ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌وام ڕۆڵی هه‌رێمایه‌تی توركیا
بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یاریزانێكی سه‌ره‌كی له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و كه‌وكازدا، خودی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیران دارێژه‌ری ئه‌و سیاسه‌ت‌و پره‌نسیپه‌یه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌ی پێشووی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌هۆی بیرۆكراسیه‌وه له‌ئاست ئه‌و خولیا‌و دووربینیانه‌ی ئه‌ردۆگان نه‌بوو، بۆیه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵوی له‌ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیه‌وه ڕاسپارد بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌م گۆڕانكارییه وه‌زاریه سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی تۆماركرد‌و له‌یه‌كه‌م هه‌نگاو و كاردانه‌وه‌دا سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهان (ئه‌مریكا) سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، سه‌ردانی ئۆباما بۆ توركیا به‌یه‌كه‌م سه‌ردانی داده‌نرێت بۆ وڵاتانی جیهانی ئیسلامی.
بێگومان شكۆمه‌ندی ئه‌و دیموكراسیه پێشكه‌وتووه‌ی توركیا ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ردۆگان‌و داودئۆغڵو، به‌ڵكو وه‌ك ئۆباما ئاماژه‌ی بۆكرد سه‌ركه‌وتنی ئه‌و مۆدێلی دیمۆكراسیه‌ی توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ردوولا، واتا دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی كه خۆی به‌داكۆكیكاری عه‌لمانیه‌تی توركیا ده‌داته‌قه‌ڵه‌م، هه‌روه‌ها پارتی دادوگه‌شه كه خاوه‌نی باكگراوند‌و ئایدۆلۆژیایه‌كی ئیسلامیانه‌یه، جگه له‌وه‌ش پارتی داد به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیا ده‌خاته سه‌رووی ناكۆكیه ئایدۆلۆژیه‌كانه‌وه‌و توانی پێكه‌وه‌ژیانی له‌گه‌ڵ ده‌نگ‌و ڕه‌نگه جیاوازه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه، ئۆباما له‌وته‌كانیدا نه‌یپرژایه سه‌ر پێشكه‌وتنی بواری ئابووری، چونكه به‌مدواییه توركیا بووه وڵاتێكی به‌رهه‌مهێن‌و ڕه‌نگه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا ببێته ئه‌ندامی گروپی وڵاته پیشه‌سازییه‌كانی جیهان، ئه‌م پێشكه‌وتنه ئابووری‌و پیشه‌سازییه چانسی ڕۆڵێكی ئیقلیمی به‌رچاوی به‌توركیا به‌خشیوه تا متمانه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ناوچه‌كه مسۆگه‌ربكات .
ڕه‌نگه یه‌كێك له‌دیارترین خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌م چانسه، جه‌مسه‌ره ناوخۆییه‌كانی توركیا بێت كه بوونه‌ته مایه‌ی هاوسه‌نگی سیاسی‌و سه‌قامگیربوونی دیمۆكراسی‌و پێشكه‌وتنه ئابووری‌و ته‌كنه‌لۆژیه‌كان، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م مۆدێلی ئیسلامی‌و دیمۆكراسیه بێته فاكته‌رو نمونه‌یه‌كی زیندوو بۆ وڵاتانی جیهانی ئیسلامی‌و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ك چۆن ئۆباما خۆزگه‌ی خواست توركیا ببێته پردێك له‌نێوان خۆرهه‌ڵاتی ئیسلامی‌و خۆرئاوای عه‌لمانی .
ئه‌ردۆگان‌و سه‌رانی توركیا دڵنیان له‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌یان ناتوانێت ڕۆڵێكی مه‌زن له‌ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت به‌بێ بوونی ئاماده‌گیه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ر له‌نێوه‌ندی شارستانی‌و ده‌وروبه‌ره سیاسیه ته‌قلیدیه‌كه‌ی، له‌وه ناچێت بوونی ڕۆڵی هه‌رێمایه‌تی توركیا له‌جیهانی ئیسلامی‌دا له‌مپه‌ربێت له‌به‌رده‌م به‌ئه‌ندامبوونی ئه‌و وڵاته له‌یه‌كێتی ئه‌وروپادا، هه‌روه‌ك ئه‌ردۆگان‌و داودئۆغڵو دڵنیان له‌وه‌ی كاروانی به‌ئه‌ندامبون له‌یه‌كێتیه‌كه‌دا زۆری ماوه‌و پێویستی به‌پشوودرێژی زیاتر هه‌یه، چونكه توركیا زیاتر له‌بیست ساڵه (له‌ساڵی 1987ه‌وه) هه‌وڵه‌كانی له‌و بواره‌دا چڕكردووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌و فاكته‌رانه‌ش بوو داوودئۆغڵو بۆئه‌و پۆسته ده‌ستنیشانكرا، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویه‌ت بداته سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تی‌و ڕۆڵی وڵاته‌كه‌ی كاراتر بكات له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه هه‌نووكه‌ییه ئیقلیمیه‌كان، به‌پێی ئاگایانی سیاسیش زۆرێك لایه‌ن‌و هێزی سیاسی‌و ته‌نانه‌ت شه‌قامی توركیاش پێشوازی له‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌كه‌ن .
به‌ڵام ئه‌و خاڵه پۆزه‌تیڤانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسكران ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئیتر ڕێگه له‌به‌رده‌م ڕۆڵی هه‌رێمایه‌تی توركیا‌و به‌ئه‌ندامبوونی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپادا واڵاو كراوه‌یه، یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی به‌رده‌وام دێنه به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی ئه‌ردۆگان‌و داودئۆغڵو پڕقه‌یرانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش به‌هۆی شكسته سیاسی‌و ئابووریه‌كانیان هه‌رگیز به‌و ئاسانیه مل ناده‌نه پیاده‌كردنی نمونه‌ی دیمۆكراسیه ئیسلامیه‌كه‌ی توركیا، جگه له‌وه‌ش له‌ڕووی مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین‌و كاری سیاسیه‌وه پرسی كورد له‌ناوخۆی توركیادا به‌هه‌ستیارترین كێشه‌ی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته هه‌ژمارده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش دوای به‌هێزبوونی پێگه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا توركیا سه‌رقاڵه به‌ورده‌كاری‌و پێشڤه‌چوون‌و شكسته‌كانی عێراقه‌وه بۆ هاوسه‌نگ ڕاگرتنی ڕه‌وشه‌كه، ئه‌وه‌نده ناپه‌رژێته سه‌ر بایه‌خدان به‌لایه‌نی ئابووری و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی تری، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد مانگی ڕابردوو ئه‌ردۆگان به‌فه‌رمی پێشوازی له‌موقته‌دا سه‌در بكات‌و كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری هه‌ستیاری هه‌نووكه‌یی بووروژێنێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا له‌كۆتاییدا ده‌بێته هۆی ملدان بۆ زیادبوونی هه‌ژموونی ئێران له‌عێراق و ناوچه‌كه به‌تێكڕا و كه‌مكردنه‌وه له‌هه‌یبه‌تی توركیا وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری ئیقلیمی .
گه‌وره‌ترین‌و كاریگه‌رترین كارتی فشار كه به‌ده‌ست ئیرانه‌وه بێت دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه، كارتی عێراق و زیادبوونی هه‌ژموونی شیعه‌گه‌رێتیه له‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا، ئه‌م كارته‌ش له‌كۆتاییدا به‌زیانی توركیا ته‌واوده‌بێت‌و له‌وه‌ناچێت توركیا بتوانێت پارێزگاری له‌به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژییه‌كانی خۆی بكات له‌عێراقدا، بۆیه ئێستا له‌توركیادا هه‌وڵێكی زۆر له‌ئارادایه به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌و وڵاته‌دا بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ڕووبه‌ڕووی هه‌ژموونی ئێران بووه‌ستێته‌وه‌و ڕۆڵه ئیقلیمیه سیاسیه ته‌قلیدیه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
ئاسته‌نگی دووه‌م له‌به‌رده‌م گێڕانی ڕۆڵی ئیقلیمی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه وڵاتی توركیا له‌ڕووی دۆستایه‌تی‌و دیپلۆماتیه‌ته‌وه زیاتر به‌لای به‌ری توندڕه‌وی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌شكێته‌وه (سوریا، حه‌ماس و حیزبوڵڵا)، سه‌رباری ئه‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌ردووكیان ئه‌ندامی ڕێكخراوی هاوپه‌یمانی ناتۆن، كه‌چی بۆ بزواندنی هه‌ستی جیهانی ئیسلامی داكۆكی له‌حه‌ماس‌و هێزه توندڕه‌وه‌كانی تری ناوچه‌كه ده‌كات، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك نیگه‌رانی لای وڵاتانی میانڕه‌وی ناوچه‌كه دروستكردووه، به‌تایبه‌ت بۆچوونێك له‌میسردا باوه كه داودئۆغڵو لایه‌نگرو هه‌واداری بزاڤه ئیسلامیه‌كانی ناوچه‌كه‌یه، هۆكاری دووه‌میش وڵاتانی كه‌نداون، كه به‌هۆی په‌یوه‌ندی توركیا‌و ئێرانه‌وه تاڕاده‌یه‌ك سڵ ده‌كه‌نه‌و له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ توركیادا، ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی تره بۆئه‌وه‌ی توركیا به‌حسابات‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا بچێته‌وه و جۆرێك له‌هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌ره‌ی توندڕه‌و و میانڕه‌ودا بێنێته كایه‌وه .
ئاسته‌نگی سێیه‌م په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا – ڕووسیایه، به‌هۆی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی توركیا له‌سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤێتی پێشوو و پشتیوانی كردنی وڵاتانی ئازه‌ربایجان‌و توركمانستان‌و وڵاتانی تری هاوزمان گرژی كه‌وته په‌یوه‌ندییه‌كانیانه‌وه‌و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت دیپلۆماتیه‌تی ئه‌و دوو وڵاته بارێكی ئاسایی وه‌رنه‌گرتووه، فاكته‌ری له‌و جۆره‌ش ڕێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م ڕۆڵی ئیقلیمی توركیا له‌ناوچه‌ی باڵكان‌وو كاوكازدا.
نوسینی : د. وه‌حید عه‌بدولمه‌جید