سپاس بۆ هه‌موو سپاسه‌كان
شه‌فه‌ق نيوز/ شه‌فه‌قی زاده‌ی عیراقی پاش حزبی به‌عس، پیشانده‌ری تواناكانی نه‌وه‌ی نوێی كوردانی فه‌یلییه كه متمانه و توانا‌و ئه‌نگێزه‌ی گه‌نجانه‌ی تێكه‌ڵ به پشتیوانی و یارمه‌تیه‌كانی چه‌ندین و چه‌ند ساڵه‌ی رێزدار نیچیروان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردبوو، رێڕه‌وێكی دروستی گرته‌به‌ر!! ئه‌وه قه‌زاوه‌تی كه‌سێكه كه به داپێدانانی خۆی رۆژی چه‌ند جار سه‌ردانی شه‌فه‌ق نیوز ده‌كات .
له ده‌مه مه‌قه‌ستی نامه واڵاكه‌ی به‌رێزێكدا هاتووه ؛ پانزه ساڵ هزری ئه‌و فكر‌و بیره‌تان شێلا كه قه‌ڵه‌م به نووسین ده‌یخوڵقێنێ. هه‌رئه‌وه‌نده به‌سه كه پێتان بڵێم ئێوه حورمه‌ت و سه‌ربه‌رزیتان بۆ پێكهاته‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر كرد. زایه‌ڵه‌ی ئه‌م متمانه‌یه له سه‌ردانی خوێنه‌ردا و له به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه هه‌واڵیه‌كانی شه‌فه‌ق نیوز له لایه‌ن ئاژانس وده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌بینین. له هه‌ناسه هه‌ڵكێشانی گۆفاری فه‌یلی كه به بێده‌نگی لاسه‌نگیه‌كان هاوسه‌نگ ده‌كات .
بیانووی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش به بیرهێنانه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی و پیرۆزباییه‌كانی زۆری دۆستان و هه‌وادارنی شه‌فه‌ق گیان ده‌گرێ . كاتێك به بۆنه‌ی یاد‌ی پانزه ساڵه‌ی ده‌رچوونی گۆفاری فه‌یلی هاتنه سه‌رخه‌ت و شه‌كه‌تییان تاراندین و ئه‌وه‌شیان دووباره كردۆته‌وه كه جیا له هه‌موو رووبه‌ره‌كانی كاركردنمان كه تام و چێژی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بووه، به هه‌واڵ سازی سنووره‌كه‌مان هێنده به‌رین كردووه به ڕاده‌یه‌ك بووینه‌ته مێژوو ساز بۆ پێكهاته‌كه‌مان ! ئێمه‌ش دڵنیاین كه به‌ر له شه‌فه‌ق هه‌رگیز به ده‌نگ وه ره‌نگی پروفیشناڵانه‌ی به‌رده‌وام و كۆڕ‌و سمیناری به‌رده‌وام ناوه‌رۆك ئاوه‌دانمان نه‌بووه . وه‌ك ئازیزێك ده‌یسه‌لمێنێ و هاوڕامانه كه شه‌فه‌ق پێوه‌رو بنه‌مای دامه‌زراندنی هزری راگه‌یاندنی نوێخوازه له ناو كوردانی فه‌یلی .
نایشارینه‌وه كه هه‌رچه‌ند قیبله نما وئاراسته‌ی كار‌و په‌یامه‌كه‌مان هه‌روه‌ك خۆیه‌تی به‌ڵام دیاره قۆناغی پاشه‌كشه‌مان له بواری ئیمكانات قورسایی كاری ئه‌م ده‌زگایه‌ی ته‌نیا خسته سه‌ر شانی توانا مرۆییه‌كانی ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی كه هێشتا له به‌ره‌ی داهێنان و به‌رگریدان. هاوڕاین له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رێزه‌ی كه دڵنیای كردوین شه‌فه‌ق سه‌رچاوه‌و ره‌مزێكی به‌رده‌وامی تێكۆشانی ئه‌م پێكهاته‌و هۆكاری تێكه‌ڵ بوونیه‌تی به كاروانی ژیان له‌م وڵاته‌دا.
رازی گه‌وره‌ی ناو هه‌گبه‌ی ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه كه ئێمه ناخوازین ته‌نیا پێگه‌ی شه‌فه‌ق خاڵی به‌هێزی و لاوازی دۆزی كوردانی فه‌یلی له ناو راگه‌یاندنه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا وێنا بكات . هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش دێنینه یاد كه كاتێك هاته وجوود كۆمه‌ڵێك رێكخراو‌و ته‌نانه‌ت حزب و پێگه ی ئه‌لیكترۆنی به ناوی فه‌یلی هه‌بوون كه هه‌ركامیان مێژوو و سه‌نگی خۆیان هه‌یه و هه‌بوو و به پێی كارنامه‌یان له مێژوودا جێی شانازین بۆ پێكهاته‌كه‌مان .
وه‌ك په‌یجۆرێك نوسیویه‌تی ؛ ناوه‌ندێكی راگه‌یاندنی وه‌ك شه‌فه‌ق له پێویستی بووندا دروست كراوه. له سه‌رده‌مێكدا زمان و هویه‌ت و شوناس و مێژووی ئه‌م پێكهاته‌یه زه‌وت و تاڵان كرابوو. كۆنه فێركارێكی ده‌ست ره‌نگینی ئه‌م ده‌زگایه‌ش دڵنیای كردووین كه بۆ ئه‌و پێكهاته‌ی سه‌ری مه‌رگی چه‌ماند به‌ڵام ته‌سلیمی بڕیاری مه‌رگی سه‌پێنراوی زۆرداران نه‌بوو، مه‌ولووده ناسنامه‌داره‌كه‌ی پاش رووخانی سه‌ددام، واته شه‌فه‌ق په‌یوه‌ست بووه به نیازه‌كانی (كوردانی باشوور ) و خۆ بژێو بووه له دروست كردنی كادر و به سه‌خاوه‌ت بوو له به‌رهه‌م هێنانی ئه‌ندێشه و له هه‌مان كاتیش‌دا تواناكانی ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه سه‌لماندووه.
له وه‌ڵامی ئه‌و به‌رێزه‌ی ئومێدی وه‌رزێكی نوێی كاركردن ده‌خوازێ ، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه؛ تا ئێستاش جیهانبینیه‌كه‌مان كوردانه وگه‌نجانه‌یه و به متمانه به خۆ‌و به پشت به‌ستن به ئیمكاناتی خۆیی بیر له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاره‌كانمان ده‌كه‌ین. سپاس وێژی خواین كه ئه‌مرۆمان هه‌یه و هێشتا ده‌توانین بتان دوێنین و بیری داهێنه‌رانه‌مان هه‌بێ و هه‌وڵی سه‌رده‌میانه بده‌ین و ئه‌نجامی شه‌ره‌فمه‌ندانه وه‌ربگرین. سپاسی سپاس وێژیتان ده‌كه‌ین و هه‌ر بژین بۆ یادكردنه‌وه‌ی ساڵیاده‌كانی داهاتوو.
عه‌لی حسێن فه‌یلی