هیچ فه‌یلییه‌ك نكۆڵی له شیعه بوونی خۆی ناكات
عه‌لی حسێن فه‌یلی/ هه‌رچه‌ند له دیدی زۆرینه ، مێژوو ده‌بێ یه‌ك روایه‌تی هه‌بێ لێ له راستیدا وه‌ها نییه و ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به یه‌ك رووداوی جێگیریش روانگه‌ی جۆربه‌جۆر چاو هه‌ڵدێنن. له‌م ئاقاره‌دا، نموونه‌ی به‌رچاوو زیندوو باسی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌ییمان مه‌لا مسته‌فای بارزانیيه. ئایا دۆست و دوژمن، كورد و غه‌یری كورد، وه‌ك یه‌ك باسی ده‌كه‌ن؟
ئێستاش له ده‌رگانه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی گۆڕینی روانگه هه‌ڵه‌كان سه‌باره‌ت به كێشەی ناوچەگەری و ئایدۆلۆجی ديندارى و شێوەزار گرنگن ، ئه‌وه‌نده به‌شداری پێكردنی رواڵه‌تیانه‌ی پێكهاته‌كان له حكومه‌ت و كاری سیاسی گرنگ نین. بۆ وێنه، ساڵانێكی زۆره كوردانی فه‌یلی له نێوان به‌رداشی مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌دا ده‌هاڕێن بی ئه‌وه‌ی له مه‌ینه‌تی و كێشه سه‌ركیه‌كانیان بپرسینه‌وه یان هه‌وڵێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی راستگۆیانه‌ی ئه‌م كه‌یسه بدرێ.
هه‌موان به شوێنهاتی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه ده‌زانن كه پاش رووخانی سه‌ددام ده‌وری مه‌زهه‌ب جیا له باسی نه‌ته‌وه بووه گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین ئامرازی داڕشتنی نه‌خشه رێگای سیاسی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له‌م وڵاته‌دا.
سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌ی كورد ، جیا له كێشه و كه‌لێنه سیاسی و جوگرافیه‌كان، به حوكمی ئه‌وه‌ی فره ئایین و مه‌زهه‌به، بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك گه‌لانی دیكه له هه‌ژموو‌نی ئایین و مه‌زهه‌ب سوودمه‌ندی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بێ ، له بواری پێكهێنانی كیانی سه‌ربه‌خۆو ده‌وڵه‌ت ، تا نهۆ زیانمه‌ندی گه‌وره‌یه . له داهاتووشدا، كێشه‌كانی ئایدۆلۆژیای مه‌زهه‌بی و ئایینی پایه‌دار له ناو ماڵی كورد، جیا له كێشه‌ی جوگرافیا ، مه‌ترسیدارترده‌بن له روانگه جیاوازه بگۆڕه‌كانی مه‌یدانی سیاسه‌ت. هه‌روه‌ك، به‌كارهێنانی ئامرازی جیاكاری مه‌زهه‌بی له ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، نه ته‌نیا پێگه نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌هێز ناكات لێ سزای په‌راوێزخستن و به‌شداری پێنه‌كردنی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كانی خاوه‌ن مه‌زهه‌بی جیاوازی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
بێ گومان ته‌مه‌نی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی مه‌زهه‌بی سیاسی له ناو كورد گه‌لێك له فامی نه‌ته‌وه‌یی نوێتره‌و ناتوانین له‌بیر بكه‌ین كه له روانگه‌ی مێژووییه‌وه ، كاتی ده‌ستپێكی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد له سه‌ده‌ی بیسته‌می زایینی، فه‌یلییه‌كان و كوردانی نیشته‌جێی به‌غدا ، ئیسلامی گوته‌نی حوكمی (ئه‌نسار) یان هه‌بوو بۆ (مهاجر) ینی سياسى خاوه‌ن ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی كه له‌به‌غدا گیرسانه‌وه!
وه‌ك لایه‌نی مێژووی باسه‌كه‌ش ، نكۆڵی ناكرێ كه زۆر پێشتر له هاتنه ئارای كێشمه‌كێشی ئێستای دوو ره‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی ، كاتێك پارتی كۆمونیستی عیراقی دامه‌زراو ده‌ستی به چالاكی كرد نوخبه‌ی كوردانی فه‌یلی به‌شدارییان تیایدا كرد و كه‌س گله‌یی ئه‌وه‌ی نه‌كرد بۆ به‌شدارن له بزافێكی هه‌مه گیری سیاسی عیلمانی!
كاتێك پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك پارتێكی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراو ده‌ستی به چالاكی كرد نوخبه‌ی كوردانی فه‌یلی شانبه‌شانی باقی پێكهاته‌كانی خاوه‌ن ئایین و مه‌زهه‌بی جیاواز تیایدا به‌شدار بوون . كه‌س تاوانی ئه‌وه‌ی نه‌خسته پاڵیان كه خیانه‌ت له مه‌زهه‌بی خۆیان ده‌كه‌ن! له راستیدا باسی جیاوازی ئایین و مه‌زهه‌ب له هزری ئه‌و شۆرشه‌دا كه دژی زوڵم بوو به هه‌موو شێوه‌كانی، وه‌لا نرابوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی جینوسایدی نه‌ته‌وه‌ییمان ، كاتێك شۆڕشی نوێی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان ده‌ستی پێكرده‌وه، دوابه‌دوای به‌شداری ژماره‌یه‌ك له نوخبه‌ی كوردانی فه‌یلی ، كه‌س باسی غیاب و كه‌مته‌رخه‌می نه‌ته‌وه‌یی نه‌كردن چونكو سه‌رباری ئه‌وه‌ی جینوساید له روانگه‌ی سیاسی و ئابووری و دیموگرافی بڕبڕه‌ی پشتی شكاندن ، لێ مه‌زهه‌ب رێگر نه‌بوو له ده‌رخستنی هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وه‌ییان.
به گشتی له‌هه‌رچی بزاف و جووڵانه‌وه‌ی پێشكه‌وتن خواز‌و دیموكرات و سكۆلاره به‌شدار بوون ، لێ كاتێك دیارده‌ی ئایین و مه‌زهه‌ب كرایه وار بۆ چالاكی سیاسی و راكێشانی سۆزی ئه‌ندامان، به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تای هه‌شتاكان به دواوه ، نه ته‌نیا بۆ فه‌یلییه‌كان به‌ڵكو چالاكی له ژیر سه‌یوانی ئیسلامی سیاسی بۆ هه‌موان حه‌ڵاڵ كرا‌و به تاوانی دژی نه‌ته‌وه نه‌زانرا. گومانی تێدا نییه كه فه‌یلییه‌كان له بزافی ئیسلامی سیاسی شیعه‌دا به‌شدار بوون به هه‌مان شێوه‌ی كوردی خاوه‌ن مه‌زهه‌بی سوننه كه له بزافی ئیسلامی سیاسی به‌شدارییان كرد .
ئاساییه، شێوازی تێڕوانین و كار‌و چالاكیه‌كان له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه جیاوازه و ناكری له‌سه‌ر بنه‌مای دۆخی ناوخۆیی كوردستان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ روانینی سیاسی پێكهاته مه‌زهه‌بیه‌كانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكرێ. بۆ وێنه، له‌ناو نه‌خشه‌ی سیاسی شیعه‌دا ، تا نهۆش ئه‌و قورساییه ی كوردانی فه‌یلی بوونی نییه . له راستیدا ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه‌ی پێكهاته‌كانی دیكه له ژیر كاریگه‌ریی ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییدان .
مێژوو و رووداوه مێژوویه‌كان هی ئه‌وه نیه كه له هه‌موو شوێنان یه‌ك ته‌فسیر و رافه‌ی بۆ بكرێ. تاوانه‌كانی سه‌ددام له هه‌موو سنووره‌كان ترازاو هیچ ئایین و ئاینزایه‌كی نه‌بوارد تا ته‌نیا بگوترێ فه‌یلییه‌كان به هۆی ئه‌وه‌ی شیعه بوون جینوساید كران، به‌و واتایه كه پاساوی مه‌زهه‌بیه بۆ كۆمه‌ڵ كوژییه‌كانی سه‌ددام و به‌م شێوه ئاخافتن و بڕیاردانه پاساو بۆ تاوانبارانی كۆمه‌ڵ كوژی و ئه‌نفالی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌هێنرێ.
كاتی ئه‌وه هاتووه به دیدێكی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی پێناسه‌ی پێكهاته‌كان بكرێ نه به تیروتانه و ته‌شه‌ر. له كاتێكدا هیچ تاكێكی كوردی په‌یڕه‌وی ئایین و ئاینزاكان نكۆڵی و شه‌رم له بیروباوه‌ڕی ئایینی و مه‌زهه‌بی خۆی نه‌كات لێ سه‌ركردایه‌تی بزافی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی كورد ده‌بێ هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بدات له‌پاڵ ئه‌و راستیه‌دا، هه‌رتاكێكی كورد له رووی ئینتیما شانازی به بوونی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بكات.