ئاسمان
1
ئاسمان
لە هەورێکدا کورت بۆتەوە،
ڕەش .
بارانێ ڕێگاکان کوێر ئەکاتەوە،
خۆڵەمێشیی.
بۆ شەمچەیێ ئەگەڕێم ،
هەتاوی پێ داگیرسێنم !
2
بەیرووت ئەتەقێتەوە و
کوڕۆنا
هەزارەها هەزار ئەکووژێ ،
گڕ لە باڵای زاگڕۆس بەرئەدەن و سمۆرەکان ...
ئاخ سمۆرەکان ...
سوڵتانێکی پەتیارەش
بە ئاڵایێکی ڕەشەوە
ژاراوئەڕشێنێ بە ئاقاری پەپوولەدا و
مناڵان
ناو زبڵدانەکان ئەگەڕێن
بۆ کاسەسەری دیکتاتۆر
ئاوی تێدا بخۆنەوە .
زێڕ لە کڕین نایە و ناوەشێ و
نانیش .
هاوکات مەرگ
هەرزانترین کاڵایە و
دارۆغەکان
درێخیی ناکەن لە بەشینەوەی .
شنەیێکی فێنک
وردەپێلێ ئەخاتە
گەنم و گۆم و کراسێکی ئاودامان و
تۆ بەردەوام
جوانی
و
قەوانەکە
" تەنک " ـەی حسەینعەلی ئەڵێتەوە !
3
هەوری لار ،
بارانی لێ ئەڕژێ و
لە شوێنپێکانیدا
گوڵ...گوڵ ...گوڵ
ئەڕوێ .
• هەژان بابامیری