندنهوهی میللی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی خۆی به‌ناوی (هه‌ڵمه‌تی نه‌خێر) له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستپێشخه‌رییه دیموكراتیه‌كه‌ی حكومه‌ت كه به(پلانی وێرانكردن) ناوزه‌ندی كردووه، به‌ڕێوه‌برد.
ئومێد به‌حكومه‌ت نه‌ك به‌سوپا
حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌م بهرههڵستیكردنه هه‌ستیار بوو له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ناو خودی پارتی داد‌و په‌ره‌پێداندا بازنه‌یه‌كی به‌هێزی ناسیۆنالیستی هه‌یه، بۆیه ئه‌نجامه‌كه ئه‌و فشاره نه‌ته‌وه‌ییه‌ی له‌كۆڵ حزبی حوكمڕان كرده‌وه كه‌هانی ده‌دات ده‌ستپێشخه‌ری نوێ و بوێرانه له‌هه‌مبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورددا په‌یڕه‌و بكات.
جگه له‌وه‌ش، ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حزبی حوكمڕان له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بیباته‌وه‌و تاساڵی 2015 له‌ده‌سه‌لاتدا بمێنێته‌وه، ئه‌م متمانه پێكردنه‌ی پارتی داد‌و په‌ره‌پێدان ده‌یخاته پێگهیهكهوه كه‌بتوانێت جۆره رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی كورد له‌توركیادا بكات، وێڕای متمانه به‌حزبی حوكمڕانیش، هه‌ڵسوڕاوانی كورد له‌وانه پارتی كرێكارانی كوردستان و عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان و حزبی ئاشتی و دیموكراسی و سه‌ركرده‌ی كورده‌كانی عیراق لهوهتێگهیشتن كههاوتاكهیان، حزبی حوكمڕانهو له‌پاشه‌ڕۆژیشدا بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، هه‌ڵوێستی لاوازی سوپا له‌سیاسه‌تی توركیا‌و ئه‌گه‌ری لاوازی بردنه‌وه‌ی حزبی گه‌لی كۆماری له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، هه‌ڵسوڕاوانی كوردی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئومێدیان به‌حكومه‌ت بێت نه‌ك به‌سوپا یان حزبی گه‌لی كۆماری تاوه‌كو پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه، هێزی حزبی ئاشتی و دیموكراسی له‌باشووری خۆرهه‌لاتی توركیادا ده‌رخست، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سنووری ئه‌و هێزه‌ی سه‌لماند، حزبی ئاشتی و دیموكراسی توانی پارێزگاریی له‌بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی بكات، به‌لام نه‌یتوانی ته‌واوی ناوچه‌كه كۆنترۆڵ بكات، جگه له‌وه‌ش رووبه‌ڕووی فشارێكی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه‌و كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی و بۆرژوای تازه پێگه‌یشتووی كورد بووه‌وه له‌پێناوی ئاگربڕو ئاشتیدا، هه‌موو ئه‌و ناوه‌ندانه‌ش پاڵیان به‌حزبی ئاشتی و دیموكراسی ناوه سازشێك له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بكات.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی دیكه‌ی دیموكراتی
بۆیه هه‌ل و مه‌رجه‌كه بۆ (ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی دیكه‌ی دیموكراتی) له‌باره كه له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كانی (ده‌ستپێشخه‌ریی یه‌كه‌م) بنیاتنرابێت كهنهتیوانیوه ئه‌نجامی هه‌ستپێكراو به‌دیبهێنێت ته‌نیا زه‌مینه خۆشكردن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد له‌تێكڕای كۆمه‌ڵگه نه‌بێت.
حكومه‌ت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی خۆی له‌ئابی 2008دا راگه‌یاند، به‌لام به‌سستی و راڕایی نه‌شونمای كرد، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامانی pkk بۆ توركیا له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی خابوورهوهو دوای ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی pkk بۆ سه‌ر (تۆكات)دا، حكومه‌ت ته‌ماشای كرد به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه‌و ره‌نگه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ببێته‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بدۆڕێنێت.
گشت حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌حزبی ئاشتی و دیموكراسیشه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌رهه‌ڵستی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش ره‌گه‌زێكی ئاشكرانه‌كراو له‌پرۆسه‌كه‌دا هه‌بوو، بێده‌نگیی گشتی و چالاكیی كرداریی سوپا، نیگه‌رانییه‌كه له‌وه‌دابوو كه فه‌رمانده‌یی بالای سه‌ربازیی پێشبینی ده‌كرد حكومه‌تی پارتی داد‌و په‌ره‌پێدان باجی كرانه‌وه‌ی دیموكراتی له‌هه‌ڵبژاردندا بدات، بۆیه له‌لایه‌كه‌وه بێده‌نگ بوون تاوه‌كو ئۆباڵی هه‌موو شتێك به‌ته‌واوه‌تی بخه‌نه ئه‌ستۆی حزبی حوكمڕانه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سیاسه‌تی چالاكیی كردارییان له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ستپێكرد، به‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره بهرههردوولا كه‌وت.
ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو، حكومه‌ت هه‌ستی كرد به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه‌و هه‌موو گرانبارییهكهی له‌سه‌ر شانه، بۆیه سیاسه‌تێكی وریای گرته‌به‌ر، ئێستا ئێمه له‌قۆناغێكی تازه‌داین، گشت لایه‌نه‌كان متمانه‌یان به‌خۆیان و زیاتره‌و روونی (شه‌فافیه‌ت)ێك نیشانده‌ده‌ن، پێویسته هه‌رگیز ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت كهپرۆسهكه ده‌ڵه‌مه‌یه، به‌لام له‌هه‌مانكاتدا بواری گه‌شبینیش هه‌یه.
كلیلی چاره‌سه‌ره‌كه
كلیلی چاره‌سه‌ره‌كه له‌داننان به‌و راستییه‌دایه كهپهنابردنهبهر توندوتیژیی ئێستا بووه‌ته كۆسپێكی مه‌ترسیدار له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ كێشه‌كه ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌نێو بازنه‌ی كورددا رمێنی په‌یداكردووه، كێشه‌ی سه‌ره‌كی دووه‌میش ئه‌وه‌یه (له‌گه‌ڵ كێ قسه بكه‌ین؟)
ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌مانه‌وێت توندوتیژی رابگرین پێویسته وتووێژ له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستاندا بكه‌ین و قه‌ناعه‌تی پێ بهێنین چه‌ك فڕێ بدات و بوونه سیاسییه‌كه‌ی زامن بكه‌ین، ده‌شبێت ئه‌مكاره له‌ڕێگه‌ی (بریكارێكی سیاسی)یه‌وه بكرێت، له‌توركیا ناكرێت راسته‌وخۆ سات و سه‌ودا له‌گه‌ڵ (pkk)دا بكرێت و ئینجا وابكرێت ئه‌م سه‌وداكارییه به‌لای ته‌واوی گه‌له‌وه قه‌بووڵ بكرێت، بۆیه پێویسته (بڕیارێكی شه‌رعی و نوێنه‌رێكی سیاسی) ئه‌ركه‌كه له‌ئه‌ستۆبگرێت ده‌نا چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی نادۆزێته‌وه، چونكه به‌كورتیه‌كه‌ی ئه‌و حكومه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ (PKK) ده‌گاته رێككه‌وتن، ئه‌وا له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا له‌سه‌ركار لاده‌درێت، ئه‌مه‌ش ته‌واوی ئاڕاسته‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه.
بۆیه، له‌پێناوی مسۆگه‌ركردنی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی دیكه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌دا، پێویسته (PKK) نه‌بێته هاوتایه‌كی راستهوخۆو ئاشكرای حكومه‌ت، لێره‌دا رۆڵ و لێپرسراوێتی لایه‌نه سیاسییه كاراكان ده‌رده‌كه‌وێت.
ره‌نگه هاوتایه‌كی باشتر له‌و حزبه سیاسییه هه‌بێت كه‌چه‌ندین شاره‌وانیی ناوچه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و نوێنه‌ری له‌په‌رله‌ماندا هه‌یه، ناشكرێت حزبی ئاشتی و دیموكراسی لهلێپرسراوێتییهكانی خۆی رابكات و ناكرێت تۆپه‌كه بۆ لای PKK و ئۆجه‌لان هه‌ڵبدات، ده‌كرێت سهوداكاریی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان و ئۆجه‌لاندا بكرێت، به‌لام ناكرێت هیچ رێككه‌وتنێك بهتوركهكان بفرۆشرێت ته‌نها له‌رێگه‌ی بریكارێكی سه‌ربه حزبی ئاشتی و دیموكراسییه‌وه نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی حزبی ئاشتی و دیموكراسی به‌ڕاستی چاره‌سه‌ریان ده‌وێت، ئه‌وا پێویسته لێپرسراوێتی خۆیان له‌ئه‌ستۆ بگرن و له‌پێناوی گه‌یشتن بهچارهسهرێكدا ناوبژیوانی بكه‌ن.
*رۆژنامه‌ی (Today’s zaman)