هه‌رزانترین ئامرازی جه‌نگ
عه‌لی حسین فه‌یلی/ دنیای ئه‌وانه‌ی ته‌سلیم ده‌بن به‌و چاره‌نووسه‌ی كه خه‌ڵكانی دیكه بۆیان دیاری ده‌كه‌ن به‌و واتایه كه ئه‌وان هه‌رگیز له هێڵه‌كانی به‌رگری و مه‌ترسی نزیك نابنه‌وه و پشت له راستیه‌كان ده‌كه‌ن. زیاتر له چه‌ند ده‌یه كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی فێركردم له‌م به‌ستێنه‌دا سنووری سروشتی نییه تا ئه‌وه‌ی خۆت بۆ خۆت سنووری ده‌ستكرد دیاری ئه‌كه‌ی!
ئێمه له‌مێژه واراهاتووین باسی ئه‌و خاڵانه ناكه‌ین كه هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ێكن وه‌ك شه‌فه‌ق و هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاردانمان بۆ خوێنه‌ر و بینه‌ری كاره‌كه هێشتۆته‌وه به‌ڵام ئاساییه دڵخۆشین نموونه‌یه‌كی جوانی كاری پیشه‌ییمان پێشكه‌ش كردووه و كه‌س له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه ئینسانیه‌كه‌مان ناتوانێ سزای بێ ئیلتیزامی و بێ باوه‌ڕیمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ.
هه‌رچه‌ند شتێكی نوێ له ئارادا نییه، چونكو به دڵنیایی كه‌س ئیمه‌ی به‌م شێوه‌یه دروست نه‌كرد‌ووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین به‌ڵكو ئه‌وه ئێمه‌ین له خزمه‌تی ئه‌م پرۆژه‌یه كارمان كردووه كه بووه به به‌شێك له مێژوو‌ی پێكهاته‌ی كوردانی فه‌یلی و به هاوبه‌شی ئه‌ندامانی زۆربه‌ی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كان بووه به نموونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه كاركردن له‌م وڵاته‌دا .
ساڵه‌هایه شێوه‌ی به‌یه‌ك گه‌یشتن و لێك تێگه‌یشتنی نێوان ئێمه‌و هه‌زاران هۆگری شه‌فه‌ق به هه‌ردوو شێوازی كلاسیك یان مودیرن بوار‌ی ره‌خساندوه تا هه‌نگاوی باش هه‌ڵگرین و ده‌ستكه‌وته‌كانیش سه‌لماندویه‌تی كه هه‌رچه‌ند شێوه‌ی نواڕینمان له هه‌ندێك بابه‌تدا جیاوازبێ ده‌توانین زۆر شتی هاوبه‌ش و گرنگ بۆ خۆمان و ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین .
ئێستاش وه‌ك هه‌میشه ده‌ڵێین ماف هی خوێنه‌رو بینه‌رمانه ، لێ ئه‌و مافه‌ش بۆ ستافه‌كه‌مان پارێزراوه كه له (تعامل)ی نێوان خۆمان وه‌ك هاووڵاتی كه بووه به (تقابل)ی هه‌موو عیراقیه‌كان له گه‌ڵ هه‌موو خۆ به دووربگرین چونكو باوه‌ڕمان به‌و جه‌نگ نییه كه به پێی سیاسه‌تی جه‌نگ خوازه‌كان وڵاتی هه‌ژاندووه و سه‌ره رمه‌كه‌ی راگه‌یاندنه كه هه‌رزانترین و مه‌ترسیدارترینه.
بۆ وێنه به دوور له راگه‌یاندنی جه‌نگخوازانه له كاری ئاشتی خوازانه‌ی خۆماندا ده‌زانین چه‌ند ژماره گۆفاری فه‌یلیمان وه‌شاندووه به‌ڵام نازانین تا ئه‌و كاته‌ی شێوازه‌كانی كار‌و نواڕین روو له به‌هێزی یان كزی و كوژانه‌وه ده‌كات چه‌ند ژماره‌ی دیكه چاو هه‌ڵدینێ. عیراقیه‌كان به گشتی و میلله‌تی ئێمه (كورد) و له ناویشیاندا فه‌یلییه‌كان شیاوی رێز‌و خزمه‌تن لێ زیاتر له هه‌موان بۆ سه‌قامی هویه‌ت و شوناس ئه‌وه‌یان لێ ده‌خوازرێ چاوێكیان هه‌بێ ببینێ و گوێێك ببیستی و زمانێك زیندوو بێ! ئایا ئه‌مه داواكارییه‌كی زۆره بۆ ئه‌و گه‌له‌ی هه‌موو شته گرانبه‌هاكانی له پێناوی تاوێك ئازادی كردۆته قوربانی؟ ئایا ئه‌مه زۆره بۆ پێكهاته‌یه‌ك كه سزای هه‌میشه‌یی و دوانه‌هاتووی بێسه‌روشوێن بوونی هه‌زاران ئازیزی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه؟
كورد وه‌ك ئنسان و وه‌ك نه‌ته‌وه ده‌بێ فێر بێ له راگه‌یاندنه‌كاندا كه‌مێك به‌زه‌یی به خۆیدا بێته‌وه‌و له بوار‌ی نه‌بوونی زمان حاڵ‌دا كه‌مێك خاتری فه‌قیر حاڵی پێكهاته‌كانی خۆی بگرێ. وه‌ك شه‌فه‌ق ئه‌و هه‌موو ساڵه له بوار‌ی راگه‌یاندن دا به‌شدارین بێ ئه‌وه‌ی پره‌نسیب و به‌ها ئه‌خلاقی و ئینسانیه‌كان پێشیل و فه‌رامۆش بكه‌ین ، ئایا ئه‌وه ده‌ستكه‌وت نییه بۆ ئه‌و گه‌له‌ی هیچ هیواو خواستێكی دادگه‌رانه‌ی پێ ره‌وا نابینن؟