بۆ فه‌یلییه‌كان له تاقیكاری ده‌رناچن؟
عه‌لی حسێن فه‌یلی / له مێژه ئه‌وه یه‌كلایی بووه كه سێ لایه‌نی په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی كوردانی فه‌یلی هه‌ن كه ئایدیا‌و جیهانبینی و نهخشهرێگایان جیاوازه لێ ئه‌نجامی نه‌رێنی سیاسه‌ت و كارلێكهرییان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناخواستهش بێ ، به‌رامبه‌ر به‌م كه‌یسه وێك ده‌چێ. له ریزی پێشه‌وه‌یاندا ئه‌و لایه‌نه كوردستانیانهیه كه له روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ، لایان وایه ده‌بێ ته‌نیا ئه‌وان بڕیار بده‌ن و ههرتێڕوانینیكی پێچه‌وانه به لاده‌ر(رافزی) حسابی بۆ ده‌كه‌ن (له دیدی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وان به چاوی ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، واته پێش جینوساید، قورسایی پێگه له فه‌یلییه‌كان ده‌خوازن ، له كاتێكدا به هۆی ئه‌و شێوه نواڕینه، چاوهنواڕیهكانیان له ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی و ئابووریی پاش جینوساید ناهومێدی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی پێوه دیاره بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌و راستیه بكه‌ن كه خودی ئه‌م پێكهاته‌یه به‌پرسیاری دۆخه‌كه نییه).
دووه‌میان ؛ لایه‌نی سیاسی هاوبه‌ش له جوغرافیای ژیان و هاوڕا له مه‌زهه‌ب كه خاوه‌نی شه‌رعیه‌تێكی ئاسمانین و له جوگرافیا تازه‌كه‌ی خولیای ده‌سه‌ڵاتیاندا ، هیچ شه‌ریكێك ناخوازن و نابێ هیچ شت له‌بازنه‌ی بڕیاریان ده‌ربچێ. لایه‌نی سێیه‌میش ئه‌و كورده فهیلیانهن كه نه متمانه‌یان به خۆ هه‌یه و نه متمانه به كه‌سیش ده‌كه‌ن و نه ده‌توانن متمانه دروست بكه‌ن ! (به هه‌ڵه‌كاری، كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌م پێكهاته‌یه كه هه‌م ره‌نگدانه‌وه‌ی هزری سیاسی و مه‌زهه‌بیه و هه‌میش به‌ده‌ر له ده‌ردی كۆمه‌ڵگای عیراقی نییه، ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئاسایی خۆی ).
هه‌رچه‌ند رای گشتی هاوسۆزی فه‌یلییه‌كانه لێ له‌ناو سه‌ركردایه‌تی بڕیاردان و بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی ئه‌م وڵاته، نه‌بوونی ته‌عبیر له هزرو خواستی كوردانی فه‌یلی گه‌لێك به‌رهه‌سته . له ساڵانی رابردوودا ئه‌و هزره لایی فیلییه‌كان دوروست بووه كه ئه‌و دوو لایه‌نه به پێكهێنانی به‌ره‌ی ناهومێد كردن، زۆر جار سزای سیاسیان داون . به اتای روونتر، نه لای ئه‌م و نه لای ئه‌و سه‌نگی خۆی پێنه‌دراوه . لێره‌دا په‌یوه‌ست به‌م باسه، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه و ده‌توانێ ئه‌و شێوه نواڕین و مامڵه ناته‌ندروسته‌ی بهرامبهركان بگۆڕێ و هاوسه‌نگ بكات، ، ته‌نیا لایه‌نی سێیه‌مه ( خودی فه‌یلییه‌كان) . ناكرێ وه‌ك هه‌میشه ، بێ خۆئاماده كردن بچنه ناو پرۆسه‌ی تاقیكرنه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی و داخوازی مافه‌كان ! ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و دابه‌ی رابردوو به‌رده‌وام بن، واته له هیچ تاقیكاریهك ده‌رناچن و ده‌بێ هه‌ر خه‌ریكی له گۆڕنانی هیواو ئومید و چاڵ كردنی داخوازیه رهواو ئینسانیه‌كانی خۆیان بن .